په‌یه‌ده‌ دوای چه‌ند ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له‌ ڕۆژئاوا جگه‌ له‌ خۆسه‌پاندن

په‌یه‌ده‌ دوای چه‌ند ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له‌ ڕۆژئاوا جگه‌ له‌ خۆسه‌پاندن
په‌یه‌ده‌ دوای چه‌ند ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له‌ ڕۆژئاوا جگه‌ له‌ خۆسه‌پاندن به‌ هێز و تاکڕه‌وی و له‌مپه‌ڕ خستنه‌ به‌رده‌م کاری سیاسی پارته‌ کوردییه‌کان و (ئه‌نه‌که‌سه‌) و ئازاردان و گرتنی که‌سانێکی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوا، نه‌ک نه‌یتوانی سیاسه‌تێکی عاقڵانه‌ په‌یڕه‌و بکات و پشتیوانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕۆژئاوا دروست بکات، به‌ڵکو تووشی سه‌رلێشێواوی و غروریش بوو.
ئه‌و هاوکاریه‌ی که‌ ئێستا ئه‌مریکا ده‌یکات له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بڕیار ده‌درێت که‌ هیمه‌تی سه‌رۆک بارزانی یه‌ بۆ پشتیوانی له‌ خاک و کوردانی ڕۆژئاوا.

په‌یه‌ده‌ تا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی په‌که‌که‌ و به‌شێک له‌ سه‌رکرده‌کانی بکات، ناتوانێ له‌ ڕۆژئاوا به‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن، نه‌ ئێران به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گه‌وره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا و سوریا ده‌کاته‌ قوربانی په‌یه‌ده‌، نه‌ هه‌ندێک حیزبی باشوری کوردستان که‌ خۆیان له‌ نێوخۆدا کێشه‌یان هه‌یه‌ و له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ هوتافیان بۆ لێ ده‌ده‌ن ده‌توانن فریای په‌یه‌ده‌ بکه‌ون.

بۆیه‌ باشترین ڕێگاچاره‌ بۆ مانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت و پێگه‌ی کورد له‌ ڕۆژئاوا گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێکی عاقڵانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ و کارکردنه‌ به‌ ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر (یه‌ک و دوو) و دهۆک، که‌ جگه‌ له‌ سود هیچ زیانێکی بۆ په‌یه‌ده‌ و ڕۆژئاوا نیه‌.

Top