خۆ به فریشته دانان و به‌شه‌یتان كردنى ئه‌وانى تر
September 18, 2016
وتار و بیروڕا
سروشتى مرۆڤ وایه و به‌ده‌ست خۆشى نیه ده‌بێ هه‌ڵه بكا تا ئه‌و كاته‌ش هه‌ڵه‌كانى زیانى بۆ ئه‌وانى تر نه‌بێ ههڵهكردنهكان نابنه ئاسته‌نگ و ئاریشه, وه ئه‌و هه‌ڵانه‌ى له به‌رامبه‌ر به خۆشی‌دا ئه‌نجامیان ده‌دات گه‌ر قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه و تواناى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه هه‌بێت ئاساییه ئه‌نجامدانیان, چونكه گه‌ر هه‌ڵه نه‌كه‌ین مرۆڤ نین و ده‌كرێ هه‌ر شتێكى تر بین.
به‌شه‌یتان كردنى ئه‌وانى تر هیچ ڕێگه‌یه‌كى پێكه‌وه ژیان ناهێڵێته‌وه‌و ئومێدى پێكه‌وه ژیانیش له‌ناو ده‌بات, كردنى ئه‌وانى تر به‌شه‌یتان زۆر ئاسانتره له سڕینه‌وه‌و لابردنى ئه‌و وێنایه له ناو ئاوه‌زو ده‌روونێك كه به‌ده‌یان ساڵ و سه‌دان ڕێگه‌ى جۆراو جۆر نه‌خشێنراوه.
ئێمه‌ى كورد هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و مێژووه‌دا بووینه كه ئه‌وانى تر كاراكته‌ر بوونه تیایدا و نووسیویانه‌ته‌وه ئێمه ته‌نیا له بن پێیاندا پڵیشاوینهتهوه یان وه‌كو كارتێكى یارى و زوو به‌سه‌ر چوو بهكارهێنراوین, هه‌ر بزرو نادیار بووینه كه‌وایه نه‌ك ڕه‌نگى فریشته‌یى و شه‌یتانیمان نه‌بووه به‌ڵكو هه‌ر هیچ ڕه‌نگێكمان نه‌بووه, ده‌بێ له سه‌ره‌تادا بێینه‌وه پێش چاوان و خۆمان دیار بخه‌ین ئه‌و ده‌مى وه‌كو مرۆڤ هه‌ردوو ڕووى فریشته‌یى و شه‌یتانى بنوێنین. شه‌ڕى خۆبهفریشته زانى و كردنى ئه‌وانى تر به شه‌یتان له‌ناو ئێمه‌دا وێناكردنى ئه‌و نادیاره‌یه كه تاكو ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌یدیوه‌و هه‌ر خۆى نادیارێكه بوونى له نه‌بوونه‌وه نزیكتره.
خۆدانه پاڵ ئایدۆلۆژیا یان گرووپێكى سیاسى به ته‌نیا ناتانخاته به‌ره‌ى فریشته‌یى بوون و چاكسازى خوازى و (دژه گه‌نده‌ڵى) مافى ئه‌وه‌تان پێنادات كه به ئاره‌زووى خۆتان هه‌رچى تۆمه‌تى ناڕه‌وایه بیده‌نه پاڵ نه‌یارانى فیكرى و سیاسیتان و خه‌ڵكانێكى پڕاوپڕ له قین له ده‌ورى خۆتان كۆبكه‌نه‌وه‌و ته‌نیا كار له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو به‌رامبه‌ریان بكه‌ن به چاك و خراپ. له ئه‌نجامدا نه‌وه‌یه‌كى ناعه‌قڵانى په‌روه‌رده‌بێت كه هیچ شتێكى لا پیرۆز نه‌بێت بێجگه له دژایه‌تى !. له كۆتاییدا هه‌ر ناچارن ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو به‌ره‌ى میلله‌ت كه به‌ره‌ى كه‌لتورى یه‌كتر قبولأ كردنه وه‌كو هه‌یه و نه‌ك وه‌ك ده‌روونه نه‌خۆشه‌كه‌تان ده‌خوازێ چونكه هه‌مووان پێكه‌وه جوانین و له‌هه‌وڵى چوونه ناو مێژووداین.