هه‌رچی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت كۆیلایه‌تی قبوڵه‌ ...

هه‌رچی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت كۆیلایه‌تی قبوڵه‌ ...
سه‌رخۆبون وراگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان مافی بێ‌ چه‌ند وچونی كوردستانیانه‌ به‌هه‌موو پێكهاته‌وئاین ئاینزاكانیه‌وه‌ .
هیچ پاساوێك نیه‌ به‌ربه‌ومافه‌ سروشتیه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت چ جای ئه‌وه‌ی كه‌سانگه‌لێك بونه‌ته‌ ئه‌شكه‌وتی ده‌نگی ناحه‌زانی كوردستان وفوده‌كه‌ن به‌كه‌ره‌نای ژه‌نگرتوی كۆیلایه‌تی دا وپێمان ده‌ڵێن واده‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیه‌ چما هیچ كات واده‌ی بن ده‌ستیه‌؟
جه‌زائیریه‌كان زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن قوربانیاندا بۆخاتری ئه‌وه‌ی له‌ژێرباری داگیركاری دا نه‌مێنێته‌وه‌ ته‌یموری رۆژهه‌ڵاتیش هه‌مووی چه‌ند ساڵێك به‌رله‌ئێستا سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند وله‌ئه‌نده‌نوسیه‌كان جیابوه‌وه‌ هه‌ربه‌راست عێراقی عه‌ره‌بی داگیركه‌ر هیچ كات وسه‌رده‌مێك له‌رووی كلتوریی وتێگه‌یشتن له‌دیموكراسیه‌ت وپلۆرال وفره‌یی به‌تۆزی پێی فه‌ره‌نسا وئه‌نده‌نوسیا ده‌بن؟
كوردستان به‌شی له‌م عێراقه‌ سته‌مكاره‌دا هه‌ربه‌ته‌نیا چنینه‌وه‌ی سته‌م بووه‌ هه‌رله‌ جینۆسایدوگۆرینی دیموگرافیاوه‌ تاگه‌یشت به‌قوتبرین ئیدی ئه‌وه‌ چ پاساوێكه‌ ده‌مانباته‌وه‌ سه‌رئه‌م عێراقه‌ی له‌سته‌م به‌ولاوه‌ دیرێكی خێری له‌مێژووی ره‌شی دا بۆتۆمارنه‌كردوین؟
مانه‌وه‌مان له‌عێراق رێك وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ پاڵمان به‌دیوارێكی روخاوه‌وه‌ نابێت كه‌هێشتا له‌به‌رده‌م دارمانی تردایه‌ ،ئه‌وه‌بۆیه‌ هه‌ركه‌س به‌هه‌ربیانویه‌ك له‌م راپرسیه‌ی دوای دا ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌دابێت ئۆتۆماتیكی مه‌یلی خۆی بۆكۆیلایه‌تی راگه‌یاندووه‌.
له‌ئێستادا ره‌هه‌ندی نیشتیمانی خۆی له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا شوناس ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ روانگه‌ی روون ودیاری سه‌رۆكی كوردستان كه‌به‌ئاشكرا ئه‌وتابۆیه‌ی شكاند و گوتاری به‌ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند ئێستا واده‌ی به‌پیروه‌ هاتنی ئه‌م روانگه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌یه‌.
ئه‌وانه‌ی پاساوی ناله‌بار ده‌هێننه‌وه‌وده‌ستیان توند به‌گیرفانیانه‌وه‌ گرتوه‌وبه‌زمانی ده‌رۆزه‌كه‌ر پێمان ده‌ڵێن موچه‌مان ده‌وێت نه‌ك ده‌وڵه‌ت هێشتا له‌وه‌حاڵی نه‌بوون كه‌ئه‌وه‌ سته‌مكاری عێراقه‌ قوتی بریوه‌ بۆ رزگاربوون له‌م ده‌رده‌ قورسه‌ ده‌بێت سه‌رخۆبین .
خۆله‌ساڵی هه‌شتاكاندا موچه‌ هه‌مووو مانگێك ده‌درا گوزه‌رانیش گران نه‌بوو لێ‌ خه‌ڵك سڵی له‌درزی دیواره‌كانیش ده‌كرده‌وه‌ كه‌ قسه‌ده‌باته‌وه‌ بۆ به‌رده‌رگای سته‌مكاران ئه‌وده‌میش ئازادیخوازان هه‌رزۆرینه‌ بوون .
ئه‌وه‌كه‌مینه‌یه‌ك بوون مه‌یلی نۆكه‌رایه‌تی وجاسوسی وكۆیلایه‌تی له‌گه‌ڵ سته‌مكار كۆیكردبونه‌وه‌ دواتر ناویان ئاوی ئامون وتونی بابا چوو.
راپرسیه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو به‌هه‌مومانی وت خۆشبه‌ختانه‌ زۆرینه‌ی زۆری هاونیشتیمانیان پشتیوانی له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وراگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن وكۆیلایه‌تی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ وه‌ڵامێكی لۆژیكیه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی نیازیانه‌ دۆخی سیاسی به‌وه‌ته‌یار بكه‌ن كه‌دیسانه‌وه‌ خۆمان به‌كه‌لاوه‌ی عێراقی داگیركه‌ره‌وه‌ شه‌ته‌ك بده‌ین .
لێره‌ به‌دواوه‌ هه‌رچی ته‌مای به‌ ئازادی وسه‌رفرازی بێت له‌كاروانی نه‌ته‌وه‌یی دانابرێت هه‌موان ده‌ست به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵێ‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی .
Top