ئازادی وەکژمارەیەک لە چەمک و بەھابەناووبانگەکانیتری فەرھەنگۆکی مرۆڤایەتی، لە دێرزەمانەوە ، یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی زانستی فەلسەفە و ئەکسیۆلۆژیای فەلسەفی بووە. زانایانی جیاواز و فەیلەسۆفەکان و دواتریش ئایین بە چاوی جیاوازوڕوانگەی جیاواز لێکی دەدەنە وە و ھەرکەسە و وەک خوی پێناسەی دەکات و ڕەھەند و سنورو دەرھاوێشتە و لایەنە جیاوازەکانی تری شێدەکاتەوە و لێکدەداتەوە. وەک دیار و ئاشکرایە ھەر یەکە لەو چەمک و زاراوانە ھاوکاری باش بونە بۆ شرۆڤەکرنی زۆر لایەنی کەسایەتی مرۆڤ و بیروبۆچوونو فەلسەفەی ژیان و کارکردنی، و جیھانبینی و ڕۆانگەی ئەو مرۆڤانە بۆ خۆدی خۆیان و دەوروبەری خۆیان. دیارە مرۆڤەکان لەسایەی ئەو پەرورەردەیەی کە لە نێو خێزان و کۆمەڵگاو لەژێر کاریگەری بەھا جیاوازەکانی دا، کەسایەتیان گوش دەکرێت و پەروەردە دەبن و پێدەگەن، و دواتر لە نێو کۆمەڵگاو لە ساتەکانی ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ دیاردە مرۆَڤی و کۆمەڵایەتیە جیاوازەکاندا، ئەو چەمک و زاراوە و ئایدیۆمانە ھاوکار دەبنتا بە پێی پێویست و بە شێوەیەکی گۆنجاو ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکات . و چەمکی ئازادی بەھەمان شێوە، ئەگەر ھەڵسوکەوتی درست و گۆنجاوی لەگەڵدانەکرێ و لەلایەن کەسەکانێکی دوور لە بنەماکانی لۆژیکانە بەکار بھێنرێ ئەوەتا گەورەترین زیانی لێدەکەوێ .ئەم ڕاستیە و یاسایە کەم و زیاد بە سەر ھەموو مرۆڤەکانە جێبەجێ دەبێ.تیرۆریستانی سەردەم و لەوانەش ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئیسلامیەکانی جیاواز لەژێر سیبەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بە پێچەوانەی ئەو فەرمایشتە بە پێزو دەوڵەمەندانەی قۆرئانی پیرۆز و محەمەدی ئەمینی پێغەمبەر(س)،کەلەبارەی ئازادییەوە ھاتووە،بێڕێزی لە ئازادی دەکەن و سنوورەکانی دەبەزێنن. بەڵام بە پێچەوانەوە،ھەن لەم جیھانە،لەسایەی پەروەردەیەکی ڕاست و دروست،لۆژیکانە بیر لە ئازادی دەکەنەوە، و نەک تەنیا ڕێز لە ئازادی خەڵکی دەگرن، بەڵکو زیاتریش لەوە ئازادی خەڵکێ دەپارێزن و سنورری ئازادی بۆ نەیارانی کۆمەڵگا دیاردەکەن.ئەوەتا جەنابی سەرۆک بارزانی لە دووەم سالێادی کارەساتی دڵتەزێنەکەی شنگال،پاش ڕێزگرتنە لە شەھیدانی ئەم کارەساتە،ڕوو لە تیرۆریستان دەکات و ھۆشداریان دەداتێ کە رێز لە ئازادی و بیروباوەرو و ئایینی خەڵکی بگرن، و بە بیانۆی جیاواز ئازادییان لێ زەوت نەکەن و نەچاریان نەکەن ئایینی خۆیان بگۆڕن. چونکە مرۆڤەکان ئازادن لەوەی کە چۆن لە خۆای خۆیان بگەن و بیپەرێستن. سەپاندنی ئایینێک بەسەر خەڵکیتر شتێکی ڕەتکراوەیە، و ئەوەش ڕێچکەی ئایینی زەردەشتی پێغەمبەرە کە لە یەکەم چرکەساتی بڵاوکردنی پەیامە چاکسازییە ئایینییەکەیدا بانگەشەی ئەوەی کرد دەبێ ڕێز لە ئایینی خەلکی تر بگیرێتن و ئەوان ئازاد بن لە چۆنیەتی ( ممارسەکردنی) بۆنە ئایینییەکانیان. جەنابی سەرۆک بارزانی لەو بڕوایە دایە کە ھیچ کەس مافی ئەوەی نیە خۆی لەکەسانی تر ڕاستتربزانێ.ئەوە جگە لەوەی کە ڕاستترین بژاردەیە، لەڕووی لۆژێک و کۆمەڵایەتی و فەلسەفی و دەروونیشەوە ھیچ ئەم لا و ئەو لای تێدا نیە.جەنابێ سەروک بارزانی نەک تەنھابەقسەو تێکست و دەقێکی گۆتاری دەیەوێ داکۆکی لە ئازادی مرۆڤایەتی بکاتن، بەڵکۆ بە کردەوەش ھەمان بیرۆکەیە جێبەجێ دەکات، و ئەوەش لەکاتێک کەلە سەنگەرەکانی جەنگی سەربازی و دیپلۆماسی بەرگری لە ئازادی کوردستانیان و جیھانیان دەکات، و لەو پێناوەش دا، ھاوشێوەی سەرکردەی ئەفسانەیی کوردستان، بارزانی نەمر، قوربانی بە ئازادی خۆیشی دەداتن، ئەو ئازادییەی کە سەرکردەکانی تر ئامادە نین چرکەساتێکیشی بۆ تەرخان بکەن و بەڵکۆ لە پێناوی ئامادەن گەورەترین ئامانجە پیرۆزەکانی نەتەوە و کوردستانیشی لە پێناو قۆربانی بکەن. ئەو کارەی جەنابی سەرۆک بارزانی، وەک ئەوەی کە لە زانستی دەروونناسیدا، چەمکی ڕەفتاری بۆ بەکاردەھێنرێتن نموونەی ئەو ڕەفتارانەیە کە لە ڕوانگەی دەروونناسانەوە دەچێتە خانەی پیرۆزترین ڕەفتارەکانی مرۆڤ، کە ھەموو کەسێک توانای بەجێھێنانی نیە مەگەر ئەوانەی لە لووتکەی گەشەی ویژدانەوە دان، و ئەو مرۆڤایانە لە مێژوو دا خۆیان لە جۆری پێغەمبەرەکان و فەیلەسۆفان و مرۆڤدۆستە بە ویژدان و سەرکردە نەمرکان و خەمخۆرانی مرۆڤایەتی و شارستانیەتەکەی دا دەبینن، کە جێگەی داخە نموونەیان ئەگەر ئەستەمیش نەبن بەڵام دەگمەنن. بسپۆری پێداگۆگی و سایکۆلۆژیایێ/ زانـــینگـــەھا زاخۆ