گوڕینی ئاراستەی سیاسی نەیارانی سەربەخویی کوردستان
August 20, 2016
وتار و بیروڕا
هەر لە سەرەتای دروست بوونی دەوڵەتە نەتەوەییەکان هەتا ئەمڕو کورد هەمیشە لە کوڕی خەبات و تێکوشان و لە سەنگەری بەرگری کردن دا بووە بو مانەوەی خوی ودەیان هەزار شەهیدی پێشکەش بە خاکی پیروزی کوردستان کردووە چونکە سیاسەتی نکوڵی کردن لە بوونی کورد و ناسنامەکەی لە م دەڤەرەدا واتە ڕوژهەڵاتی ناڤین بە دڕندانەترین شێوە ڕوبەڕوی کورد و خاکی کوردستان بوتەوە و هیچ چەشنە تاوانێک نەما لە دژی نەتەوەو وڵاتەکەمان ئەنجام نەدەن تاکو شتێک نەمێنێ بە ناوی کورد کوردستان بەڵام بە هەوڵ و هیممەتی کورد پەروەران ودڵسوزانی دوزی نەتەوەی کورد نەخشەو پیلانی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان سەری نەگرت کە ئامانج لێی سڕینەوەی کورد وکوردستان بووە بە یەکجاری وهەتا ئەمڕوش دوژمنان لەسەر هەمان ئەقڵیەتی جارانن وهیچ گوڕانکاریەک بەسەر ئەم ئەقڵیەتەیاندا نەهاتووە وێیستاش لە هەوڵی گەمارودانی دوزی نەتەوەی کوردن لە هەمو لایێکە وە .
ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا خستنە ڕوی ئەو ئەقڵیەتە سیاسیە نکوڵیکارە بوو بە کورتی کە تا چ ڕادەیێک دوژمنانی دوزی کورد هەوڵی لەناو بردنی کورد و کوردستانیان داوە و بەردەوامیشن لە سەر نکوڵیکردن وە داخی گران ئەوەیە کە ئەمڕو هندێ لایەنی سیاسی و باڵ و کەسەکەکان سەرەڕای هەمو ئەو گوڕانکاریانەی کە سەریان هەڵداوە و ئاماژەن بو گێڕانەوەی سەروەوی بو کوردو کوردستان لە قوناغی ێیستادا دەبینین هاوشانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان دژایەتی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان دەکەن و زور بێ شەرمانە سوکایەتی بە هەمو تایبەتمەندی و پیروزیەکانی نەتەوەکەمان دەکەن هەر لە سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیروزی کوردستاەوەبگرە تا دە گاتە ئەو ڕادەیەی کە لە دوایین کونگرەی خویاندا زور بە ڕاشکاوانە بڵێن ێێمە دژی سەربەخویی کوردستانین و لەم لاشەوە بەڵێن بە مالیکی بدرێت ێێمە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان دەوەستینەوە مالیکیەک کە هیچ نەما لە دژی گەلی کوردستان بە کار نەهێنێت چ لە ماوەی حوکمڕانیەکەیدا وەک سەروک وەزیران و چ دواتر هەتا ئەمڕو .
شایانی باسە کە لەم لاو ئەملا ئەو باڵ و حزب کەسانە هەرچی لە توانایاندا بووە دژی دوزی نەتەوی کورد ئەنجامیاندا ، لە تێکدانی پڕوسەی ئاشتی لە تورکیا کە ماڵوێرانیەکی زوری بە دوای خوی دا هێنا لە ڕوی ماددی و مرویی وهەروەها بە هوی ئەقڵیەتی سیاسی تاکڕەوانەیان ڕوژئاوای کوردستانیشیان کاوڵ و وێران کرد تا کار گەیشت ئەوەی کە هەرچی بیروڕای سیاسی جیاواز هەبێت پەلامار بدەن و نمونەی هەرە زیندوش دەستگیر کردنی دەیان کەسایەتی سیاسی لە ئاستی سەرکردایەتی ئەنەکەسە بووە لەم ڕوژانەدا، لەم لاشەوە بگرە لە هەوڵدان بو ئەنجامدانی کودەتا بە سەر پارلەمانی باشوری کوردستان دا وێینجا پەلامادان وکوشتن و سوتاندنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە کوتایی دا بەڵێن دان بە دوژمنانی کوردستان کە ێێمە دژی سەربەخویی کوردستان دەوەستینەوە واتە دژی پڕوژەێک کە تەعبیر لە چارەنوسی دوزی نەتەوەیێک دەکات کە دەریاێێک خوێنی بو داوە.
لە کوتایی دا زرورەرە ئەوە بڵێم کە ئەمڕو وا خەریکە گوڕانکاری نوێ دێنە ئاراوە لە نێو گوڕەپانی سیاسی دەڤەرەکەدا و هاوپەیمانی نوێ سەر هەڵدەدەن کە جێگەی مەترسین و زور دەمێک بوو پێویست بوو کورد هەڵگری خیتابی سیای یەکگرتووی خوی بوایە نەک ێیستا ێێوە بێن ئاراستەی سیاسی خوتان بگۆڕن و هانای خوتان بو ڕێزدار بارزانی بێنن ،ێێوە ئەگەر کوردو کوردستانتان خوش ویستبایە دەبوایە لە سەرەتادا گوێڕایەلی بارزانیتان بکردبوایەنەک دژایەتی بکەن چونکە بارزانی بەرژەوەندی نەتەوەی کوردی مەبەست بووە و مەبەستیەتی و دەیویست نێو ماڵی کوردی ڕێک بخاتەوە و ڕێگای گەیشتن بە سەربەخویی نزیک بکاتەوە بەڵام ێێوە ڕێگاتان دور خستەوە و بونە کوسپ لە بەردەم پڕوژەی سەربەخویی دا بو بەرژەوەندی دوژمنانمان وە ێیتر ئەو متمانەیەتان نە هێشت کە جارێکی تر بڵێیین ماسی هەر وەخت لە ئاو بگری تازەیە درەنگ کەوتوون.