ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا رووده‌دات بێ خه‌تای یه‌په‌گه نیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان راست بوونایه ئێستا نه تورك و نه رژێمی به‌شار نه‌یان ده‌توانی پێ بنێنه نێو خاكی رۆژئاوای كوردستان به‌ڵام هۆكاری ئه‌م هه‌موو كێشانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و تێكدانه‌ی كه یه‌په‌گه و باڵه سه‌ربازیه توندهرهوهكهی به سه‌ركردایه‌تی صالح موسلیم كه په‌یمانی هه‌ولێر و دهۆكیان شكاند و بارزانی چه‌ندین جار له‌گه‌ڵیان كۆبوویه‌وه و پێی راگه‌یاندن كه ئه‌و ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارییه‌كیان بكات به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها وه‌كو برا پێكه‌وه بژین به‌ڵام موسلیم و هاوكاره‌كانی ئه‌وه‌یان نه‌ویست و تاكڕه‌وانه ئه‌و په‌یماننامانه‌یان شكاند به‌داخه‌وه كه ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین له جه‌رابلوس كه چۆن تانكی تورك و رژێمی به‌شار رۆڵه‌ی كورد به رۆژی نیوه‌ڕۆ به‌ر گوله ده‌ده‌ن كه ئه‌مه سیاسه‌تی یه‌په‌گه و دۆستهكانیهتی له رۆژئاوا بۆیه كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه.وه ئه‌وه‌شی ده‌گوترێ سه‌ردانی بارزانی ئه‌مه‌ی به دوای خۆی هێنا جگه له مه‌كینه راگه‌یاندنه‌كانی دژه بارزانی و پارتی نه‌بێ هیچی تر نیه ده‌نا فه‌رموون ئه‌گه‌ڕ راست و ره‌وانن چیتان هه‌یه بیخه‌نه روو كه له سه‌ردانی بارزانی بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌مه بڕیاری لێدرابێ..به‌ڵام شكم نیه وه‌كو همیشه له‌به‌ر پێی بارزانی دائهچهمێن و هیچتان به ده‌ست نامێنێ جگه له‌وه‌ی داوا له بارزانی نه‌كه‌ن هاوكاریتان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتان پارێزێ..بیرتان نه‌چێ كۆبانێ بارزانی نه‌بوایه ئێستا له نه‌خشه بوونی نه‌بوو.
رێبوار كه‌لاری