كوردانی رۆژئاوا له نێوان ئازادی و ده‌سه‌ڵاتدا
September 27, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌ی ئێستا له رۆژئاوای كوردستان ده‌گوزه‌رێت كه‌م تا زۆر له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مماره‌سه‌ی پارتایه‌تی جێگای دوودڵیه و له ئاست داوا‌و خواستی زۆرینه‌ی ئازادی خوازانه‌ی كورد نیه زۆر جار ده‌بینین سه‌رپێچی و پێشڵكاری گه‌وره له‌و بورانه‌دا هه‌ن، بۆنمونه ئه‌وه‌ی له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ی رابردوو دژی (خانمه رۆژنامه نوس ره‌نگین شه‌رۆ) كه به‌رێزیان خه‌ڵكی رۆژئاوایه و بۆ سه‌ردانی دایك و باوكی سه‌ردانی رۆژئاوای كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێوازێكی ناشیرین و دوور له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یده هێرشی كرایه سه‌ر،هه‌ربۆیه ده‌كرێت بڵێن هێرش كردنه سه‌رئه‌و رۆژنامه نوسه هێرش كردنه بۆ سه‌ر ئازادی و به‌ده‌ست هێنانی زانیاری كپ كردنی ده‌نگی جیاوازه له رۆژئاوا ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی مه‌ترسی داره و به‌زیانی كورد ته‌واو ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه و پشتگیری ووڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به به‌كورد له رۆژئاوا بێ هێز ده‌كات، بۆیه چاكتر وایه حیزبی فه‌رمانره‌وا له رۆژئاوای كوردستان به سیاسیه‌تی خۆی دابچێته‌وه،چونكه ئه‌و مۆدیله حوكمرانیه خزمه‌ت به پرسی كورد ناكات .
رۆژئاوای كوردستان ئه‌گه‌ر خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تێكی هاوبه‌شی به‌هێز و خاوه‌ن ئیراده‌ی كوردانه بێت ده‌توانن هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌بواری (سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی......هتد), سه‌ره‌رای هه‌موو بیروبۆچونه جیاوازه‌كان ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان كۆك بن له پارێزگاری كردنی مافی مرۆڤ و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسته كه وتراوه "هێزله‌یه‌كگرتن دایه" بێگومان ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرینگه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه گه‌وره‌كان .
كوردانی رۆژئاوا تێنووی ئازادین و له‌وپێناوه‌دا قوربانی زۆریان داوه بۆیه مافی ره‌وای خۆیانه ده‌سه‌ڵاتێكی راست و به‌خشنده‌یان هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شایه‌نی پاڵپشتی نیه، چونكه سته‌مكاری هه‌ر كه‌سێك بیكا و له‌هه‌ر ره‌نگێك بێ گرینگ نیه .