پیلانی یاساشكێنی له‌هه‌گبه‌ی كێدایه‌؟

پیلانی یاساشكێنی له‌هه‌گبه‌ی كێدایه‌؟
له‌ئێستادا پارێزگای سلێمانی سێ‌ پارێزگاری هه‌یه‌و هیچ كامیان ناتوانن رۆڵی پارێزگار بگێرن له‌سه‌رێكه‌وه‌ پارێزگاری پێشو ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ له‌ولاتر جێگری پارێزگار جێی ده‌گرێته‌وه‌ له‌ملاشه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌سیستمی فیفتی به‌فیفتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ پارێزگاری نوێیه‌ ومه‌رسومیشی نیه‌!
ئه‌مه‌یه‌ مشتومری یاسایی وسیاسی كه‌له‌ئێستادا له‌مشاره‌دا ده‌گوزه‌رێت لێ‌ هه‌موو گریمانه‌كان ده‌مابنه‌نه‌وه‌ به‌رده‌روازه‌ی پرسیارێكی هه‌ستیار به‌وه‌ی ئه‌وه‌ كێیه‌ نه‌خشه‌دارێژه‌روپیلانگێری ئه‌وهه‌موو فه‌وزاویاساشكێنیه‌یه‌ ؟ئه‌وه‌ كێیه‌ شه‌یدایه‌ به‌وته‌نزیره‌ی حزب لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌ وهه‌رده‌بێت له‌ودیوی ده‌رگاكانه‌وه‌ له‌ژووری تاریك ونوته‌كه‌وه‌ بریار بدات وجێبه‌جێ‌ بكات وهه‌رده‌بێت واش بێت؟
ئه‌مرۆ زرۆ به‌سانایی به‌و وه‌ڵامه‌ ئاشنابووین ئه‌وده‌مه‌ی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌وبه‌كر رووی كرده‌ رایه‌كی به‌رهه‌ڵستكاری جێگره‌كه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌له‌سه‌رلیستی هاوپه‌یمانه‌كه‌یه‌تی وبه‌هه‌ڵپه‌وه‌ پێی ووت حزبه‌كه‌ت بریاری داوه‌! ساغكردنه‌وه‌ی دیوی دووه‌می ئه‌م گوزارشته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م بریاری ژووره‌ تاریكه‌كان دا شتێك نیه‌ به‌ناوی موفره‌داته‌كانی دیموكراسیه‌ت ورای ئازاد ودیموكراسیه‌ت.
دیوی ناوه‌وه‌ی رووداوه‌كان پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ خودی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ به‌درێژایی ئه‌وهه‌موو ساڵه‌ ئه‌ندازیاری ره‌وتی خۆسه‌پێن بووه‌ .
هه‌روه‌ك چۆن له‌یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا سیستمی فیفتی به‌ فیفتی پێشنیاز كرد هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ری هه‌راسان بوو.
ئاخر رێكخه‌ره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌رده‌وان له‌گه‌ڵ ره‌وتی خۆفه‌رزكردنی سیاسیانه‌ بووه‌ به‌سه‌ر یاسا ودیموكراسیه‌ته‌وه‌ ئیدی ئه‌مرۆش كاندیده‌كه‌ی به‌ئاشكراوبه‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه‌ دانی پێدانا.
ئه‌مرۆ سلێمانی دوای ئه‌وهه‌موو قوربانیدانه‌ پاش تێپه‌رینی به‌نێو تونیله‌ تاریكه‌كانی سته‌مدا وقوربانیدانێكی زۆر به‌وئاسته‌ی نازناوی هه‌ڵمه‌ت وقوربانی به‌باڵای براوه‌ ،به‌رۆژی رووناك كلیلی والی شاریان به‌خشیه‌ نوسه‌رێكی ده‌ربار به‌ لانه‌ی سته‌م وتاوان ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ به‌ڵه‌ك به‌ڵه‌كه‌ی ستایشی دیكتاتۆره‌كه‌ی به‌غدای به‌هه‌ڵبه‌ست ده‌هۆنیه‌وه‌ .
هه‌ربه‌راستی سلێمانی شایسته‌ی ئه‌وه‌نیه‌ ئه‌م هه‌موو ناهه‌قیه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت شارێك به‌وهه‌موو قوربانیدانه‌وه‌ ئه‌وهه‌موو غه‌دره‌ی لێده‌كرێت غه‌درێكه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌هریمه‌ن جۆش داده‌مێنێت به‌دیاریه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه‌ كه‌شی سیاسی ویاسایی وبه‌رێوه‌به‌ری ئه‌مشاره‌ به‌جۆرێك ئاڵۆسكاوه‌ پربووه‌ له‌سه‌ری جیاواز هه‌رده‌ڵێی شاییه‌ ناوازه‌كه‌یه‌ ئه‌وده‌مه‌ی سی وسێ‌ كه‌س گۆرانی ده‌وت وبه‌ته‌نیا یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌په‌ری!
Top