کێ کۆیلەیە ؟

کێ کۆیلەیە ؟
عەدنان عوسمان دەڵێت "ئەوانەی دژی قسەکانی سروە کەبابچین کۆیلەن" !
نەخێر کاک عەدنان ، ئەو تۆ کۆیلەت ، کاتێک بەرگری لە سروەیەک دەکەی کە (حەنان فەتلاوی) لەسەری هاتۆتە جواب .
خۆت دەزانی (حەنان فەتلاوی) کێیە و چیە ....
"یان تۆش ناتەوێ گوێ بگری ، ئاخر ئەگەر گوێ بگری ، ئەوکات وێژدان بەکاردێنی ، ئەگەر وێژدانیشت بەکارهێنا ئەوکات کۆیلە نابی "
دیسانەوە بە بیرت دێنمەوە ، دەزانی کێ لەسەر سروە عبدالواحید هاتە جواب ؟
(حەنان فەتلاوی) بوو ، ئەوەی کە گوتی "من ۱٠ ساڵ رێگر بووم لەوەی کە مادەی ۱٤٠ جێ بەجێ بکرێ "
سروە عبدالواحید لە چاوپێکەوتنەکەیدا گوتی "پێشمەرگە تاوانی دژی ناوچە عەرەبیەکان ئەنجام داوە ، پێویستە سونە و شیعە یەکبگرن کەرکوک لە دەستی کورد دەربهێنن" ئاخر هەر ئەوەش هۆکارەکەیە کە ئەمڕۆ دەبینین (حەنان فەتلاوی)بەرگری لە (سروە عبدالواحید)دەکات ، یان دیسانەوە بەرێزت ناتەوێ گوێ بگری ...........
باس لەوە دەکەی کە فراکسیۆنەکەتان لە بەغدا بەرگری لە موچەی پێشمەرگە کرد لە پرۆژە یاسای بودجەدا ، دەرکەوت تۆ کەسێکی زۆر ساویلکە و نەزانی چونکە باوەرت وایە بەغدا موچە بۆ پێشمەرگە دەنێرێ !
تۆ ناتەوێ گوێبگری و ببینی ، ئەی حەنان فەتلاوی چەند رۆژێک پێش ئێستا نەیگوت یەک فلس بۆ هەرێم نانێردرێ ، پرۆژە یاسای بودجە تەنها حوبری سەر وەرەقەیە !
باس لەوە دەکەی کە لە بەغدا کەس ئاوڕ لە پارتی ناداتەوە !
نازانم دیارە دیسانەوە گوێت لە قسەکانی سەرۆکی فراکسیۆنەکەتان بەناوی (هۆشیار عبداللە) نەبووە بەر لە چەند رۆژێک کاتێک گوتی ::
"ئێمە دژی جیابونەوەی هەرێمین ، دەمانەوێ نەوت رادەستی بەغدا بکرێتەوە ، بۆ هەموو شت بۆ بەغدا دەگەرێینەوە کەچی سەرکردە و حزبە عەرەبیەکان کاتێک بارزانی دێتە بەغدا ، نوبەت بۆ دیداری دەگرن و خەون بە وێنەگرتن لەگەڵی دەبینن لەکاتێک بارزانی دژی تەواوی ئەوانەیە کە ئێمە دەیکەین و هەوڵی بۆ دەدەین ، ئێمەهەر نەویستراوین و گوێمان لێ ناگیرێ بارزانیش هەر پێشوازی لێکراوە " ئەمە قسەی هۆشیار عبداللەیە !
کێ کۆیلەیە ؟
ئەوانە کۆیلەن کە هەڵخەڵەتان بە دروشمەکانی ، ئەیگۆڕین ، ئەیگۆڕین ، خەڵک گەوجێنرا و هەڵپەڕێنرا ، دواتر بانگەشەکاران وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون .
ئەوانە کۆیلەن کە جورئەتی (گوتنی دوو وشە و نوسینی دوو دێریان نیە) لەسەر سەرکردەکەیان کە ئێستا لەکوێیە و خەریکی چیە !
ئەوانە کۆیلەن کە جورئەتی ئەوەیان نیە بڵێن با بزوتنەوەکەمان لە حکومەتە گەندەڵەکە (وەک ئەوەی خۆتان دەیڵێن) ، بکشێتەوە !
ئەوانە کۆیلەن کە نوێنەرەکانیان لە بەغدا دەنگیان بە یاسای حەشدی شەعبی دا بۆ رازیکردنی مالیکی !
ئاخر کۆیلە هەردەم خەریکی سکیەتی ، هەرگیز ئازادیخواز نەبوە ، دیارە کێ ئازادیخوازە و کێش خەڵک هاندەدا ئازادی بە موچە بگۆرێتەوە !
دیارە کێ کۆیلەیە ....
Top