هەلەیە ئەگەر وابزانین سەربەخۆدەبین بە بێ گرفت
October 22, 2016
وتار و بیروڕا
گشت ئەمانە یەک پاد ژەهر و دژە ژەهرییان هەیە ئەوەش یەکەتی، ووریایی و سێنگ فراوانی و یەک ریزیی کوردە. بۆ ئەم مەبەستە رۆژانە دەبێ وەک تاک و گروپ و حیزب و لایەن تێبکۆشین. دابەشکردنی کار و تەرکیزی هەر کەس و لایەنێک لە سەر کاری خۆیدا بە پۆخترین شێوە ئەرکی هەموومانە، رێگای سەربەخۆیی میللەتان راستە رێ نییە و لەم رێرەوەدا زۆر گرفتی ترمان دێتە پێش.
تەواوی تەجروبەکان ئەوەی دەسلمێنن کە بە گۆتەی سەرۆکی کوردستان،- ئێمە لە ناوچەیەکدا دەژین کە ئەگەر بە هێز نەبین دەمانخۆن- هەموو تەجروبە کان لە گەل ناحەزان دا ئەوەی دەردەخەن کە دەستیان بروات مال و ولاتمان وێران دەکەن و روحم بە کەس ناکەن و لەکەسیش ناپرسن سەربە کامە حیزبی؟
بەلام تەجروبە یەک شتی تریش دەردەخات کە کورد وەک میللەت بریاریی رزگاری داوە و رێگای گەرانەوە بە دواوە لێ گیراوە، هیچ چارمان نییە هەر دەبێ بەرەو پێش برۆین. هەلەیە ئەگەر پێمان وا بێ ئەم رێگایە بێ گرفت دەبێ یان ناحەزان واز لە کورد دێنێن. پرۆسەی رزگاریی و سەربەخۆیی پرۆسەیەکی زیندوو و دینامیکە و پر لە تەنگ و چەلەمەیە و قەیران لە دوای قەیران لە سەر رێماندا دەبێت. ئەم رەوتە رەوتی مێژوویی و سەرەکی کۆمەلگای کوردە، هەر دەستە و تاک و لایەنێک بە دوای چارەسەری تردا بگەرێت تەنیا و تەنیا خۆی لە ناو میللەتدا ئیزۆلە و پەراوێز دەخات.
هەر گرفتێک دەبێتە تەجروبەی تازە و هەر تەجروبەیەکیش دنیای فیکر و رێکخستن و بەرێوەبردنی کارەکانمان دەولەمەندتر دەکات. تەجروبەی ٢٠٠٣ تاکوو ئێستا ئەم راستییە دەردەخات کە چەندە کورد لە هەموو رویەکەوە بە هێزتر بووە و چەندە لە ئامانجەکانی نێزیکتر بۆتەوە. سەرۆکایەتی بارزانی یەک لە فاکتۆرەکانی زەمانەتی سەرکەوتنە، ئەم راستییە لە لایەن ناحەزانی سەرەکی کورد لە ناوچەدا بە روونی سەلمێندراوە بۆیە بارزانی وەک کۆسپ دەبینن، ئەگەر بۆ ئەوان کۆسپ بێ بۆ ئێمە سەرمایەیە، بۆ ئێمە دەرگای دیپلۆماسی جیهانییە، بۆ ئێمە سەرۆکی بەرپرسە لە یەکەتی نەتەوەیی و بۆ ئێمە زەمانەتی بەردەوامیی رێگای رزگارییە. تەجروبەی کەرکوک و وەکار کەوتنی گشت لایەنەکان بۆ کۆنترۆلی بار و دۆخ سەرەرای نیشان دانی کەم وکۆرییەکان نیشانەی یەک ریزیی و یەک هەلوێستی بوو. گرفتی تریشمان دێتەسەر رێ بەلام بە یەکەتی خۆمانەوە لەم شەرە مێژووییەشدا جگە لە سەرکەوتن ئاسۆیەکی تر لە بەرانبەر کورد دا بوونی نییە.