ئێن ئاڕتی، کەناڵێک بۆ مەرام و پیلانگێڕی دوژمنانی کور

ئێن ئاڕتی، کەناڵێک بۆ مەرام و پیلانگێڕی دوژمنانی کور
(ئێن ئاڕتی) کەناڵێک بە هەموو پیوەرێکی کاری میدیایی مامەڵەی بۆتە دژایەتیکردنی کیانی کوردستان و کەناڵێک دژبە یاسا، (ئێن ئاڕتی) لە دروستکردنی راپۆرتی درۆزنانەی پەخشی چەواشەکاری دەکات و ئاڕاستەی رووخاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردۆتە ئامانج، وەک هەر مینبەرێکی میدیایی لەجیاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و گەیاندن، بۆتە مەرکەزی فراوانی بوختان هەڵبەستن، ئەو کەناله‌ تابوری پێنج ئاسا هانی مامۆستایان و چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەلگای کوردی دەدات و بەدرۆو دەلەسەکانی بۆ ڕوخاندنی هەرچی هەیە لە نیشتیماندا ئاڕاستەیان دەکات. پرسیار لێرە ئەوەیە: -ئایە کاری (ئێن ئاڕتی) کاری میدیاییە وەک هەر دەزگایەکی تری میدیایی لەکوردستان، یان هەڵوێست وەرگرتنە بۆڕوخاندنی حکومەت و دەسەڵاتی کوردی؟ -ئەگەر (ئێن ئاڕتی) سەربەخۆ و بێلایەنە لەبەرژەوەندی کێ و بۆچ کەسێک بەو شێوەیەپەلاماردەدات؟ -ئەی (ئێن ئاڕتی) ئەو پارە زۆر و بودجە زەبەلاحە لەکوێ دێنێ کە بۆ ڕوخاندنی حکومەتی هەرێم بەکاری دەهێنێ؟ -کۆمپانیاییەک میزانیەو مووچەی سەدەها کارمەندی کەناڵە فوڵ ئێچ دیە عەرەبی و کوردیەکەی لەکوێ بوو؟ لەکاتێکدا هەموومان دەزانین لەو قەیرانە داراییەی یەخەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە سەدها کۆمپانیا ماییە پوچ بوون؟ ئەوانە پرسیاری جدین، پیویست دەکات دەزگا یاساییەکانی ئەو وڵاتە پەلکێشی سەرانی ئەوکەناڵە بکات بۆ دادگاکان و لەگەڵیان یەکلایی بکەنەوە، نابێت ئیتر ڕێگە بدرێت کەناڵێک لەو وڵاتە بەناوی ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانی بقۆزێتەوە بۆ بەرژەوەندی مەرام و پیلانگێڕی ناحەزو دوژمنانی کوردستان.
Top