سیاسەتی هەڵە باجی قورسی هەیە!
October 16, 2016
وتار و بیروڕا
ترسناکتر لەوەش زۆر بە سادەو ساویلکەییەوە دەبنە پاشکۆ و تۆپی بەرپێی ئێران – و سوورییە، ئەوانیش بە ئاسانی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان بەکاریان دێنن!.
سەرەڕای ناواقیعیبوونی سیاسیی و نەفەس کوورتیان، پەیوەندییە نا -هاوسەنگەکانیشیان لەگەڵ داگیرکەراندا زۆر بە ئاسانی لە ناوچەکەدا هەڵئەسووڕێنرێ و بۆ بەرژەوەندییەکانی وڵاتان بەکار دەهێنرێن!.
لە بری ئەوەی پەکەکە لە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد و بڕیاری سەربەخۆیی خۆیدابوایە ! کەچی ڕاستەوخۆ کەوتۆتە ناو زەلکاوی ئەنتی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی هەرێمی کوردستان!.
ئەم حزبە، بە بڵاوەپێكردنی ڕێكخستنێكی ھەڕەمەكی نە شازو نامۆ لە چیای شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێم و، خۆتێکەڵکردنیان لەگەڵ حشدی شەعبی و کرێگرتەییان بۆ بەغدا، لە دژی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەجێندای دەرەکی جێبەجی دەکەن!؟. بێ ئەوەی لێكی بدەنەوە، کە ئەمڕۆ پێگەی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتیدایە، بێ ئەوەی درک بەوە بکەن هەرێم هێندە لاواز نییە، تا پەكەكە بیەوێ بە زۆر ئەجێنداو ھێزی خۆی بەسەردا بسەپێنێت، ئەمە ئەو هەقیقەتەیە کە پەکەکە تا ئێستا تێی نەگەیشتووە، بۆیە لە ئایندەی نێزیکدا باجە قورسەکەی دەدات.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێی حکومەتی کوردستانەوە، بەشێكی گرینگی مەیدانییە لەتەحالوفاتی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا، بۆیە تا پەكەكە و لایەنگرەكانیان لە هەرێمی کوردستاندا، بە ئەجێندایەكی دەرەکی و داگیرکەرانی کوردستان، دژایەتی سیاسەتی پارتی بکەن و کێشەی لابەلای بۆ قیت بکەنەوە، باری پەكەكە لە قەندیل و لە باكورو ڕۆژئاوادا قورسترو بەرەو هەڵدێری زیاتر دەچێت، چونكە هاوپەیمانی گەورەی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستاندا شەریکایەتی لەگەڵ پارتیدا ھەیە، نەک لەگەڵ ئەو حزبانەی لەسەر ئەساسی ڕق و کینە و دوژمنایەتی پارتیدا هاوەپەیمانییەتیان لەگەڵدا بەستوون!.
سەیرەکە ئەوەیە، پەکەکە خۆی پاشکۆی ئێران و ئەسەدە، کەچی بەشێک لە حزبەکانی باشوور، تەنیا بۆ لێدانی پارتی، سەرلێشێواوانە بونەتە پاشکۆی پەکەکەی پاشکۆ، لەوەش سەیرتر بەم هاوپەیمانێتییە نەیتوانیوە کار لە سیاسەت و فەلسەفەی ھێزی سەربازیی و دیبلۆماسی و سیاسیی پارتی بکەن، چونکە نازانن سەنگ و قورسایی هێزی پارتی بخوێننەوە.
ئیتر لەگەڵ شەڕی ڕزگاری موسڵدا ئەگەر پەکەکە، سنورێک بۆ سیاسەتەكانی خۆی دانەنێ و بە خۆیدا نەچێتەوە، باجێکی قورس ئەدات و سنوریی بۆ دادەنرێت.