بارزانی له سه‌رووی كارێزماوه
November 24, 2016
وتار و بیروڕا
رێزدار سه‌رۆك بارزانیش به‌هۆی ئه‌و نیشتیمان په‌روه‌ری و لێهاتووی و شۆرشگێریه‌وه‌ی هه‌یه‌تی له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دا ده‌بێت به‌یه‌كه‌م رابه‌رو سه‌ركرده كه له‌سه‌رووی كارێزماوه‌یه ، هه‌ر بۆیه سه‌ركردایه‌تی بارزان یان باشتر وایه بڵێن ئه‌وه‌ی له‌سه‌رووی كارێزماتیه‌وه یه ئه‌وه‌یه.
سه‌ركرده به تێگه‌یشتنی كلاسیك ته‌نیا هه‌وڵی خۆ درووست كردنی داوه و به‌ته‌نیا له‌نێو جه‌ماوه‌ر ده‌ركه‌وتووه و ماوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وارسێكی شه‌رعی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ی روحی شۆرشگێری به‌جێ بهێڵێت، به‌ڵام ئه‌وه سه‌باره‌ت به‌كه‌سایه‌تی رێزدار سه‌رۆك بارزانی ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، چونكه بارزانی له‌كانیاوێك هه‌ڵقوڵاوه رێبازه‌كه‌ی رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مره كه رێبازی كوردایه‌تی و قوربانی دانه له پێناو كوردستان.
بۆیه ئه‌مرۆ رۆشنبیران و هۆشمه‌ندان سه‌رۆك بارزانی وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ركرده به سیفه‌تی له‌سه‌رووی كارێزماوه وێنا ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی بارزانی ته‌نیا له‌جه‌سته‌و روحی خۆی نیه، به‌ڵكو توانیویه‌تی هه‌زاران هه‌زار قوتابی و ده‌رچووی زانینگای هزری پاكی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌بكات و له‌سه‌ر شا رێگا‌و رێبازی نه‌مران بره‌و به‌ئامانجه گه‌وره‌كه بده‌ن كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه .
گه‌وره‌یی سه‌رۆك بارزانی له زۆر چالاكی و بیرتیژی و خه‌م خۆری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و هه‌موو كاتیش بۆته مایه‌ی ئاسوده‌یی وئارامی .وه‌ختێك له‌گه‌ڵ دوژمنانی دا به‌شێوازێكی هێمنانه دانوستان ئه‌كات و له‌هه‌ر شوێنێكیش هه‌ستی كرد دوژمنانی ده‌ست له پیلانی گڵاو هه‌ڵناگرن ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ئازایانه ده‌ست ئه‌كات به‌برینی ده‌سته گڵاوه‌كان له‌هه‌مات كات دا له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیشی دا به‌زه‌یه‌كه‌ی وێنا ناكرێت زیاتر له باوكێك ئه‌چێت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی .
له‌رۆژگاری ئه‌مرۆدا زیاتر له‌هه‌موو كات كوردستان پێویستی به رابه‌رایه‌تی رێزدار سه‌رۆك بارزانی هه‌یه تاوه‌كو نه‌ته‌وه‌كه‌مان بباته كه‌ناری ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی جا باشتر وایه هه‌موومان هاوكار و پاڵپشت بین، چونكه پێچه‌وانه‌ی نامان گه‌یێنێته‌هیچ ئامانجێكی دیار‌و روون .
حه‌ق وایه دوژمنانی ناوه‌خۆی له‌بری دژایه‌تی و رق و كینه‌و كێبركێی ناشه‌ریفانه دژ به‌سه‌رۆك بارزانی به‌خۆیان دابچنه‌وه‌و به‌شێوازێكی عه‌قلانی بیربكه‌نه‌وه‌و بریار بده‌ن، چونكه نازناوی بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك له‌سه‌رووی كارێزماوه ده‌مێكه بۆته ئه‌مری واقع. باشترین نمونه سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ته‌مه‌نی 70ساڵی رووبه‌روی درنده‌ترین و ترسناكترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی وه‌ستابێت كه ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعشه، هه‌روه‌ها جێگه‌ی شانازی زۆربه‌ی وڵاتانی دیموكراسی بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان و كاره‌كته‌رێكی دیاری دیپلۆماسی بێت له ناوچه‌كه دا، ئیتر بۆ گۆرینی ئه‌و واقعه هیچ شتێك كاریگه‌ر نیه ته‌نیا ده‌توانن وه‌ك دوا ناحه‌زی سه‌رشۆر كۆتایی به‌و ژیانه پر له‌شه‌رمه‌زاریه‌یان بهێنن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی با بفه‌رمون ئه‌گه‌ر ئازان، بابفه‌رمون ئه‌گه‌ر ناتوانن.؟!