كۆدی دوو وشه‌ی بارزانی، له وه‌ڵامی مالكیدا
October 31, 2016
وتار و بیروڕا
سروشتی ژیانی سیاسی مالكی وایه، هه‌میشه بۆ داپۆشینی شكسته‌كانی په‌نا ده‌باته به‌ر هێرش و به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت، له زۆربه‌ی ئه‌مجارانه‌یش (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م له‌كاتی حكومڕانیدا، گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ری به‌رده‌م سیاسه‌ته پاوانخوازییه‌كانی بووه و هه‌م ڕاكێشانی فه‌رشی سوری سه‌رۆكه‌یاتیشی، له چاوی بارزانیدا ده‌بینێت !
مالكی له دیمانه‌كه‌یدا به توندی دژی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ستایه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ سنوره‌كانی سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی حوكم له عێراق كرد و ئه‌م كاره‌ی به خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر ئایینده و یه‌كپارچه‌یی عێراق زانی و دیسان ئه‌و خه‌ته‌ره‌یشی له چاوی بارزانی-یه‌وه بینی، بۆیه له‌ناو قسه‌كانیدا ناوی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانی خسته ناو دوو كه‌وانه‌وه .
ئاخر مالكی ئێستا نییه د‌رك به خه‌ته‌ری بارزانی له‌سه‌ر خه‌ونه‌كانی ده‌كات، ده‌مێكه به‌ئاگایه و دژایه‌تیشی ده‌كات، له‌و پێناوه‌یشدا كۆششی زۆری كردووه هه‌ر له به‌خشینه‌وه‌ی پاره و پۆست، یان ده‌ستبردن بۆ كۆمه‌ڵێ گه‌مه‌ی موخابه‌راتی بۆ ده‌سته‌مۆكردنی كه‌سانێك تا بتوانن ته‌عریفی جوان بۆ سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی بكه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌یشدا توانیویوتی به‌ره‌یه‌كی هاوسۆز له نێو سیاسی و په‌رله‌منتاره‌كانی كورد له‌به‌غدا بۆخۆی چێ بكا، تا هه‌م له كوردستان ئه‌وانه په‌یامی مالكی بگه‌یه‌نن و هه‌میش جار جاره له‌كه‌ناڵی (افاق) به زووبانی عه‌ره‌بی به شه‌قامی عێراقی بڵێن "ئه‌وه‌تا خۆ هه‌موو كوردستان پاڵپشتی بارزانی نین"، دیمانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵه باشترین نموونه‌یه !
هۆكارێكی تر كه وای كرد، مالكی چی له جانتای هه‌یه له دژایه‌تی كردنی كورد و بارزانی له دیمانه‌یه‌كدا بیڕێژێت ئه‌مه‌یه كه مالكی خولیای دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌یه و كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی سیاسی ده‌كات، هه‌ر بۆیه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بارزانی دوو سێ جار به زه‌قی چووه سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مریكا و ئیسڕائیل، تا له‌و ڕێیه‌وه هاوسۆزی شه‌قامی عێراقی و به‌شێ له شیعه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات بۆ لای خۆی ڕابكێشێ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق-یش كار بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌كات له گه‌ڕی داهاتوودا،هه‌ردوولاشیان لایان روونه كه بێ پشتگیری بارزانی ناتوانن سه‌ركه‌وتوو بن، مالكی كه ئه‌و چانسه‌ی تا ئه‌به‌د له‌ده‌ست چووه، كه‌وتۆته په‌له‌قاژه و سه‌ید عه‌مارحه‌كیم-یش كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقه، مه‌ودای دووری نێوان به‌غدا و خازر-ی بۆ دیده‌نی بارزانی بڕی، له پرێس كۆنفرانسه هاوبه‌شه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌ید عه‌مار حه‌كیم، بارزانی به دوو وشه هه‌م وه‌ڵامی هه‌ڵچوونه‌كه‌ی مالكی دایه‌وه و هه‌م په‌یامێكی ئاڕاسته كرد كه ئیدی چانسێكی ترت پێ نادرێته‌وه حوكم بگریته ده‌ست كاتێ فه‌رمووی (الحسود و لایسود) واته :كه‌سی چاوچنۆك و حه‌سود نابێته سه‌رگه‌وره‌ی خه‌ڵك، (له فه‌رمووده‌یه‌كی په‌یامبه‌ر)ه‌وه.