پارتی مامه‌ خه‌مه‌ی كوردایه‌تی

پارتی مامه‌ خه‌مه‌ی كوردایه‌تی
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك كاریگه‌رترین هێزی سیاسی مێژووی نوێی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی له‌ساڵی 1946ز به‌ رابه‌رایه‌تی باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌یی كورد (بارزانی نه‌مر) شكۆ وپێگه‌ی مرۆڤی كوردی له‌نزمیه‌وه‌ به‌ره‌و به‌رزی بردو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ وه‌ جابۆیه‌ راسته‌ گه‌ر بڵێن پارتی بوون یه‌كسانه‌ به‌كوردبوون و كوردایه‌تی ، چونكه‌ ئه‌گه‌رچاوێك له‌ مێژووی كورد بكه‌ین ئه‌وه‌ زۆر به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌میشه‌ له‌ ژێر هه‌ره‌شه‌و زوڵم و سته‌می نه‌یارانی دابووه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ پێناو سرینه‌وه‌ی كورد بووه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست .
هه‌رله‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ پارتی دامه‌زرا بۆ رێگه‌گرتن له‌و هه‌وڵه‌نه‌زۆكانه‌ی دوژمنانی كوردو كوردستان تاوه‌كو سنورێكی ئه‌به‌دیان بۆ دابنێت، به‌مه‌ش حه‌ق وایه‌ بڵێن ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بوایه‌ كورد ده‌مێك بوو ببووه‌ خۆڵه‌مێش و ره‌نگه‌ هه‌ر ناویشی نه‌مابا، كه‌چی ئه‌وه‌ پارتی بوو ئه‌سپی خۆی له‌مه‌یدانی كوردایه‌تی تاودا سه‌ره‌رای چه‌ندین پیلان گێری ناوه‌خۆی و ده‌ره‌كی ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پارتی به‌وپه‌ری ئیراده‌ی پۆڵاینه‌وه‌ ده‌سته‌ گڵاوه‌كانی بریوه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ ناپاك و گڵاوانه‌ بۆیان چوبایه‌ سه‌ر ده‌مێك بوو پیرۆزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییان له‌كه‌داركردبوو .
پارتی و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی مایه‌ی تێرامانی خه‌ڵكی كورد په‌روه‌رو كه‌سانی خاوه‌ن ئینسافه‌، له‌لایه‌كی تریش مایه‌ی ئێش و ئازاره‌ بۆ ناحه‌زانی پارتی و نه‌ته‌وه‌كه‌مان .
رێزدارسه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی پرۆژه‌ی راگه‌یاندنی كیانی سه‌ربه‌خۆییه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ كوردستانیان پارێزگاری له‌ ده‌سكه‌وته‌ به‌به‌هاكانی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌بێت نه‌یارانی پارتیش تۆبه‌یه‌كی نسوح بكه‌ن كه‌ تا ئه‌به‌د به‌ خه‌یاڵیش بیر له‌ گه‌له‌ كۆمه‌كی دژ به‌كارنامه‌ی كوردایه‌تی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو شان به‌شانی پارتی و سه‌رۆك بارزانی ئامانجه‌ مه‌زنه‌كه‌ به‌دی بهێنن وپه‌ره‌ به‌خه‌باتی كوردبوون بده‌ن، تاوه‌كو كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد پارێزراو بێت وئارامی و دیموكراسی به‌رقه‌راربێت.
Top