ئه‌گه‌ر كوردانه بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌وه ده‌بێ بگه‌ین به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه ئاڵا ره‌مز و شوناس و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه و گه‌لێكه و هه‌موو لایه‌كیش ده‌بێ شانازی پێوه بكات چونكه ئه‌گه‌ر بته‌وێ ووڵات بی و خاوه‌ن سیاده و سنوور و خاك بی ده‌بێ ئاڵات هه‌بێ و له ژێر سێبه‌ری ئاڵاكه‌ت په‌یام په‌خش بكه‌ی و بژیت،به‌ڵام داخی گرانم له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه به هۆی بوونی ناكۆكی سیاسی ناشه‌ریفانه خه‌ڵك و میلله‌ت وا چه‌واشه كراون كه به‌شێك له كوردستانیان نه خاكیان خۆش بووێ نه ئاڵا نه نیشتیمان،ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی كاره‌سات و شه‌رمه‌زاریه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه زیاد له 45ملیۆن هاووڵاتی هه‌بێ و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه بین له جیهان به‌ڵام بێ خاك و ووڵات بین كه‌چی هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی كوردی به شێوه‌یه‌كی رێكخراو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاڵاشمان نه‌بێ و دووبه‌ره‌كی له‌و باره‌یه‌وه بنێنه‌وه كه ئه‌مه بۆ خۆی نیشانه‌ی شه‌رمه‌زاری و كۆیله بوون و پیاو بوونی خه‌ڵكی تر،كورد له ساڵی جارێك رۆژێكی هه‌یه به نێوی ئاڵا كه له په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی ناسێندراوه و به فه‌رمی بووه به ئاڵای كوردستان و به هه‌زاران شه‌هید دراوه له پێناو گه‌شاوه بوون و به‌رزبوونیدا،كه چی ئه‌مڕۆ 17/12 كه رۆژی ئاڵایه جگه له پارتیه‌كان و به‌شێكی تری كوردستانیان ، زۆر كه‌س و لایه‌ن ئاماده نه‌بوون ته‌نها به ووشه‌یه‌كیش پیرۆزباییه‌ك بكه‌ن كه ئه‌مه سه‌ر ئه‌نجام وامان لێ ده‌كات كه هه‌ست به دڵگرانی و كاره‌ساتباری بكه‌ین كه بۆ ده‌بێ كوردستانیان ئاڵاش بكه‌ن به نێو گێژاوی سیاسی و ململانێی سیاسی له‌م رۆژه خۆشه بێ به‌شیان بكات.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش بینرا بارزانی و پارتیه‌كان به هه‌موو قوه‌ت و بوونیانه‌وه ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌رز راگرت بۆیه ئه‌مه وامان لێده‌كات كه بپرسین ئه‌رێ ته‌نها بارزانی و پارتی خاوه‌نی ئه‌م ئاڵایه‌نه.؟خۆ ئه‌گه‌ر وایه و ئێوه خۆتان به خاوه‌نی نازانن ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ ئیمه و پێی سه‌ربڵندین ئێوه‌ش مێژوو شاهێدی له سه‌ر ئه‌وه ده‌دات له داهاتوو كه چۆن خۆتان فرۆشتووه.له كاتێكدا خه‌ڵكی ئێوه ئه‌وه‌ی ناوێ و پێشی قبوڵ نیه.
17/12
رێبوار كه‌لاری