گەندەلی لە ڕۆانگەی عەلی وەردی( سایکۆلۆژیای کوردی)

گەندەلی لە ڕۆانگەی عەلی وەردی( سایکۆلۆژیای کوردی)
گەندەلی دیاردەیەکی مرۆڤی و پەتایێکی سەردەم و یەکێک لە نەخۆشیە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگایە کە بنەچەیەکی سایکۆلۆژی ھەیە. ئەم دیاردەیە لەگەڵ ئەوەی شتێکی نوێ نیە، بەڵام ئێستا زیاتر لەجاران بەرجەستە بووە و زیانەکانی دەردەکەوێ، لە وڵاتانی جیاجیا بە کەم و زۆری دەبینرێتین. وڵاتانی بلۆکی کۆمۆنیزم دیارترینی نموونەی ئەو دیاردەیەن و گەندەڵی تیایدا بۆ فاکتەرە ئابوورییەکان دەگەڕێتەوە. لەو وڵاتانی وەک ئێمە بۆ فاکتەرەکانی کەلتووری دەگەڕێتن، و لە کۆتایی دا ئەویش ھەر ئەگەرە ئابوورییەکان دەبن بەھۆی سەرھڵدانی. بە واتایەکی تر ئەو دیاردە مرۆڤیە بۆ خواستی مرۆڤ بۆ دابینکردن و تێرکردنی پێداویستیە دەروونی و بایۆلۆژی و فیزیکیەکان دەگەڕێندرێتن. عەلی وەردی لەو بڕوایە دایە کە زۆر دیاردەی ئاوازەی مرۆڤی لە کۆمەڵگاکانی وەک ئێمەدا بۆ ململانێی بەھا ئایینی و بەھا گشتیەکانی تاکەکانی دەگەڕێتەوە. ئەوە واتە دەکرێ ھەمان بۆچوون بۆ دیاردەی گەندەڵیش ھەمان بۆچونی ھەبێ. ئەو، جاشا، واتەی ئەوە ناداتن کە ئایین فاکتەری سەرھڵدانیەتی، بەڵکۆ بە پێچەوانەوە دەبێ بگۆترێ ئەو چەندە کەسەری کە خۆیان لەقەرەی گەندەڵیش نادەن زیاتر لەژێر کاریگەری بنەماکانی ئایینی و بە تایبەت ئایینی ئیسلام بە پلەی یەکەم و ئایینی زەردەشتیی ئارییەکان بە پلەی دووھەم، کە لەسەر سێ بنەمای گرنگی گۆتاری باش، ھزری باش، و ڕەفتاری باش بنیاتنراوە، و ئینجا ئایینە ئاسمانیەکانی مەسیحیەتی و ئایینی موسایە. بە واتایەکی تر ئایین یەکێکە لە بەربەستەکانی گەندەڵی، چۆنکە بنەماکانی ھاندەری چاکە و دورکەوتنەە لە خراپە و گەندەڵی و لادانی مرۆڤی و کۆمەڵایەتین. ئەو بنەمایانە ناکۆکن لەگەڵ بنەما بایۆلۆژیکیەکانی مرۆڤ کە دابینکردن و تێرکردنیان ھیچ جۆرە دواخستن و پاشگەزبوونەوە و ئابووریکردن ناخوازن. بۆیە عەلی وەردی لەو بڕوایەدایە کە ململانێ و کێشمەکێش لەنێوان بەھا پاکەکان و پێداویستیە بەپەلەکانی مرۆڤ ئەگەری سەرەکیی ئەو دیاردانەن، کە گەندەڵی بەھۆیانەوە لە پێداویستی بۆوەتە کەلتوور و بەھایێکی ناوازەی کۆمەڵایەتی، و ھەن کەسانێک شانازیش بە توانییەکانیان لە گەندەڵی دا دەکەن. کۆمەڵگای ئێمە لە سەردەمی ڕژیمی بەعسی فاشیستی ڕووخاو و سەدامی گۆر بەگۆڕ یەکێک لە گەورەترین قوتابخانەکانی دووبارە زیندووکردنەوەی بەھاکانی گەندەڵی بووە و ئەو قوتابیانەی لەو قوتابخانە نامرۆڤایانە پەروەردە کراون، ئێستاش لەگەڵدا بێ لە ھەموو چین و توێژینەکان و لە نێو دام و دامەزراوە حکومی و سیاسی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و ئایینەکان بوونیان ھەیە و ڕەگ و ڕیشە یان زور قوولتر لەسەردەمی داگیرکەرانی ئۆسمانی، لەنێو کۆمەڵگادا بەھێز و ئەستوورتر کردووە. بوونی ھزر و بیرکردنەوەی لە جۆری گەندەڵیی سیاسی، شان بە شانی گەندەڵییەکانی ئایینی و لە وێنەی ڕێکخراوی تیرۆریستی وەک داعش و ئەوانی تر، و گەندەڵیی ئابووری کە خۆی لەنێوان و نەمانی چینی ناوەڕاست و مامناوەندی و زیاتر بوونی مەودایان و لێک دوورکەوتنی چینەکانی ھەژار و دەولەمەندەکان لە سەرتاسەری کوردستان، و گەندەڵیی پەروەردە کە خۆی لە بەندەگی زیادەبەدەری سەنتەرەکانی پەروەردەیی بە کەلتوور و زمان و ڕوشنبیری ناکوردی و کۆشتنی ھێز و توانای بیرکردنەوە لای قوتابی و تاکەکانی کۆمەڵگا، ڕۆڵێکی کۆشندەیان ھەبووە لە دواکەوتنە گشتیەکانی کۆمەڵگای کوردەواری لە پێوەرە جیھانییەکانی پێشکەوتن و خۆشگۆزەرانی و دادپەروەری و یەکسانی کۆمەڵایەتی و لەوانەش گرنگتر پرۆژەکانی تایبەت بە ئازادی و سەربخۆیی سیاسی کوردستانیان و بوون بە دەولەت وەک کارتێکی گرنگ بۆ دابینکردنی ھەموو جۆرە ئاسایشەکانی تاکەکانی و بە تایبەت ئاسایشی سایکۆلۆژی کە خاڵی دەستپێک و کۆتاییە کە پێشکەوتن و داھێنان و گەشەیەکی دەرووندروستی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستانی.
*بسپۆری پێداگۆگی و سایکۆلۆژیایێ/ زانـــینگـــەھا زاخۆ

Top