کولتوری لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە کوردستاندا
December 14, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی باسە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست گەلێ پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی جیاوازی لە خوی گرتووە بەڵام بە هوی غیابی کولتوری پێکەوەژیان و لێبوردەیی دە بینین لە زوربەی هەرە زوری وڵاتە عەرەبی و ێیسلامیەکاندا ئەم پێکهاتە جیاوازانە لە ژێر هەڕەشە و مەترسی دانە لە لایەن نەتەوە و ئایینە سەردەستەکانی ناوچەکە وشتێک نابینرێت بەناوی بە یێکەوە هەڵکردن و قەبوڵکردنی یەکتر ئەمەش وایکردووە کە ناسە قامگیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ئاراستەی ئاسایی خوی بچێتە دەرەوە هەروەک ئەوەی کە ئەمڕو ێێمە بە چاوی خومان دەبیین.
کوردستان لە نێو جوگرافیای ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا تاکە شوێنە کە توانیویەتی دور لە پرەنسیبی ڕەتکردنەوەی بەرامبەر ، بە گیانێکی دیموکراسی هەمو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی زمان و وهتد بە یێکەوە بژین وەک کوردستانی کە ئەمەش فاکتەرێکی سەرەکی ئەم سە قامگیریەیە کە لە کوردستاندا لە ئارادایە و بووەتە مایەی ڕاکێشانی سرنجی مروڤایەتی لە جیهاندا.
گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە ناوخوی کوردستاندا هوکارێکی سەرەکیە بو قەبوڵکردن و ڕێزگرتن لە هەمووئەوئایین و نەتەوە و مەزهەبانە ی دەڤەرەکە کە لە هەڕەشەو و مەترسی لە ناوچون هانایان بو کوردستان هێنا لە دەرەوەی سنوری کوردستان ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە کوردستان شوێنی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیە و جیاوازە لە گەڵ هەمو شوێنەکانی تری ڕوژهەڵاتی ناڤین ئەمەش زیاتر سیمای شارستانی کوردستانی جوان کردووە لە سەر ئاستی کۆمەڵگای اێودەوڵەتی دا.
گوتاری ڕێزدار سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیان لەم ئان ساتە هەستیارەدا بە تایبەتی بو پاراستنی کولتوری لێبوردەیی و پیکەوە هەڵکردن تەعبیر کردنە لە پاراستنی سە قامگیری سیاسی و ئەمنی و ئاشتی کومەڵایەتی چونکە لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا بیری توندئاژوو و سڕینەوەی ئایین و زمان و نەتەوەی بەرامبەر مەترسیەکی گەورە بووە و گەورەیە لە سەر ئاسایشی نیشتیمانی کوردستان لە هەمو قوناغەکاندا و ێێستا زیاتر بەرۆکی کوردستانی گرتوتەوە چۆنکە لە هەمو قوناغێک زیاتر ئەمڕوکە کورد لە ئامانجی کوتایی خوی نزیک بوتەوە دوێنێ دەوڵەتی سەردەست دوزی ڕەوای کوردی تیرور دەکرد وئەمڕوش هەم دەوڵەتە سەردەستەکان و هەم ڕێکخراوە توند ئاژوکان لە یەک بەرەدا پەلاماری کوردستان دەدەن لە ڕوی ماددی و مەعنەوی و مرویی و تاد...
لە کوتایی دا بە زەرور دەزانم ئەوە بڵێم ئەوەی ئەمڕو لە کوردستان دا بوونی هەیە وک کولتوری لێبوردن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە شتێک نیە وا بە ئاسانی هاتبێتە دی بەڵکۆ لە ئاکامی بیر کردنەوەیێکی لۆژێکی و ئەقڵانیەوە سەرچاوەی گرتووە کە بارزانی نەمر لە ناوەڕاستی چلەکانەوە ڕێکخراوێکی سیاسی بە ناوی پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستان دامەزراند و کولتوری دیموکراسیشی خستە بواری موماڕەسە کردنەوە لە پێناو دابین کردنی داهاتویێکی گەش بۆ کوردو کوردستان و لەم پێناوەش دا باجێکی زور پێشکەش کرا چونکە لە مەترسی و هەڕەشەی دوژمنانی کوردستان لە ناوچەکەد ا باش گەیشتبوو و هەمیشە دوژمنانمان کاریان لەسەر تێکدانی ئەم کولتورە جێگیرەی کوردستانیان دەکرد و گەورەترین زیانیان بە کۆرد گەیاندووە وە ئەمڕۆش پێویستە هەمو هێزو توانایێکی ماددی و مەعنەوی بحەینە گەڕ بو نە هێشتنی بیری توندڕەوی و بە هێز کردنی گیانی دیموکراسی لە کوردستان دا چونکە ئەمە فاکتەرێکی بە هێزی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵاێەتیە و هۆکارێکی گرنگیشە بو سە رکەوتنی پڕوژەی سەربەخۆیی کوردستان کە چەندین ساڵە ڕێزدار بارزانی هەوڵی وداوە و هەوڵی بۆ داوە و هەوڵی بۆ دەدات.