لەپاش داعش چی ڕوودەدات؟

لەپاش داعش چی ڕوودەدات؟
ڕوون و ئاشکرایە بەم زووانە خەلافەتەکەی ئەبو بەکر بەغدادی لە ژێر بۆردومانکردنی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە دەتوێتەوە و لەناو دەچێت، جیهادییە دڕندەکانیش دیارنامێنن و وون دەبن، پاکسازی دەستپێدەکات.
ئەو خەلافەتەی ئەبو بەکر بەغدادی بۆ خۆیی درووست کرد لە ساڵی ٢٠١٤دا و خۆی کرد بە خەلیفە لە سەری، لە ژێر رەشەبای هێزی پێشمەرگە و هاوپەیماناندا بە ئەو هەموو بازنە گەورە نەبەزێنەرەی لە دەوری درووست کرابوو دەتوێتەوە .
بەڵام لەوانەیە پاش پاککردنەوە جانەوەرێکی نوێ درووست ببێت.
دەبێت وەڵامێکمان هەبێت ئایا پێشمەرگەو و هاوپەیمانان ئەرکەکانیان جێبەجێ کرد؟ نەخێر چونکەە هیچ وڵامێکمان پێ نییە بۆ ئەوەی ئایا دوای داعش کێ دێت، بەشێوەی داعش کە دوای قاعدە هات.
سۆزانا میولەر دەڵێت : شەڕ دژی داعش لە سوریا و عێراق هەر بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەوەی کە سەرکەوتن بە دەست دێت لە داهاتوودا بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە : کێ دوای داعش دێتە ناوچەکە و چۆن درووست دەبن و لێرەدا پێویستمان بە وەڵامێکی مسۆگەر هەیە، بە پێچەوانەوە جانەوەرە دڕندەکە سەرهەڵدەداتەوە.
دروست بوونی ئێراقێکی فیدرالی تازە
ئازاد کردنی موسڵ کە نزیکەی ٣ ملیۆن سەری تێدایە و تێکەڵەیەکە لە چەندین ئاین و مەزهەب و نەتەوە دەتوانرێت ببێتە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ دیالۆک کردن لەسەر دروست بوونی ئێراقێکی فیدرالی تازە
ئایا ئەم تێکەڵە ئاینی و نەتەوەییە دەتوانێت بەرانبەر یەکتری دانیشن و دیالۆک بکەن؟
یاخود هەر یەکەیان ڕاوی ئەویتر دەکات و هەوڵ بۆ بەرژەوەندی خۆی دەدات؟
ئەگەر ڕزگار کردنی ڕەممادی لە ساڵی ٢٠١٥دا بە نموونە وەربگرین ئەمە هیچ مزگێنییەکی باشمان پێ نادات.
دوای نزیکەی ساڵێک لە ڕزگاربوونی ڕەماددی لەژێر دەستی داعش کەچی هێشتا ئاوەدانکردنەوەی بەشێوەیەکی زۆر خاو بەڕێوە دەچێت، هەرچەندە حکومەتێکی ناوخۆییان پێک هیناوە و پۆلیسی و ئاسایشی خۆیان هەیە بەڵام هێزی ڕاستەقینە بەدەست بەغدا و ئێرانی شیعستانە کە زۆر پەرۆشی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ناوچە سونیەکان نییە. ڕەممادی بە ڕوونی پێمان ديڵێت ڕاستە لە دەست داعش رزگار کراوین بەڵام ناکۆکیەکانی نێوان شیعە و سوننە هەر ماوون و هەر دەمێنن.
ئا لێرەدا بە ڕوونی دیارە لە ناوچە سونییەکان زەوی ئامادە کراوە بۆ هەڵتۆقانی چەند گروپێکی توندڕەوتر لە داعش.
وەک زانا لە بواری تێرۆتیستیدا (دانیال بنیامین)ی ئەمەریکی دەڵێت: لێرەدا شتێکی نکۆڵی لێ نەکراو هەیە ئەویش ئەوەیە: داعش لەناو بردن مانای ئەوە نییە کە کێشەکە چارەسەر کرا، هەروەها ئەگەر داعش پارچە بە پارچەش بتوێتەوە هێشتا ئایدیۆلۆجی داعش هەر دەمێنێت .
لێرەدا ئەلقاعیدە کە گەورەترین دوژمنی داعشە لەوانەیە هەلەکە بقۆزێتەوە و جێ پێێ خۆی توند و قایم بکات لە ناوچەکە.
کەواتە چی بکرێت باشە؟
• دەبێت هەوڵبدرێت داعش بە راستی بدۆڕێت لە کاتێکدا دەبێت باش بزانین دۆڕانی ڕاستەقینە ئەوەیە کە تاقەتی شەڕی نەمابێت واتا وا لە داعش بکرێت تاقەتی شەڕی نەمێنێت بە لەناو بردنی سەرکردەکانیان، بۆ نمونە: کوشتنی ئەبو موحەمەدی عەدنانی وتەبێژی فەرمی داعش کارەساتێک بوو ڕووبەڕووی بونەوە.
• ئەو جێگاو شوێنانەی داعشی تێدا بووە بە بەتاڵی جێ نەهێڵدرێت و هەمیشە هێزێکی هاوپەیمانان لە ئامادەباشیدابن.
• هەوڵی دروستکردنی ئاسایش بدرێت هەرەها ناوچەکە بە زووترین کات ئاوەدان بکرێتەوە.
• هەروەها ڕێکخستنەوە و داڕشتنی هەیکەلی سیاسی بەشێوەیەک، سەپێندراو نەبێت بەڵکو لە ناوخۆوە هەڵقوڵاو بێت، هەروەها هەوڵ بدرێت سوننە ڕازی بکرێت
• لە هەمووی گرنگتر جیابوونەوەی بەشەجیاجیاکانی ئێراقە بەشێوەیەکی فیدرالی













چەند جێگایەک کە پێش ئێستا نە لە سوریا و نە لە ئێراق ناویان لە ناواندا نەبوو، لە نێوان شەو و ڕۆژێکدا ناوبانگیان پەیداکرد کە لەژێر دەستی داعش دەرهێنرا وەک گەیارە و جەرابلوس کە دەکەوێتە ناوجەرگەی خەلافەتی داعشەوە

Top