داگیركارانی كوردستان دەوڵەتن،

داگیركارانی كوردستان دەوڵەتن،
داگیركارانی كوردستان دەوڵەتن، خاوەن سەروەریی خۆیانن. ئەگەر لەدۆخی خەراپ و شپرزەیشدا بن بەهۆی سەروەرییانەوە ئەتوانن دوای نوشست دووبارە بكەونە سەر پێ، یاسا نێودەوەڵەتییەكان هەردەم یارمەتییان دەدات. دەتوانن هاوپەیمانی پێك بهێنن و بەشدار بن لە هاوكێشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان.
گەورەترین خاڵی لاوازی گەلی كوردستان نەبوونی سەروەرییە، ئەگەر گەلی كوردستان ببێتە بەرگریكاری مرۆڤایەتی و كار بە بەها باڵاكانیش بكات، ئەگەر سەرچاوەی ئاشتی و دەوڵەمەندی بێت بۆ ناوچەكە بەهۆی نەبوونی سەروەری لە خاڵێكدا دەگاتە بنبەست و هەردەم لەژێر هەڕەشەی نكۆلیدا دەبێت.
ئەمە خاڵە جەوهەرییەكەیە كە دەبێ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لێی تێبگەن و كار بۆ بەدەستهێنانی بكەن. گەلێك سەروەریی نەبێ هیچ شتێك مانای نییە، كات دەوەستێ و گشت شانازییەك لەشوێن خۆی دەچەقێ. گەلێك سەروەریی نەبێ لەنێو چاڵە تاریكەكانی مێژوودا ون دەبێ.
Top