کام حکومه‌ت؟
November 20, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌و حکومه‌ته‌ی که هه‌مووان تێیدا به‌شدارن و چه‌ندین وه‌زیر و ڕاوێژکار و پۆستی باڵایان تێدا هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان له ئیستحقاقی خۆیان زیاتر پۆستیان وه‌رگرتووه و ئێستاش بودجه‌ی تایبه‌تی حیزبه‌کانیان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینی سه‌ر به حیزبه‌کانیان وه‌رده‌گرن به هی خۆیان نازانن و دژایه‌تی ده‌که‌ن.
ئه‌و حکومه‌ته‌ی که هه‌مووان ئاگادار و به‌شداری باش و خراپی سیاسه‌ت و بڕیاره‌کانینی و ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌کانی ئه‌و حیزبانه ده‌نگیان بۆ بڕیاری پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابوو، که‌چی ئێستا خۆیانی لێ ده‌دزنه‌وه و به بیانووی نه‌بوون و که‌می مووچه خه‌ڵک له دژی هانده‌ده‌ن.
ئه‌و حکومه‌ته‌ی که له ده‌ستکه‌وته‌کاندا هه‌مووان تێیدا به‌شدارن و به ده‌ستکه‌وتی حیزبه‌که‌یانی ده‌زانن و موزایده‌ی پێوه ده‌که‌ن، به‌ڵام له قه‌یرانی دارایی و ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌دا پشتی تێده‌که‌ن و ده‌بن به ئۆپۆزسیۆن و که‌موکوڕییه‌کان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی و به حکومه‌تێکی شکست‌خواردووی ده‌زانن.
ئه‌رێ مادام حکومه‌تێک به هی خۆتانی نازانن و شکستخواردووه و هێنده دژایه‌تی ده‌که‌ن، بۆچی به‌شدارن تیایدا و لێی ناکشێنه‌وه؟
سه‌نگه‌ر مسته‌فا