ڕۆڵی پێشمەرگە لە جەنگی ئازادکردنی موسڵ
November 5, 2016
وتار و بیروڕا
لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە سیاسی _سەربازییەی بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ ئیمزاکرا، هیزی پێشمەرگەی کوردستان هەموو ڕێگاکانی چوونە ناو مووسڵی بۆ سوپای عێڕاق کردەوەو پشت ئەستوریکرد و ڕێگەیدا بە ناوخاکی کوردستاندا تیپەڕێت، بۆیە سوپایی عێراق توانێ بەکەمترین ماوە بگات بەڕۆژهەڵات و باكووری شاری مووسڵ و لەنێو گەڕەكەكانی ئەو شارەدا شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی تیرۆرستانی داعش بکات.
زۆربەی زۆری شارەزایانی سەربازی لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ بڕوایان وابوو کەهێڵە سەرەكییەكانی بەرگریی تیرۆرستانی داعش لەدەوروبەری شاری مووسڵ گەلێک تۆکمەو قایم و پارێزراون و ئاستەمە وا بەئاسانی تێکبشکێت، بەڵام پیشمەرگە بە فەرماندەیی سەرۆک بارزانی بەماوەیەکی کەم ئەو هێڵەی تێک و پیکی شکاند و هێزەكانی سوپای عێراقیش بە ئاسانی چوونە ناومووسڵ. لەشەڕی مووسڵ سوپای عێراق بەردەوامە لەسەرکەوتن و داعشیش ناتوانی بەرگرییەکی ئەوتۆ لەخۆی بکات و تووشی شکستێکی گەورەهاتووە، فەرماندەیی سەرۆک بارزانی و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبووایە لەوجەنگەدا، سوپای عیراقی لەتوانایدا نەبوو بەو ئاسانییە بگاتە ناو ئەو شارە، بەڵێ ئەوە قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە فارماندەیی سەرۆک بارزانی بوو تەواوی دەروازەکانی شاری مووسڵی بۆ هیزەکانی سوپای عێراق کردەوە، هاوپەیمانان و حکومەتی عبادیش هەرزوو لەوە حاڵی بوون لەو جەنگەدا ئەگەر دەست و بازووی پیشمەرگەو فەرماندەیی سەرۆک بارزانی لەگەڵیان نەبێت، ئاستەم بوو بەو ئاسانییە دەستیا بگاتە ناوشاری مووسڵ.