شەری موسل، کورد و بیریی ستراتێژیک
October 12, 2016
وتار و بیروڕا
ئەم بەشدارییەی بە نێزیکایەتی خۆیان لەگەل هێزەکانی سەر عەرزدا وەک راوێژکار دا دەبەنە پێش.
ئێران لەگەل حەشدی شەعبی، تورکیا لەگەل حەشدی وەتەنی و پێشمەرگە و ئامریکا لەگەل ئەرتێشی عێراق و پێشمەرگە.
لە دوای دەرکردنی داعەش بریار لەسەر ئیدارە و داهاتووی موسل بە دەست ئەو لایەنانەوە دەبێت کە لەسەر عەرز هێزیان هەیە.
لە دوای ئەم شەرە لە سەر ناوچەکانی سنووریی هەریم لەگەل بەغدا گرفت دەبێت کە تووندترینیان لە نێوان کورد و حەشدی شەعبیدا دەبێت.
ئەمانەی سەرەوە چاوەرۆانییەکانن و هەولی دەولەتانی ئێران و تورکیا و ئامریکایە لە پێش و لە پاش شەری موسلدا.
سیاسەتی کوردیی چۆن خۆی رێکخستووە؟
دوو بۆ چوون و کردەوە ئاشکرا بوونە ، یەکەم بۆ چوونی سەرۆکی هەریمە کە مەبەستییەتی ناوچە کوردییەکان وەدەست کورد بکەوێن و داهاتووی پێکهاتەکان گارانتی بکرێت ئەمەش بە رێگای رێککەوتن لەگەل عێراق و هاوکاریی لەگەل ئامریکا و هاوپەیمانان و تورکیا و عەرەبی سووننە.
بۆچوونی تر ئەحزابی لایەنگری ئێرانن کە خوازیارێن لە پێش شەر و لە پاش شەر هەموو هێزەکانی کوردیی نێزیک لە ئێران بەشدار بن، حەشدی شەعبی بەشدار بێ و تورکیاش بوونی نەبێ.
ئەم دابەشبوونە سیاسەتی کوردیی دەکاتە دوو لەت.
بە قسەی کامیان بکەین؟
ستراتێژیی نەتەوەیی کورد حۆکم دەکات کە هەنگاویی تاکتیکی لە سیاسەتی ستراتێژیی جیا کەینەوە ، ستراتێژیی کورد بریتییە لە رزگاریی نەتەوەیی ئەوەش بە هاوکاریی لەگەل دنیای رۆژئاوا و لە سەروی هەموویاندا لە گەل ئامریکا و ئەوروپا دا. ئەم سیاسەتە پێگەیەکی گرینگی ژیئۆپۆلیتیک و دیپلۆماسی داوەتە کورد و سەرکەوتوو بووە و تاکوو ئەمرۆش هەم میللەتی پاراستووە وهەمیش خاوەن ئاسۆیە.
هاوپەیمانی لەگەل ئێران و پیادەکردنی سیاسەتی بێ ئاسۆ ، بە پێچەوانەی سیاسەتی هاوپەیمانانی رۆژئاوایی، کورد و چارەنووسەکەی توشی بێ ئاسویی و هەڵدێر دەکات هەر چەندە ئەم سیاسەتە بە شیعاراتی پۆپۆلیستی، رادیکال، ئازادی، گەل و غەیرە داپۆشراو بێت. کات کاتی هەڵبژاردنە، یان بەشێک دەبین لە سیاسەتی ناوچەیی ئێران یان دەبێنە بەشێک لە هاوپەیمانی نێو دەولەتی کە پشتیوانی کوردە بە کردەوە.
یەک هەڵوێستی کورد لەسەر ئەم خالانە کە لە هەموو کەس ئاشكرایە زامنی سەرکەوتووتر بوونی سیاسەتی کوردییە ،
ئەم خالانەش بریتین لە ،
- کورد خوازیارە ناوچەکانی خۆی کۆنترۆل بکات
-کورد خوازیارە پێکهاتەکانی نەینەوا پارێزراو بن و موسل هەرەشە نەبێت لە سەر کورد
-کورد بەشێکە لە هاوپەیمانی نێو دەولەتی
-کورد خوازیارە لە گەل تورکیا و ئێران هاوکار و دۆست بێت و سەروەری کورد لە سەر خاکی خۆی بە رەسمی بناسن
-کورد خوازیارە لەگەل بەغدا هاوکار بێت.
خالێکی تری گرینگ لە ژیانی سیاسی کوردییدا بریتییە لە سازۆمانی ژیانی سیاسی نێو خۆیی کورد کە گرفتی زۆری تێدایە ، هیچ کام لەم گرفتانە ئەوە نین کە بە هەلبژاردن و ریفراندۆم چارەسەر نەکرێن. گرینگ ئەوەیە کە لە کاتی ئێستا دا ئەولەوییات تێکەل نەکرێت، لەم شەر و لەم مەرحەلەیە دا دەبێ بە سەرکەوتوویی بێنە دەر. بۆیە زەقکردنەوەی گرفتەکانی نێو خۆیی لە رۆژانی ئێستا دا سیاسەتی تێکدانی ئاجێندای ئیدارەی رەوتی رزگارییە و بە فیرۆ دانی ووزە و ئێنێرژی میللەتە.
بە لەبەر چاو گرتنی ئەم خالانە هیچ جێیەک نامێنێت بۆ سەرگەردان کردنی بیریی گشتی کوردیی و هیچ جێیەکیش نامێنێت بۆ پاشکۆکردنی کورد بۆ سیاسەتی بێ داهاتووی ئێران.