بویە پارتی و بارزانی زامنی سەقامگیرس سیاسی و کومەڵایەتیە چونکە......
October 13, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی باسە لە سەردەمی خەباتی چەکداری دا زوربەی ئەو پارتە سیاسیانەی کە خەباتیان دەکرد هەڵگری بیری نەتەوایەتی بوون و بوڕزگاربونی کورد کوردستان لە ژێر دەستی و نەهامەتی خەباتیا ن دەکرد بەڵام لە خەباتی شارستانیدا بەتایبەت ئەو ڕەوشە سیاسیە گونجاوەی کە لە سەرەتای نەوەدەکاندا هاتە ئاراوە ئیتر کومەڵێک حزبی سیاسی سەریان هەڵدا بو لێدانی دوزی نەتەوەیی کورد وچەسپاندنی بیرێکی سیاسی نامو ی هاوتەریب لە گەڵ ئامانجی سیاسی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و تابوڕی پێنجەم هاوشانی دوژمنانی کوردستان بە یێکەوە کەوتنە یەک بەرە و پارتی و بارزانی و هەمو ئەوانەی کە هەست بە بەرپسیاری نیشتیمانی دەکەن بونە ئامانجی ئەو کەس و لایەنانە کە دروستکراوی دوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستانن و ئە جیندای سیاسی ئەوان جێبەجێ دەکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی خاەوادەی ڕێزداری بارزانی پشکی شێری خەبات و قوڕبانیدانیان بەرکەوتووە وێستڕاتیژیەتی پارتی و بارزانی چە سپاندنی کولتوری دیموکراسی بووە و کولتوری دموکراسیە بویە ڕوبەڕوی بیری توند ئاژوو بوتەوە و دەبێتەوە لە ناوەوەو لە دەرەوەدا چونکە بە هێز بونی کولتوری دیموکراسی لە کوردستاندا دەرفەتێک ناهێڵێتە وە بو هەمو ئەو باڵە سیاسی و کەسانەی کە هەڵگری بیری توندو تیژی و دژە کولتوری دیموکراسین لە بەر ئەوەی ئەمانە تەنها گەشە کردنی سیاسی خویان لە هزری توندڕویی دا دەبیننەوە هەربویەش هەمو هەوڵێکیان بوئەوەیە پێگەی کولتوری ڕێبازی پیروزو شارستانی بارزانی نەمر لاواز بکەن و دوژمنان و نەیارانی دوزی کورد هەوڵ دەدەن ئەو کولتورەی کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بو بیری ناسیونالیستی ڕژیمە سیاسیەکانی ناوچەکەمان لە نێو کوردستاندا پیادە بکەن بو شکەست پێهێنانی دوزی ڕەوای کورد و چاندنی توی دوبەرەکی و ڕق لە یەکتر بونەوە هەم لە نێوان بیرو ڕا سیاسەکاندا و هەمیش لە نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکاندا بویتە بنما ی سەرەکی جالاکیەکانیان بویە هەروەک لە ناونیشانی وتارەکەم دا ئاماژەم پێداوە لێرەدا دوبارەی دەکەمەو کە پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی زامنی سەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتین و ێستڕاتیژیەتی پارتی و بارزانی بە هاوکاری هەمو نیشتیمان پەروەران و ئەگەر چی ڕێگایێکی زور سەخت و دژواریان بڕیوە و ڕوبەوی کوسپ و ڕێگریەکان بونەتەوە بەڵام توانیویانە چەندین هەنگاو دوزی کورد بەرە پێشەوە ببەن و نزیکیش بکەنەوە لە سەربەخوبونی باشوری کوردستان بە یەکجاری.
لە کوتایی دا بە پێویست دەزانم ئاماژە بو ئەوە بکەم خوشەویستی بو نەتەوە بو نیشتیمان شتێکی پیروزە ئەگەر چی کوردو کوردستان لە ئاکامی بیری ناسیونالیستی واتە نەتەوە پەرەستی دەوڵەتە سەردەستەکانی دەڤەرەکە توشی سەدان کارەسات و نەهامەتی وتراژیدیابویەوە کە لە سەر بنەمای بە باشترو باڵاتر زانینی نەتەوەی حویان بەسەر هەمو نەتەوەکانی غەیری خویان سیاسەتەکانی خویان جێ بەجێ دەکردو دەیکەن هەتا ێیستا کە دەبینین ڕەوشی سیاسی و کومەڵایەتی و ئایینی لەم ناوچەی خومان دا بە کوێ گەیشتووە و بەرەو چ ئاراستەیێکی مەترسیدار پەل دەهاوێژێت ،خوشەویستی بونەتەوە شتێکی ڕەوایە بەڵام نەک لە سەر حیسابی نەتەوەکانی دەرەوەی نەتەوەی خوت ، کوردیش پێویستی بە پتەو کردنی بیری ناسیونالیستی هەبووە و هەیە بە تایبەت لە م قوناغەدا کە بەرەو دەوڵەت بوون هەنگاو دەنێت و ناسیونالیزمی کوردی شتێکی زور جیاوزە لە گەڵ ئەوانی دیکەدا چونکە کورد گەلێکی ئاشتیخوازو دیموکراسیخوازە ولە قۆناغی موماڕەسە کردنی دەستەڵات دا وە ک دەوڵەت پیادە کردنی کولتوری دیموکراسی دەکاتە بنەمای سەرەکی و بو ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان هەمو پێکهاتە سیاسی و ئایینی و نەتەوەیەکاندا وڕێزیش لە هەمو کەمە پێکهاتە کان دەگرێت بە بێ جیاوازی وە هەروەک چون ێیستا پارتی و بارزانی و هاوپەیمانەکانی بەرگری لە سە قامگیری سیاسی و ئاشتەوایی کومەڵایەتی دەکەن وبە بەرپابوونی دەوڵەتی کوردی سەربەخو ش هەمان شتە چونکە ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر تە عبیرکردنە لە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرژەوەندی گشتی وڵات و هەمیشەش کوسپ بووە لە بەردەم هەمو ئەو ناحەزو نەیارانەدا کە ویستویانە زیان بە مەسەلەی کورد بگەیێنن .