با لە یەگترازان دور بکەوینەوە تاکو جارێکی تر نەبینە قوڕبانی پیلانی دوژمانمان

با لە یەگترازان دور بکەوینەوە تاکو جارێکی تر نەبینە قوڕبانی پیلانی دوژمانمان
ڕێویەک بە شوێنێک دا دەڕویشت جارێک ئاوڕی داوە و سەیری لای دەستی چەپی خوی کرد چاوی بە کومەڵگایێک کەوت گوتی واباشە بڕوم لە نزیکەوە ببینم ئەم کومەڵگایە چیە؟ ڕێویەکە بەڕێکەوت بەرەو کومەڵگاکە بینی هەمویان کەڵەبابن ،ڕێویەکە بو لای پرسگەکەیان جوو پرسی ئەرێ کێ بەرپرسی ێێوەیە لێرە ؟،کەڵەبابەکە گوتی من،لە یەکێکی تری پرسی ئەویش گوتی من ،خولاسە پێداچوو لە هەرکێ دەیپرسی دەیگوت منم بەرپرس ێێرە، ڕێویەکە گوتی واللە خوشە لێرە کەس بەکەس نیە و کەڵەبابەکانیش زورن بە تەنێ هەمویانم پێ ناخورێت بابڕوم ڕێویەکانی تریش ئاگادار بکەم پێییان بڵێم شتێکی وا هەیە لە شوێنێک با بڕوین بیانخوین ، ئەوەبو هەمویان ڕێککەوتن بەیێکەوە ڕوشتن پەلاماری کومەڵگایەکەیان دا هەموو کەڵەبابەکانیان خوارد.

شایانی گوتنە ئەمڕو کوردستانەکەی خومانیش وەک ئەو کومەڵگایەی کەڵەبابەکان دێتە بەرچاو هەر کەس و لایەنێکی سیاسی بە ئارەزوی خوی وتاک لایەنانە بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەم گەلە ستەمدیدەیە دەدات و لە جیاتی ئەوەی یەک دەنگ و و یەک هەڵوێست بن لەم قوناغە هەستیارەدا و بیر لە بەرژەوەندی باڵای وڵات بکەنەوە خەریکی لە یەکترازاندنی نێو ماڵی کوردن و بەرژەوەندی تەسکی حزبییان خستوتە سەر هەمو بەرژەوەندیێکی تر وئەم دان بەئەویتردا نانێت و وهە ریەک لە شوێنی خوی کەڵەبابێکە لەو گوڕەی ئەمەش بە هیچ شێوەیێک نەک هەر خزمەت بە دوزی کورد ناکات بەڵکو گەورەترین زیان بەر دوزی ڕەوای کورد دەکەوێت و چارەنوسمان باشتر نابێت لەو کەڵەبابانە کە بونە خوراکی ڕێویەکان .

بویە پێویستە لا یەنە سیاسێەکان بە گشتی خویان بە دور بگرن لە یەکترازانی سیاسی وڕوژ ڕوژی یەکڕیزی و تەبایی یە بەپێچەوانەوە چارەنوسێکی ڕەش چاوەڕێمان دەکات و ئەو پڕوژەی کە سەروک بارزانی چەندین ساڵە زەمینە سازی بو دەکات لە سەر هەمو ئاستەکان واتە دەولی ،ێیقلیمی، ناوخویی سەبارەت بە سەربەخویی کوردستان دوژمنانمان ئاسانتر دەتوانن پڕوژەکە لەبار ببەن و ئوباڵەکش دەکەوێتە سەرشانی هەمو ئەوانە کە دژی یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردین ولە هەوڵی دابەش کردنی باشوری کوردستاندان..........
نوسینی:
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
۳۱/ئاب/۲۰۱٦
Top