با لە یەگترازان دور بکەوینەوە تاکو جارێکی تر نەبینە قوڕبانی پیلانی دوژمانمان
August 31, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی گوتنە ئەمڕو کوردستانەکەی خومانیش وەک ئەو کومەڵگایەی کەڵەبابەکان دێتە بەرچاو هەر کەس و لایەنێکی سیاسی بە ئارەزوی خوی وتاک لایەنانە بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەم گەلە ستەمدیدەیە دەدات و لە جیاتی ئەوەی یەک دەنگ و و یەک هەڵوێست بن لەم قوناغە هەستیارەدا و بیر لە بەرژەوەندی باڵای وڵات بکەنەوە خەریکی لە یەکترازاندنی نێو ماڵی کوردن و بەرژەوەندی تەسکی حزبییان خستوتە سەر هەمو بەرژەوەندیێکی تر وئەم دان بەئەویتردا نانێت و وهە ریەک لە شوێنی خوی کەڵەبابێکە لەو گوڕەی ئەمەش بە هیچ شێوەیێک نەک هەر خزمەت بە دوزی کورد ناکات بەڵکو گەورەترین زیان بەر دوزی ڕەوای کورد دەکەوێت و چارەنوسمان باشتر نابێت لەو کەڵەبابانە کە بونە خوراکی ڕێویەکان .
بویە پێویستە لا یەنە سیاسێەکان بە گشتی خویان بە دور بگرن لە یەکترازانی سیاسی وڕوژ ڕوژی یەکڕیزی و تەبایی یە بەپێچەوانەوە چارەنوسێکی ڕەش چاوەڕێمان دەکات و ئەو پڕوژەی کە سەروک بارزانی چەندین ساڵە زەمینە سازی بو دەکات لە سەر هەمو ئاستەکان واتە دەولی ،ێیقلیمی، ناوخویی سەبارەت بە سەربەخویی کوردستان دوژمنانمان ئاسانتر دەتوانن پڕوژەکە لەبار ببەن و ئوباڵەکش دەکەوێتە سەرشانی هەمو ئەوانە کە دژی یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردین ولە هەوڵی دابەش کردنی باشوری کوردستاندان..........
نوسینی:
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
۳۱/ئاب/۲۰۱٦