ئێستا، ئیدارە دەکرێ، گرینگ ستراتێژیی لایەنەکانە
August 25, 2016
وتار و بیروڕا
زانستی مێژوویی - ئابووریی یان ئەوەی پێ دەگۆتری ئابووریی - سیاسی ئەوەمان بۆ دەردەخات کە گەشەی میللەتان یەکەم ،بەندە بەو پرەنسیپە سەرەتاییە کە مەیدانی ژیانی ئابووریی و سیاسی چەندە کراوە و هەمەگیرە؟ دووهەم، ئەم پلان و ئیدارەیە چەندە پایدار و مایەندەیە؟
ئەوەی یەکەم هێز و تواناکانی نێو خۆ وەگەر دەخات و لەناو خۆەوە بەهێز یان لاوازێت دەکات و ئەوەی دووهەم زۆر بەندە بەوە کە چۆن پێوەندییەکانی دەرەوەی خۆت تەنزیم کردووە و چەندە دلنیای بە بالانسی جێگیر لەو پێوەندییانەدا کە بتوانێ مایەندە بوونت مسوگەر بکات.
لە هەر دووی ئەم خالانە دا باسی ستراتێژیی لایەنەکان دەوری بالا دەگێرێت. دەنگ و باسی رۆژانە و تەرکیز لە سەر رووداوەکانی کوورت مەودا و لۆکالییئاسۆی بیر و چاو خشاندەوە بە سەر ستراتێژیی دا کال دەکاتەوە.
پرسەکانی سیاسەتی لۆکال گرینگن بەلام کاتێک دەتوانن کاریگەربن کە لەسەر بنەمای بەستێنێکی ستراتێژیکدا ئیدارە بکرێن.
پرسی ئاو و کشت وکال و دێمۆگرافی وپلۆرالیزمی سیاسی و پێوەندی دەرەوە لەو شۆێنە جۆگرافییاییە کە تێدایە بۆ دەستەلاتی کوردیی لە رۆژئاوادا چارەنووس سازن . دیاریی کردن بۆچوون و بەرنامەی کار لە پێوەندی لەگەل ئەم خالانەدا دەبنە ئەو ستراتێژییە کە باسی لێوە دەکەین، ئەم خالانە دیاریی دەکەن کە داخوا تەجروبەی کورد پایەندە (ساستەینێبل) دەبێت یان نە.
هەر وەها لە باکووردا بەرێوە بردنی شەری چەکداریی رەنگە بۆ ماوەیەکی تریش مومکین بێت بەلام لە پێوەندی لەگەل گەشەی ولات، سازمانی سیاسی نێو خۆی ژیانی کوردیی و گەشەی دێمۆگرافیک و کۆچی گەنجان ، بارو دۆخی سەرمایەگۆزاریی و .... گرینگە بزانین ستراتێژیمان کامەیە؟ بۆ چوونی ستراتێژیک بە نیسبەت دەولەتی(نەک حکوومەت) تورکیا چییە ؟ خوازیاریی کامە پێوەندین لەگەل کوردی باشوور و رۆژئاوا؟
لە باشووری ولاتیشدا ئێستا حۆکمی خۆمان هەیە ، پێووەندی دەرەکی هەیە ، ئابوورییەک هەیە و ئیدارەیەک هەیە بەلام داخوا پایەندەیە؟ یان دروستر بلەین بۆ پایەندە بوونی دەبێ چ بکرێ؟ دەبێ پرسیار بکەین پێکهێنانی دەولەتی سەربەخۆی کوردیی لە باشووردا رێگا و ئالترناتیڤی مەنتیقی بەردەوامیی ئەم تەجروبەیە یان ئالترناتیڤی تر لە گۆرێ دایە؟
سەرۆکی هەرێم بە قسە و بە کردەوە سەربەخۆیی کوردستانی باشوور بە رێگای مەنتیقی بەردەوامی، پایەندە بوون و گەشەی تەجروبەی باشور دەزانێ و کاری بۆ دەکات، ئەمە یەک، ئالترناتیڤی تر چییە؟ یان هەیە یان نییە، دەبێ باس بکرێ تاکوو میللەت لە ئەمرۆ و سبێ رۆژی خۆیان دلنیا بن.
بۆیە هەلسەنگاندنی هەلس و کەوتی لایەنەکان لە رووی رووداوەکانی لۆکال و رۆژانە ، کە لە شۆێنی خۆیاندا گرینگن ، نابێ بکرێت بەلکوو لە رووی پێشکەشکرددنی ئالترناتیڤ و ستراتێژی لە بەردەوامی و پایەندە بوون و گەشەی دەستکەوتەکانی کورد دا دەکرێت.