سەردانی کردنی مالیکی لە لایەن فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پهڕلهمانی عێڕاق بۆچی؟
December 6, 2016
وتار و بیروڕا
باشووری کوردستان ئەزمونێکی تاڵی هەیە لە گەڵ نوری مالیکی ، نوری مالیکی کە بە پشتیوانی باشووری کوردستان بو ماوەی هەشت ساڵ بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە نەک هەر بێ وەفا دەرچوو بەرامبەر بە گەلی کوردستان بەڵکو هەمو هەوڵێکی خوی خستە گەڕ بۆ لەناوبردنی ئەزمونی باشووری کوردستان و هیچ ئامرازێک نەما بە کار نەهێنێت لە دژی گەلەکەمان و بەرپرسیارە لە م دوخە سیاسیە خڕاپەی ئێستای عێڕاق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بۆیە سەردانی کردنی تاکە فڕاکسیونێک لە پارلەمانی عێڕاق بۆ کەسایەتیەکی سیاسی لەم چەشنە کە ئێستا سەر سەختترین دوژمنی گەلی کوردستانە جێگەی پرسیارە وە بۆیە جێگەی پرسیارە چونکە نوری مالیکی هۆکاری جێبەجێ نەکردنی مادەی سەدو چلی دەستوری هەمیشەیی عێڕاق بوو بە تایبەت ئەو بڕگانەی کە پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو هەروەها ڕەوانە کردنی سوپای دیجلە بۆ داگیرکردنی کەرکووک و هەموو ئەو ناوچە کوردیانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ،کێشانەوەی سوپای عێڕاق لە مووسل و ڕادەستکردنی ئەم شارە بە چەکدڵرانی داعش و بە جێ هێشتنی چەک و تەقەمەنیەکی یەکجار زۆر بۆ دڕندەترین ڕێکخراوی تیرورستی لە جیهاندا کە لە دوا جاردا ئاراستەی داعشی گوڕی و بە گژ هەرێمی کوردستانەوە نا بەمەش نەوەستا بە پێشنیاری چەند کەسێکی نابەرپس لە باشووری کوردستان بودجەو مووچەی خەڵکی کوردستانی بڕی ئەمەو چەندین نەخشەو پیلانی دیکە کە هەر هەمویان بۆ لە ناوبردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بە هاوکاری چەند کەس و باڵی ناوخویی نێو حزبە سیاسیەکانی کوردستان قوناغ بو قوناغ بە پێی نەخشەیێکی پێشوەختە بۆ داڕێژراو خستیانە بواری پڕاکتیزە کردنەوە وە هەموو ئەو خاڵانەی کە ئاماژەم پێدان لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسی مالیکی و دەست و پەنجەکانی بووە بە فەرمانی دەرەکی و وەک ئامراز لە خزمەت ئەجیندایێکی سیاسی وڵاتێکی هەرێمی بە کار هێنڕان و بە کار دەهێنرێن کەواتە سەردانی بەشێک لە فڕاکسیونی یەکێتی بۆ بهرگری کردن لە خەڵکی کوردستان نیە و نابێت و پشتگیری کردنی مالیکی لەو پێشنیارەی فڕاکسیونی یەکێتی پێم وایە بۆ شاردنەوەی شتی پشت پەردەیە و بوونی پیلانێکی دیکەی لێدێت لە دژی ئەزمونی باشووری کوردستان..
کاروانی سەربەخویی خوازان بەڕێوەیە و لە ئامانج زور نزیک بوتەوە ئەمەش وایکردووە دوژمنان و نەیارانی سەربەخویی کوردستان واتە مالیکی و ئاغاکانی و لایەنگرانی هەوڵ بدەن ئەم دەرفەتە زێڕینە لە دەست باشووری کوردستان بدەن و ببنە کوسپ لە بەردەم هەنگاوەکان بو سەربەخویی کوردستان.
لە کوتایی دا دەمەوێ ئەوە بڵێم بە هەمو دوژمنان و نەیارانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان خوتان ماندوو مەکەن دۆزەکەمان لە دەستی ڕێبەرێکی ئەمین و بە ئەزموون دایە کە ئەویش ڕێزدار بارزانیە کەتاکو ئێستا توانیویەتی بە پشتیوانی دڵسوزان و کورد پەروەرانی گەلەکەمان و هێزی حۆڕاگری پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوێت بە سەر مەرامی گڵاوی دوژمنان و ناحەزاندا و ئێستا هەموو کوردێکی دڵسوز مالیکیەکان و فەتلاویەکانی لێ دیارە وهەر سەردانێک بو لای ئەوانە و هاوشێوەی ئەوانە نەک هەر جێگەی گومانە بەڵکو هەر ئەوەی کە لە سەرەوەدا ئاماژەم پێداوە لەمە زیاتر چیتری لێ ناخوێندرێتەوە.