هه‌وڵه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌ بواری دیپلۆماسی دا

هه‌وڵه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی  سه‌رۆك بارزانی  له‌ بواری دیپلۆماسی دا
ئه‌مرۆ گه‌لانانی دونیا له‌ رێگای دیپلۆماسیه‌كی سه‌ركه‌وتوو و ماف وخواسته‌كانیان به‌دی دێنن، دیپلۆماسیه‌ت سه‌ركه‌وتوترین رێچكه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانی هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ رێگاكانی تر به‌ده‌ست نایه‌ن ،به‌ڵام به‌هۆی دیپلۆماسیه‌كی چالاك وسه‌ركه‌وتوو دێنه‌دی.
كورد له‌ رۆژگاری ئه‌مرۆدا دوای ئه‌و هه‌موو ماڵویرانیه‌ توانیویه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی بكات به‌ یه‌كێك له‌كاره‌كته‌ره‌ ئازاكانی گۆره‌پانی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ش وه‌ك گره‌نتیه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ری هه‌موو ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ، سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له‌كاتی ده‌ست به‌كار بوونی له‌ (12/6/2005) توانیوه‌تی له‌ئاستی دیپلۆماسیه‌ت وسیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو گرینگ بۆ كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت ،ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ دا(7) جار سه‌رۆكی ئه‌مریكای بینیوه‌ و كۆبۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵیان،پێنج جار له‌گه‌ڵ جۆرج بۆش و دوو جار له‌گه‌ڵ بارك ئۆباما كه‌ چوار جار له‌ كۆشكی سپی بووه‌ ،هه‌روه‌ها (3)جار پاپای ڤاتیكان پێشوازی له‌سه‌رۆك بارزانی كردووه‌ به‌پێی پرۆگرامی ڤاتیكان كاتی چاو پێكه‌وتنه‌كانی پاپا له‌(15تا20ده‌قیقه‌)له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتان تێناپه‌رێت، به‌ڵام له‌دیدارێكی جه‌نابی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ (پاپا بیندیكتی یه‌كه‌م) پاپای پێشووكه‌ خۆی داوای له‌سه‌رۆك بارزانی كردووه‌ زیاتر بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باسی بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ی بۆ بكات، به‌مه‌ش كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان درێژه‌یی كێشاوه‌ بۆ 45ده‌قیقه‌، له‌لایه‌كی تر سه‌رۆك بارزانی ژماره‌یه‌كی زۆر دیداری له‌وڵاتانی (به‌ریتانیاو ئه‌لمانیاو فه‌ره‌نساو ئیتاڵیاو روسیاو توركیاو ئێران و بۆلگاریاو سعودیه‌و میسرو...........چه‌ندین وڵاتی تر) ئه‌نجام داوه‌ له‌میانه‌ی ئه‌و دیدارانه‌ چاوی به‌ سه‌رۆك و رابه‌رانی هه‌ریه‌كه‌ له‌م وڵاتانه‌ كه‌وتووه‌ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوون سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ ،هه‌روه‌ها ده‌بینین له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسڵگه‌ری وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان دا كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان له‌سه‌رووی (30كۆنسڵگه‌ریه‌)، بێگۆمان ئه‌مه‌ش تواناو سه‌ركه‌وتووی رێزدار سه‌رۆك بارزانی ده‌سلمێنێت له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا.
له‌لایه‌كی تر ئه‌وشه‌ره‌ ناره‌وایه‌ی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش كه‌ به‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی گرتووه‌ سه‌ره‌رای تۆماركردنی رۆژمێری ره‌ش بۆخۆیان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا كاره‌كته‌ری سه‌ركه‌وتووی دیپلۆماسیه‌ت (رێزدار سه‌رۆك بارزانی) توانیویه‌تی سه‌رنجی ده‌وڵه‌تان رابكێشێت و كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان كۆبكاته‌وه‌،بۆنمونه‌ به‌هۆی كارێزمای جه‌نابی سه‌رۆك توانی له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌مریكا بێنێته‌ سه‌رخه‌ت بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌لاماره‌ی ده‌ڵه‌تی تیرۆرستی داعش، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی توانی قه‌ناعه‌ت به‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ئه‌مریكاو توركیا) بكات كه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ناو خاكی توركیا بنێرێت بۆ پاڵپشتی كردنی كۆبانی و رزگاركردنی له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردیه‌كانی رۆژئاوا،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ به‌چاوی خۆمان ده‌بینین چه‌ندین كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسه‌ باڵاكانی (ئه‌مریكاو ئه‌لمانیاو به‌ریتانیاو چه‌ندین وڵاتی تر) دێنه‌ خزمه‌ت (رێزدارسه‌رۆك بارزانی) بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كێشه‌و ئارشه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی ناوچه‌كه‌،هه‌ربۆیه‌ ده‌توانین حه‌ق به‌وه‌ بده‌ین بارزانی ئه‌و كاركته‌ره‌یه‌ كورد به‌دوای وێله‌ و به‌ چه‌سپێنه‌ری مافی خۆی ده‌زانێت.
بارزانی نمونه‌یه‌كی جوانی دیپلۆماسی نوێیه‌ بۆ كورد و ناوچه‌كه‌ وته‌نانه‌ت جیهانیش، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌رێزیان نه‌بوایه‌ هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بویه‌وه‌، به‌ڵام بارزانی ئه‌سپی خۆی له‌گۆره‌پانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی تاودا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی كوردستانی راگرت و بنه‌مای مافی مرۆڤ و دیموكراتی پاراست له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان.
دیپلۆماسیه‌ت به‌كه‌سانی ترسنۆك و بێ ئه‌زموو و بێ ئیراده‌ ناكرێت.كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی دیار هه‌ن وه‌ك (راستگۆیی و نه‌به‌ردی و جورئه‌ت و مه‌عریفه‌)، بێگومان هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ش له‌ كه‌سایه‌تی بارزانی دا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه‌ و هه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی بۆ پارێزگاریكردنی ده‌سكه‌وته‌ دیپلۆماسیه‌كان و گه‌شه‌كردنی زیاتر پێویستی به‌ كۆده‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌، جابۆیه‌پێویسته‌له‌سه‌ر پارته‌كان و خه‌ڵكی كوردستان پشتگیری بارزانی بكه‌ن، تاوه‌كو به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان له‌ مه‌ترسی و له‌ناچون بپارێزێت و بگه‌ین به‌كه‌ناری ئارامی تا دواجار هه‌موومان به‌ئاسوده‌یی و ژیانێكی شه‌رف مه‌ندانه‌ بژین.
Top