بارزانی لەبەغدا چی بە شیعەكان گووت...
September 3, 2016
وتار و بیروڕا
بریاریشە بۆ ئەو پرسە بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ لێکتیگەیشتن و چۆنیەتی ڕێڕەوکردنی پرسی سەربەخۆیی کوردستان کە چۆن و بە چ ئاڕاستەیەکدا بڕوات، هەردوولاش هەم هەرێمی کوردستان و هەم بەغدا حالی بوونە لەوەی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان پرسی سەربەخۆی کوردستان تاکە چارەسەری ڕیشەیی کێشەکانی نێوانیانە، حەیدر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەڕوونی رایگەیاندبوو بەغدا ڕێگرنیە لە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان.
سەرۆک بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەموو شێوەیەک دەیانەوێت پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە چوارچێوەی لێک تیگەیشتن و حاڵی بوون لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن و ئەو پرسە بە شێوەیەکی ئاشتیانەو دوور لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو تێپەرێت، بەغداش تائێستا لاری نەبووە لەوەی كورد مافی خۆی بەدەستبهێنێت و سەربەخۆیی وەربگرێت، هەربۆیە هەرێمی کوردستان دەیەوێت بگات بەچارەسەری كێشەكانی لەگەڵ بەغدا و ئامانجی خۆشی کە سەربەخۆیی کوردستانە هەر لەبەغداوە بەدەستبهێنێت.
ئێستا هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا پرسی سەربەخۆیی کوردستانی خستۆتە سەر مێزی هاوپەیمانی نیشتمانی كە لە حزبە شیعەكانی عیراق پێكهاتووەو دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی و دوربینی و واقیعبینی سەرۆکی کوردستان هەمیشە ویستویەیتی تەواوی پرسەکان بە تایبەت پرسی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونی کورد دوور لە هەر گرژی و ئالۆزییەک بەشێوەیەکی ئاشتیانە لەگەل بەغدا یەکلایی بکاتەوە، ئەوە سەرباری ئەوەی بۆ هەموو جیهانی سەلماندووە کە ئەو دەوڵەتە کوردییەی لەناوچەکەدا دروست دەبێت، زامنی ئارامی ناوچەکەیە و وڵاتیکی ئاشتیخواز و دراوسێیەکی باشیش دەبێت بۆ هەموو ولاتانی ناوچەکەو جیهان بەگشتی.