ئه‌گه‌ر ئه‌رکی میدیا،گه‌یاندنی ڕاستی هه‌واڵ و گواستنه‌وه‌ی زانیاری نوێ و گرینگ بێت بۆ بینه‌ر و بیسه‌ری، له هه‌مانکاتیش به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی گرنگتری له ئه‌ستۆیه که ئه‌ویش پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک زانیاریی پێش وه‌خته‌یه که به‌داخه‌وه هه‌ندێکجار و به‌تایبه‌ت له کاتی ڕووماڵی ئوپه‌راسیۆنه‌کانی پێشمه‌رگه، میدیاکان ئه‌گه‌رچی له په‌رۆشی و دڵخۆشیان بێت بۆ پیشاندانی سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه و به‌رزکردنه‌وه‌ی مۆڕاڵیان، به‌ڵام به درکاندنی هه‌ندێ زانیاری سه‌ربازی یان لێدوان وه‌رگرتن له هه‌ندێک فه‌رمانده و پێشمه‌رگه له کاتی شه‌ڕدا،که تاڕاده‌یه‌ک پلان و ئامانجه‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها پیشاندانی شوێن و دووری و نزیکی پێشمه‌رگه له دوژمن و جۆری چه‌که‌کان و ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ! بێگومان زیانی زۆرتره. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها که‌مته‌رخه‌می میدیا نیه، هێنده‌ی که‌مته‌رخه‌می لایه‌نی په‌یوه‌نداره،به‌هۆی نه‌بوونی ڕێکخستنی به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکخراو بۆ میدیاکان له ڕووماڵی به‌ره‌کانی جه‌نگ و ڕێنوێنی کردنیان بۆ شێوازی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشان نه‌کردنی که‌سێک وه‌کو ووته‌بێژی سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆن، که ته‌نها ئه‌و که‌سه مافی لێدوان و پێدانی زانیاری به ڕاگه‌یاندنه‌کان هه‌بێت. له‌لایه‌کی تریش کێبڕکێی نێوان میدیا ئه‌هلیه‌کان! که هه‌ریه‌که‌و بۆ پڕبینه‌ری که‌ناڵه‌که‌یان و گرینگی ڕووماڵه‌کانی، زۆرجار ئه‌رکی پیشه‌یی خۆیان له‌بیر ده‌که‌ن و گره‌و له‌سه‌ر پیشاندان و باس کردنی هه‌موو زانیارییه‌کی سه‌ربازی ده‌که‌ن! که ده‌بوایه گه‌یاندنی هه‌ندێک له‌و زانیارییانه و پیشاندانیان له میدیاکان له دوای ته‌واو بوون و ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه جێگای داخه که هەندێک ڕاگەیاندنی حیزبی بچوک دوور له ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی کاری میدیایی، هێشتا پێیان شەرمە باسی سەرکەوتنهکانی پێشمەرگە بکەن و هه‌وڵی شێواندنی ڕاستیه‌کان ده‌ده‌ن و له باسکردنی سه‌رکه‌وتنه‌کان و کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی شوێنه‌کاندا، گیانفیدایی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه له‌بیر ده‌که‌ن و ته‌نها ئاماژه به ڕۆڵی هاوپەیمانان ده‌ده‌ن! ته‌نانه‌ت زۆرجار هێنده‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی داعش هه‌واڵ بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده ئاماژه به شکسته‌کانیان ناده‌ن و به بێ شه‌رم کردنه‌وه له خوێنی شەهیدان، ده‌سته‌واژه‌ی کوژراو بۆ ئه‌و پێشمەرگانەی شەهید ده‌بن به‌کارده‌هێنن.