سەردانی نێچیروان بارزانی بۆ بەغدا، پەیامێک بوو بۆ مالیکی و ئەوانەی لە پشتیەوەن .

سەردانی نێچیروان بارزانی بۆ بەغدا، پەیامێک بوو بۆ مالیکی و ئەوانەی لە  پشتیەوەن .
هاوپەیمانی مالیکی و یەکێتی و گۆڕان و( لە ژێر هەڕەشە و گوشاری سەلیم جبوری ) ، جگە لەوەی پیلانێکە لە دژی پارتی ، دوا وێستگەی ئەو پیلانە بە ئامانج کردنی خودی حەیدەر عەبادیە ، دوای ئەویش سەلیم جبوری ، ئەو هاوپەیمانێتیە لە جەوهەردا هەوڵێکە بۆ گەرانەوەی نوری مالیکی .
هەر بۆیە ، زوو حەیدەر عەبادی لە سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ لای ، ئاماژەیەکی ئیجابی بۆ پارتی نارد بەوەی هیچ کێشەی لەگەڵ راپرسیدا نیە کە بارزانی هەوڵی بۆ دەدات ، ناردنی ئەو پەیامە ، وەڵامێکە بۆ هەوڵەکانی هاوپەیمانێتیەکەی مالیکی .
زوو ئەو سیگناڵە لەلایەن پارتیەوە بە پۆزەتیڤ وەڵامی درایەوە و نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد ، جگە لە چەند دۆسیەیەکی وەک نەوت و شەڕی داعش و لێپرسینەوە لە زیباری ، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکە ، شكست پێ هێنانی ئەو هەوڵەی مالیکیە بۆ گەرانەوەی بۆ دەسەڵات .
کوتلەی رەوتی صەدر رۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێرن لە مانەوە و نەمانەوەی حەیدەر عەبادی ، ئەگەر بابەت بگات بەو باسە ، ئەوا کوتلەی صەدر لە دژی مالیکی هەلویست وەردەگرن و پشتگیری عەبادی دەکەن .
لە بەرامبەر ئەو هەلوێست و پشتگیریەی کورد بۆ عەبادی ، کە پێدەچێ ئەمریکیەکانیش لەگەلیدا بن ، داخوازیەکانی کورد لە راپرسی و زۆر بابەتی تر ، بەرێکەوتنی نێوانیان ، بە ئاشتیانە یەکلایی دەکرێتەوە .

نیاز حاجی
Top