هەنگاوێکی گرینگی کابینەی سەرۆک وەزیران

هەنگاوێکی گرینگی کابینەی سەرۆک وەزیران
کە چاو لە سایتی کۆمپانیای دێلۆئیت دەکەین بە ئاسانی دەردەکەوێ کە کۆمپانیایەکی ناسراو وجێی ئعتیبارە، ئەم کۆمپانیایە کۆمپانیای سەربەخۆی لە زۆر ولاتاندا هەیە کە بە پێی یاسای ئەو ولاتانە کار دەکەن.
شێوەی کاری ئەم کۆمپانیایە دلنیایی لە شەفافییەت دابین دەکات ئەو خالە کە حکوومەتی هەریم وەک بەرچآوترین هۆکاریی هەلستانی بەم کارە دەستنیشانکردووە، بەلام چؤن ؟ و بۆ دەبێ دلنیا بین کە ئەم کارە دەکرێت؟
ئەگەر بمانەوێ لە ناو خۆماندا ژمێریاریی و - ریڤیژۆنی - حەساباتی کەرتی گشتی و حکوومی بکەین دەبێ لێژنەی پسپۆر دابنێن و ئەوەش دەبێ لە نۆێنەرانی ئەحزاب بێت کە یان لە پارلماندا یان لە حکوومەتدا بەشدارێن، ئەگەر پێوەندییئەحزاب باش بوو ئەو لێژنانە کار دەکەن و ئەگەر هاتوو پێوەندی ئەحزاب تێکچوو ئەو لێژنە و کۆمیتانەش تێکدەچن و پێوەر دەبێتە ئەوە کە ئەوەی بە دەستی خۆم نەکۆژرێ حەرامە. بە واتای ترئەوەی تا کوو ئێستا کراوە کە دەتوانین بلەین هەولدان بووە بۆ چاک سازیی حیزبی.
ئەم هەنگاوەی حکوومەت لە دوو رووەوە زۆر گرینگ و ستراتێژیکە کە لە هەمان کاتدا ولامی پرسیارەکەی سەرەوەش دەدات ، یەکەم، بەم جۆرە کە ئەو کۆمپانیایە کار دەکات کە شەریکاتی بەشدار لە کەرتی نەوتدا حەساباتی خۆیان هەر کام بە جیا و سەربەخۆدەخەنە روو ،پاشان حکوومەت حەساباتی خۆی دەخاتە روو و لە کۆتاییدا ئەم کۆمپانیایە لە سەر بنەمای ئەو داتایە نەتیجەی کاری خۆی ئاشکرا دەکات. گرینگە بزانین کە ئەم کارە و ئەم پرۆسەیە لە بەستێنێکی نێوەدەولەتی و جیهانیدا دەکرێت و پێگە و اعتیباری گشت لایەنەکان کە هەر بە تەنیا لە کوردستان دا چالاک نین، خۆی زەمانەتی راستی و دروستی زانیارییەکانە. بەشداریی چەندین ئاکتۆری جیاوازی خاوەن بەرژەوەندی تایبەت و ستراتێژیک خۆی ئەو ئەسلەمان بۆ دابین دەکات کە پێدەگۆترێ چێک و بالانس لە پێوەندی لەگەل هەلسوکەوتی لایەنەکاندا. ئەم ئەسلە بنەمای دابینکردنی شەفافییەتە.
دووهەم ، ئەم پرۆسەی کارە لە دەستێوەردانی حیزبی بە دوور دەبێ و خۆی دەبێتە هەنگاوێکی گرینگ لە پرۆسەی چەسپاندنی نەک چاکسازی لە سەر سێبەری ئەحزابدا بەلکوو لە ژێر سێبەری دەولەتدا، ئەمە بەرەو دەولەتبوونمان دەبات یانی پرۆسەکە دەبێتە پرۆسەیەکی چاکسازیی دەولەتی.
خالێکی ستراتێژێکی دیکە لەم پرۆسەیەدا بریتییە لەو ئەسل و بنەما سەرکییە کە ئێمەی کورد دەبێ لە گشت پرۆژە و سیاسەتی گەشە و پەرەپێدانی ولاتدا پەیرەوی بکەین ئەمەش دەستنیشان کردنی پێویستییەکانی خۆمان بۆ زانست و پسپۆریی دەرەکییەلەو خال و شۆێنەدا کە ئێمە دەستنیشانی دەکەین و داوای دەکەین. ئەم ئەسلە لەم پرۆسەیە دا کاری پێکراوە و لەبەرچاو گیراوە و جێی دەستخۆشییە و دەبێ ببێتە خالێک کە هەلوێستەی لەسەر بکرێ وەک مێتۆدی کار لە پرۆسەی ئیدارەی ولاتدا لە پرەکسیسی کاری حکوومەتدا جێگیر بکرێت.
دەبێ بگۆترێ کە بەوەندە کاریی ئێمەی کورد لە ئیدارەی ولاتدا کۆتایی نایەت، دەبێ بۆ گەشەی ئەم توانایە کە ئێستا لە دەرەوەرا ئاوردەمان کردوە ، لە نێو خۆی برۆکراسی کوردییدا کار بکەین و خەلکی بۆ پەروەردە بکەین و مێکانیزمی خۆمالی بۆ بنا بنێن، ئەوەش بە یارمەتی هەر ئەم کۆمپانیایە و ناوەندە زانستییەکانی نێو خۆ و دەرەوە دەبێ بکرێت. گەشەی سەرمایەی مرۆڤی نێو خۆیی لە کۆتایی دا چارەی دەردی کوردە.
Top