بۆچ یه‌كێتی وگۆران به‌رسڤی مالكیان نه‌دایه‌وه‌؟

بۆچ یه‌كێتی وگۆران به‌رسڤی مالكیان نه‌دایه‌وه‌؟
له‌دواین لێدوانی دابۆ ئاژانسی ئێرنای فارسی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ئه‌وده‌مه‌ی سه‌ردانی سلێمانی كردوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وگۆران كۆبوه‌ته‌وه‌وپێیان راگه‌یاندووه‌ كه‌دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن وله‌گه‌ڵ یه‌كارچه‌یی عێراقدان.
ئاخر مالكی ئه‌و سیاسیه‌ شۆڤێنیه‌یه‌ كه‌ به‌درێژایی ماوه‌ی حوكمرانی خۆی به‌وه‌ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ئه‌جندای هه‌ژمونفه‌رزكردنی هه‌بوو ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی قوت وبودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بری سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش چاوه‌رێی فرۆكه‌ی ئێف شانزه‌ی ده‌كرد تا كوردستانی پێ‌ كاول بكات هه‌رئه‌ویش بوو هێزی دیجله‌ی دروست كرد به‌ته‌مای ئه‌وه‌ی كه‌ركوك وناوچه‌ كوردستانیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دابرێ‌ به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئاواته‌كه‌ی بوبه‌ زره‌ خه‌ون.
مالكی سه‌رسه‌ختانه‌ ده‌كۆشێ‌ له‌دژی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هێجگار هه‌ستیاره‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌هه‌نده‌ نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه‌ ی كوردستان ،ئه‌وه‌بۆیه‌ هه‌میشه‌ چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به‌زمانی ئه‌نتی كوردستان بدوێت ئیدی وایه‌ قسه‌ی خێر له‌ناحه‌ز چاوه‌رێ‌ ناكرێت.
ئه‌و دێره‌ قورسه‌ی له‌م لێدوانه‌ی مالكی رامانده‌گرێت په‌یڤینی مالكی نیه‌ نا به‌ڵكو هه‌ڵوێستی دووحزبه‌ به‌سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ گردبونه‌ته‌وه‌ تا رایبگه‌یه‌نن دژی سه‌ربه‌خۆین رووبه‌رووی ئه‌وره‌هه‌نده‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌مافی سروشتی وبێ‌ چه‌ندوچونی خه‌ڵكی كوردستانه‌.
جا ئه‌گه‌ر بریاره‌ مالكی ئه‌م لێدوانه‌ی له‌گیرفانه‌ قوڵه‌كانیه‌وه‌ ده‌رهێناوه‌ ئه‌وه‌ بۆچ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش یان جیابه‌جیای گۆران ویه‌كێتی به‌دیرێكیش به‌رسڤیان نه‌دایه‌وه‌ .
سه‌یرنیه‌ مالكی دژی پرسی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی كوردستانیان بێت به‌ڵام قورسه‌ هێجگار نالۆژیكیه‌ كوردبیت وئاو بكه‌یته‌ ئاشی شكاووداروخاوی عێراقه‌وه‌ .
ئه‌م لێدوانه‌ی مالكی ده‌مانباته‌وه‌ به‌ر ده‌م ماڵی ئه‌ویه‌قینه‌ی كه‌یه‌كێتی وگۆران به‌توندی باوه‌شیان به‌عێراقی داته‌پیودا كردووه‌ له‌سه‌رده‌مێكدا كه‌نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ئاڵوگۆردایه‌ وسه‌دساڵ به‌سه‌ر سایكس بیكۆ دا تێپه‌ریوه‌وهه‌مووان چاوه‌رێی ئه‌ورۆژه‌ین تا ئه‌وده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین وئاپوره‌ بگرین به‌ده‌وری روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه‌خۆی له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا ده‌بینێته‌وه‌ چ سه‌یره‌ دووحزب له‌ناوجه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ سه‌ریان به‌شكستی عێراقی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاو گه‌رم ده‌كه‌ن.
كورد راستی ووتوه‌ ئه‌ومه‌له‌ی له‌ره‌وه‌ی خۆی دابرێت باڵی ده‌شكێت له‌وه‌ها دۆخێكدا چاوه‌رێی ئه‌وه‌ین هه‌موان یه‌كریز وته‌با به‌ره‌ومه‌نزڵی سه‌رخۆبون هه‌نگاو بنێین ئاخر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان خواستی هه‌موو كوردستانیانه‌ به‌هه‌موو چین وتوێژه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ هه‌رچی به‌هه‌ربیانویه‌كه‌وه‌ پشت له‌م پرنسیپه‌ بكات مێژوو لێی خۆش نابێت.
Top