ڕوژەی سەربەخویی کوردستان و پیلانی دوژمنان و نەیاران

ڕوژەی سەربەخویی کوردستان و پیلانی دوژمنان و نەیاران
دوا بەدوای ئەو هەمو هەوڵانەی کە لە لایەن چەند کەسو لاباڵێکی سیاسی لە باشوری کوردستان بو تێکدانی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵایەتی و بە ئاراستە بردنی بارودوخەکە بەرەو چارەنوسێکی نادیار لە کاتێکدا کە باشوری کوردستان لە بەردەم هەڕەشەو مەترسی گەورە دابوو هەتا وەکو ئەمڕو ، ئەم کەس و لاباڵە سیاسیانەش هاوشانی هەڕەشە دەرەکیەکان سەنگەریان لە کوردو کوردستان گرتووە و بە شێوەیێکی ناڕاستەوخوو نەخشەو ئەجندای سیاسی دوژمنانی کوردو کوردستانیان جێ بەجێ کرد و جێبەجێ دەکەن لە پێناو مەرامێکی تەسکی حزبی و تاکەکەسی دا وهەوڵە کانی ئەم کەس و لاباڵانەش تەنها و تەنها دەکەونە خانەی بەرژەوەندی دوژمنان و نەیارانی کوردستان و تەعبیر لە دژایەتی کردنی پڕوژەیی سەربەخویی کوردستان دەکەن ئەو پڕوژەیەی کە هلژا بارزانی هەوڵی سەرخستنی بو داوەو دەدات وەک پڕوژەیێکی پیروزی نیشتیمانی .
وێستگەکانی خیانەتی ئەم کەس و لاباڵانە زورن کە لە کورتە وتارێکدا ناتوانین ئاماژە بە هەمویان بکەین بویە لێرەدا تەنها ئاماژە بە چەند نمونەیێک دەکەین کە لەم دوو سێ ساڵەی دواییدا بە پێی نەخشەیێکی سیاسی بو داڕێژراو جێ بە جێییان کردووە بە فەرمانی ئاغاکانیان بو لێدانی دوزی ڕەوای کووردو شکەست هێنان بە پڕوژە نیشتمانیەکەی بارزانی واتە پڕوژەی سەربەخویی کوردستان.
شایانی ئاماژە پێدانە بڕینی بودجەو موچەی فەرمانبەرانی باشوری کوردستان کە لە لایەن چەند کەسی نێو باڵێکی سیاسی داوا کرا لە نوری مالیکی کە سەرەک وەزیرانی ئەوکاتی عیڕاق بوو وهەروەها مالیکی بەمەش نەوەستا سوپای دیجلەو دواتر حەشدی شەعبی ڕەوانەی سنورەکانی باشوری کوردستان کرد بە مەبەستی داگیر کاری لەلایەک ، لە لایێکی دیکەشەوە دروستکردنی لەمپەر لە بەردەم فروشتنی نەوتی کوردستان بو دەرەوە بە شێوەیێکی سەربەخوو و لە سەروی هەمو ئەمانەشەوە ڕادەستکردنی شاری موسڵ و جەندین شاری تری سوننە نشینی عیڕاق بە ڕێکخراوی تیروریستی داعش بە هەمو چەکو تەقەمەنیەکانیەوە و کواستنەوەی ئاراستەی پەلامارەکانی داعش لە سەر بەغدا بو سەر باشوری کوردستان کە هەتا وەکو ێیستاش بەردەوامە هەمو ئەم هەوڵانەی مالیکی و دەست وپەنجەکانی لە پێناو ڕوحاندنی ئەزمونی باشوری کوردستان بووە بە تایبەت بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کە خوشبەختانە نەک هەر هیچ پیلانێکیان سەرنەگرت بەڵکو خوی وکوێلەکانی تەنها ڕوڕەشیان بومایەوە .
مالیکی و ئاغاکانی لە ڕێگەی هاوبیرەکانی خویان ێیستاش بەردەوامن لە پیلانگێڕی و دوایین هەوڵیان ئەوەیە کە لەم چەندڕوژەی دواییدا پێشنیارێکی مەترسیداریان پێشکەش بە حکومەتی عیڕاق کرد وداوا لە حکومەتی عیڕاق کراوە بە شێوەیێکی ڕاستەوخوو مامەڵە لە گەڵ پارێزگاکانی باشوری کوردستان بکات وەکو پارێزگااکانی دیکەی عیڕاق ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کە ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان بە تەواوەتی ڕادەستی عیڕاق بکەن و پڕوژەی سەربەخویی کوردستان لە بارببەن کە ئامانجی سەرەکیان هەر ئەوەیە، ئەمە لە کاێکدایە کە پەیوەندی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیڕاق بە تایبەت سەبارەت بە ئوپەڕاسێونی ئازاد کردنەوەی موسڵ لە ئاستێکی زور باش دایە و پڕوسەکە زوور خێراو بە سەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێت ئەمەش مالیکی وئاغاکانی و هاوبیرەکانیان لە باشوری کوردستان سەخڵەت و نیگەران کردووە بویە هەمو هەوڵێکیان خستوتە گەڕ بو سەرخستنی ئەجندای سیاسی وڵاتێکی هەرێمی و شکاندنەوەی ڕەوشەکە بو بەرژەوەندی ئەو وڵاتە هەرێمیە کە زور سەرسەختانە دژی سەربەخویی باشوری کوردستانە.
لە کوتاییدا ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان سەردەکەوێت ناحەزان و نەیاڕانی کوردو کوردستان هەر چەند هەوڵ بدەن ناتوانن ێیڕادەی سیاسی زوورینەی هەرە زوری گەلی کوردستان تە سلیم بە ێیڕادەی سیاسی خویان بکەن کوردو کوردستنی و بارزانی هاوشانی یەکتر ئاهەنگی سەربەخوبوونی کوردستان دەگێڕن و ێاڵای پیروزی کوردستانیش بە کوێرایی چاوی ناحەزان و دوژمنان لە جیهان و کوردستاندا دەشەکێتەوە .و ئەم پیلانەشیان وەک هەمو پیلاەکانی پێشوویان لە هەمبەر ئیڕادەی سیاسی گەلەکەمان شکەست دێنێت.
Top