پاراستنی کەلتۆری لێبۆردن و پێکەوە ژیان هۆکارە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی

پاراستنی کەلتۆری لێبۆردن و پێکەوە ژیان هۆکارە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی
سەرەتا دەمەوێت پرسیارێک ئاراستە بکەم و پرسیارەکەش بریتیە لە وەی کە ئایا کاتێک دۆژمنان پەلاماری کۆردستان دەدەن بە دیاریکراوی پەلاماری یەک پێکهاتە یان داوە یان پەلاماری گشت کۆردستانیەکانیان داوە بێ جیاوازی نەتەوە ،ئایین، ،مەزهەب ،زمان؟
بەبێ گۆمان وەڵامەکەی ڕۆن و ئاشکرایە بە درێژایی مێژۆی سیاسی دەڤەرەکەمان کۆردستانیەکان ڕۆبڕۆی هەڕەشە و پەلاماری دەوڵەتە کانی ناوچەکە بۆنەتەوە و هەر پێکهاتەێێک بە ئەندازەی قەبارەی خۆی قوڕبانی داوە کە واتە هەمومان وەک کۆردستانی چارەنۆسمان یەک چارەنۆسە بۆیە پێویستە پرەنسیبی لێبۆردن و پێکەوە ژیان بە هەمو هێزو توانایێکەوە بەرگری لێبکەین و بپارێزین لە هەمان کات دا .
شایانی باسە بەرگریکردن و پاراستنی گیانی لێبۆردەیی و پێکەوە ژیان لە نێوان پپکهاتە جیا جیاکانی کۆردستاندا واتە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی چۆنکە هەر چەشنە لە یەکترازان لە کۆردستاندا هۆکاری سەرەکی شکەست هێنانە بە و ئامانجە پیرۆزەی کە سەدان ساڵە کۆردستانی بۆی تێدەکۆشێ و خوێن بۆ دە بە خشن لە پێناویدا .
ێێمەی کۆردستانی لە شوێنێکی جوگرافی واتە لە چەقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ،ناوچەیێک کە تیایدا ئەقڵیەتی سیاسی دیکتاتوری و توتالیتار و هەروەها بیری سیاسی و ئایینی تۆندڕەوانە زاڵە بەسەری دا گەمارۆ دراوین هەر بۆیەش بەردەوام لە ژێر هەڕەشە داین و بچۆکترین ماف بە ێێمەی کۆردستانی بە ڕەوایان نەبینیوە و بە ڕوا نابینن بۆیە ڕۆبڕو بۆنەوەی دۆژمنانی کۆردستاان کە لە هەوڵی بەردەوام دان ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار ببەن دەبێتە ئەرکێکی نیشتیمانی و دەکەوێتە سەر شانی هەر کۆردستانیەک بە بێ جیاوازی .
ئەوەی کە لە قسەکانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ڕەنگی داوەتەوە لە بارەی پرەنسیبی لێبۆردن و پێکەوە ژیان ئاماژەیە بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی کۆمەڵایەتی وهەست کردنە بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و خۆ بە خاوەن زانین وە ئەوە ڕێک ئەوەیە کە پارتی دیمۆکراتی کۆردستان و هێژا مەسعۆد بارزانی دەیانەوێت هەروەک چۆن ڕێزدار بارزانی لە گۆتاارەکە ی لە باشیک پشکەشی کرد دوای ڕزگار کردنی لە تیرۆریستانی داعش.
لە کۆتایی دا ماوە بڵێم کەواتە بە هەند وەرگرتنی گیانی لێبۆردەیی و بە یێکەوە هەڵکردن دەبێتە مایەی بەرەو پێشڤە چۆن و سەرکەوتنی یەکجارەکیمان و وەڵامێکە بۆ هەمۆ ئەوانەی کە لە کارۆباری نێوخوی کۆردستاندا دەستوەردان دەکەن بە ئامانجی لە باربردنی ئە م دەرفەتە کۆنجاوە ی ێیستا لە دەست کۆردستانی بە گشتی.
Top