رەوتی سیاسەتی کوردیی
November 30, 2016
وتار و بیروڕا
ئەم پرۆسەی کۆ کردنەوەی دەستەلاتی سیاسی ئابووریی و عەسکەریی ومالی ..... بەشێکی نەپچراوەیە لە پرۆسەی سەرهەڵدانی میللەتان.(هەر لەبەر نەدیتنی ئەم پرۆسەیەیە کە چەمکی گەندەلی لە سیاسەتی کوردییدا بێ واتا بووە)
شەری ناوخۆ، دابەشکردنی دەستەلات بە پەنجا بە پەنجا و هەلس و کەوتی گۆڕان لەم سالانەی رابردوودا گشتی تەنیا لە ژێر سایەی ئەو مەنتیقەدا قابیلی شی کردنەوەن.
ئەم پرۆسەیە ئێستا گەیشتوتە خالێکی وەرچەرخان، سەرۆکایەتی بارزانی هێژمۆنی خۆی چەسپاندوە وبۆتە هێزی هێژمۆن و سەردەست لە ساحەی سیاسی کوردییدا.
ئەم پێگەیەی بارزانی و خەریتەی سیاسییە دوو ئەرکان دێنێتە بەر ئاکتۆرە سیاسییەکان کوردستان ، یەکەم سەرۆکایەتی بارزانی وەک هێژمۆن ئەرکی کۆ کردنەوەی گشت لایەنەکانی دەکەوێتە سەر شانە ، لەم ئەرکەدا دەبێ سەرکەوێ دەنا هێژمۆن بوونەکەی درزی تێدەکەوێ.
دووهەم ، ئاکتۆرەکانی تر دەبێ قەبوولی هێژمۆنی هێژمۆن بکەن و خەباتی سیاسی و رەکەبەرایەتی خۆیان لەگەل ئەم هێژمۆنەدا بخەنە چوار چێوەی خەبات بۆ بنا نانی دەزگا و یاسا و ولات و دەولەت ، ئەگەر لە ئەرکی ئاراستەی سیاسەت و سیاسەت کردنی خۆیاندا سەر نەکەوێن و مەبەستی سیاسەتێان نەک رەکەبەرایەتی بەننا لەگەل هێژمۆن بەلکوو رووخاندنی هێژمۆن بێت مەترسی گەورەیان لە سەرە کە بکەونە دەرەوەی بازنە و چوارچێوەی خەباتی نیشتمانی و بەرەو هەڵدێر هەنگاو بنێن.
رووداوەکانی ئەم دوائییە ئەوەی دەردەخەن کە هەر دوو لا بە خۆشییەوە خەریکن لەو مەنتیقە نێزیک دەبنەوە بۆیەشە گۆێمان لە چارەسەری گرفتان و دیالۆگ و بەرەوپێش چوون و هاوکاریی دەکرێت. ئەمە لەبەر ئەوەیە کە بەستێنی ناوخۆیی سیاسەتی کوردیی ئامادەیە بۆ هاودەنگی و یەکەتی نێوخۆیی. هیوا ئەوەیە کە گشت لایەنەکان خۆێندنەوەی عەقلانی بۆ ئەم خەریتە سیاسییە نۆییە بکەن و زیاترلە پرژان بۆ سەر ئەوانی تر لە فۆرموولە کردنی سیاسەتی خۆیاندا خۆ ماندوو بکەن.
2016-11-29