بۆدجە تەنیا ئەرقام نییە ، سیاسەتە

بۆدجە تەنیا ئەرقام نییە ، سیاسەتە
داریشتنی بودجە و تەخمینات و دابەشکردنی پارە لە بودجە دا گشتیان ئەگەر ئەرقامی ئابووریی وماتماتیک بن هەر بەو ئەندازه یەش هەست و هەلوێستی سیاسین.
بەستێنی سیاسی نێو خۆیی و پێوەندییەکانی دەرەوە و پێکهاتەی ئابووریی و تۆخمەیی حکوومەت و بە بریار بوونی حکوومەت زۆر بریاردەرێن لەسەر اعتیباریی بودجە.
دیسیپلینی بودجە فاکتۆرێکی گرینگی بەرێوە بردنی ئابورییە ، ئەم دیسیپلینە تەنانەت لە پێشکەتووترین ولاتانیشدا پەیرە ناکرێ یان بە زەحمەت پەیرەو دەکرێ . تەنانەت یەکەتی ئەوروپا بۆ سالانێک لەگەل ئەم پرسەدا گرفتی جیددی هەبوو.
لە سەر وبەندی کۆتایی داعەش لە عێراقدا و خۆ ئامادە کردنی گشت لایەنەکانی نێو خۆیی و دەرەکیی بۆ سیناریۆی جیاوازی ژیئۆپۆلیتیکی لە ناوچەدا بوودجەی سالی ٢٠١٧ ی عێراق ئامادە دەکرێ . روون و ئاشکرایە کە ئەم بوودجەی لە رادەبەدەر سیاسییە و کارتێکەریی سیاسەتی ناوچە و لایەنە نێو خۆییەکانی لە سەرە.
بە گۆپێرەی راپۆرتی ئەلمۆنیتۆر لە ٣٠مانگی ١١ی ٢٠١٦دا -
بودجە بە ٨٥میلیارد دۆلار تەخمین دەکرێ کە ٢٦.٦میلیارد کەمی بوودجەی بۆ حەساب کراوە. بودجەی عێراق زۆر گرێدراو دەبێ بە نرخی نەوت. پارلمان حەشدی شەعبیی سەربە ئێرانێ دەکاتە هێزێکی رەسمی و بودجەی بۆ دەستنیشان دەکات. لە سالی ٢٠١٦دا ٥ میلیارد بۆ ئەم هێزە تەرخان کراوە و هێشتاش خوازیاریی زیاد کردنی بودجەیە.
بە گۆێرەی رێککەوتن لە گەل ئای ئێم ئێف دەبێ لە ٤.٥ میلیۆن کارمەندانی دەولەت ٢٥% دەبێ کەم بکرێنەوە . ئەمە لە حالێکدایە کە لە نێوان ٢٠٠٤ و ٢٠١٤دا ٣٦٥ میلیارد دۆلار وون بوو و ئەمە وای کرد کە دەولەت لەگەل یۆئێن عەقدێک بنوسین بۆ وەدوا کەوتنی ئەو پارە وون بووەوە.-
دەنگ وباسی ئەمرۆی پارلمانی عێراق ئەوەیە کە بەشێک لە کوردەکان رازین و بەشێک رازیی نین. رەنگە ئەم دابەشبوونە یەکەمی دەستکەوتی ناحەزانی کورد بێت کە بە رێگای بودجەوە وەدەستیان هێنا بێت لەبەر ئەوە کە قەولەکانی تریان بە گۆێرەی باری ئابووریی عێراق و پێشینەی سیاسەتیان جێی متمانە نییە. هەر رێککەوتنێک لە بەغدا بە بێ تەوافۆقی کۆی کورد بکرێت نە پیادە دەکرێت و نە ئاکامی دەبێت. تەنیا دەستکەوت دەتوانێ ببێتە قوولتر بوونی دووبەرەکی نێو خۆیی کوردیی.

Top