كورد له هاوكێشه‌ى نوێى ناوچه‌كه!...
August 18, 2016
وتار و بیروڕا
دواى كوده‌تاكه‌ى توركیا قۆناغێكى نوێى هاوپه‌یمانى رووى له ناوچه‌كه كردوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ى پێیانوابوو توركیاى ئاكپارتى لاواز ده‌بێت به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌یان هه‌بوو، ئێستا توركیا یاریكه‌رێكى گرنگى ناوچه‌كه‌یه و له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا و زۆر به‌خێرایی روسیا و ئێرانى له ده‌وورى خۆى كۆكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا هاوپه‌یمانیه‌كى نوێ له ناوچه‌كه په‌یدابووه كه به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانیان واده‌كات گۆڕانكارى له سیاسه‌ته‌كانیاندا رووبدات.
كورد له هاوكێشه‌ى تا ئێستا به‌سه‌ر دوو میحوه‌ر دابه‌شبووه، میحوه‌رى سیاسه‌ته‌كانى په‌كه‌كه و گۆڕان و به‌شێك له یه‌كێتى كه روویان له ئێرانه له‌گه‌ڵ عێراق و دژ به سه‌ربه‌خۆیی باشوور و شه‌ڕ له باكوور و پاوانخوازى رۆژئاوابوون، میحوه‌رى دووه‌م میحوه‌رى دیدو ئه‌جێندا و سیاسیه‌كانى بارزانی كه روو له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مریكا و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئاشتى بۆ باكوور و فیدڕاڵى و دیموكراسى نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژئاوایه.
به‌ڵام ئێستا روسیا و ئێران و توركیا له‌به‌ره‌یه‌كدا یه‌كیان گرتووه، له‌و هاوكێشه نوێیه‌دا دابه‌شكارى نوێ رووده‌دات، توركیا بۆ ئێران و روسیا چاوپۆشى له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و ده‌بێ ئێران و روسیاش بۆ توركیا له دژى په‌كه‌كه بوه‌ستنه‌وه، بۆ ناوخۆى باشوورى كوردستانیش به‌و موعاده‌له نوێیه گۆڕانكارى به‌سه‌ر سیاسه‌تى پارته‌كانى كوردستاندا دێنێ، یه‌كێتى له به‌رخاترى ئه‌و هاوكێشه نوێیه و ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه له خه‌تى ئێران‌دا ده‌بێت، خه‌تى ئێرانیش ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌ست له پشتدانى په‌كه‌كه بووبێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ناچاره له‌به‌ر هاوبه‌شه نوێكه‌ى توركیا له په‌كه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه، كه ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش نهێنى هێرشى ئاسایشى سلێمانی بووبێت بۆ سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى په‌كه‌كه له‌ماوه‌ى رابردوو و ره‌نگه به‌دواى ئه‌وه‌دا شتى دیكه‌ش رووبده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه بۆ گۆڕان و په‌كه‌كه وا ئاسان نییه، چونكه ئه‌وان هێنده لوتبه‌رزانه له دژى ئه‌جێنداى نه‌ته‌وه‌یی بارزانى سیاسیه‌ت ده‌كه‌ن، تا لوتیان نه‌شكێت هه‌ست به زیانه‌كانى ناكه‌ن و حسابى ناكه‌ن، كه ئه‌وه‌ش له سیاسه‌تدا كه پێویستى به گونجانه هه‌ڵه‌ى ستراتیژى گه‌وره‌یه.
سیاسه‌تى بارزانى روونه چ پێش ئه‌و هاوپه‌یمانییه و چ له دواى ئه‌و هاوپه‌یمانییه، ئه‌ویش بۆ باشوور سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بۆ باكوور پڕۆسه‌ى ئاشتى و گفتووگۆ و بۆ رۆژئاوا فیدڕڵى نه‌ته‌وه‌یی و بۆ رۆژهه‌ڵات ماف و یه‌كسانى گه‌لى كورد بووه له‌وه‌ى پارته‌كانى رۆژهه‌ڵات داواى ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه‌ى دیكه كه په‌كه‌كه و گۆڕان له پارچه‌كانى كوردستان رابه‌رایه‌تیان كردوه ته‌نیا ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردوه كه دژایه‌تى خه‌تى بارزانى بكات، ئیتر له‌وناوه كورد چه‌ندى زه‌ره‌ره ئه‌وه كێشه‌ى خۆیى بووه، پشتیوانى و دووركه‌وتنه‌وه له‌و سیاسه‌ته‌ش هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌كى نێوان وڵاتان ده‌یگۆڕێ.
په‌كه‌كه كه به‌ره‌یه‌كى توندى له دژى سیاسه‌ت و خه‌تى بارزانى كردوه‌ته‌وه و دژ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئاڵاى كوردستان و له ئێستاش ده‌ستى كردوه به ره‌شبگیرى له رۆژئاواى كوردستان، روونه دژه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى كه بارزانى بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردستان به‌پێى تایبه‌تمه‌ندى خۆى خواستوویه‌تى، هه‌ربۆیه‌ش له ئێستا بڕیاریداوه شه‌ڕ بباته ناو شاره‌كانى باكوورى كوردستان و ئاگرى زیاتر له ئاشته‌وایی به‌ربدات و به‌رنامه‌ى ته‌قینه‌وه و خراپتركردنى بۆ باكوور داناوه، بۆ باشووریش روونه چه‌ند ساڵه كار بۆ له‌ناوبردنى خه‌ونى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات و له رابردووش بۆ خاترى ئێران هێرشى توندى كرده سه‌ر پارته‌كانى رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام له‌مه‌ودوا قۆناغه‌كه جیاواز ده‌بێ، ئه‌مجاره‌یان ئێران پشت له په‌كه‌كه ده‌كات و سوریا و به‌شار ئه‌سه‌دیش ده‌بن به به‌شێك له هاوكێشه‌كه‌ى توركیا و ئێران و روسیا، ته‌نانه‌ت پێشبینى ده‌كرێ عێراقیش بێته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه‌وه به‌وه‌ش په‌كه‌كه ده‌ست له پشتدانى روسیا و ئێران و عێراق و ته‌نانه‌ت سوریاش له ده‌ست ده‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى بارزانى ده‌یخوازێ هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێ، له‌و هاوكێشه نوێیه‌دا ئه‌و وڵاتانه ناچارن هه‌ر سازش بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بكه‌ن، به‌وه‌ش باشوورى كوردستان هه‌ر ئه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنێ كه بارزانى ساڵانێكى زۆره هه‌وڵى بۆ ده‌دات كه سه‌ربه‌خۆییه و سه‌باره‌ت به رۆژئاواى كوردستانیش چیتر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه نامێنێته‌وه، كوردانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ته‌نیا له خه‌تى بارزانى كه خه‌تى ئه‌مریكاشه ده‌توانن بگه‌ن به مافه‌كانیان كه فیدڕاڵى نه‌ته‌وه‌ییه نه‌وه‌كو فیدڕاڵیه‌ك به‌ناوى باكوورى سوریا، كه كورد هێدى هێدى ده‌كاته‌وه به هاووڵاتى پله دوو، ئه‌وه‌شیان یان په‌یه‌ده ناچار ده‌كا له په‌كه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه یان هاوكێشه‌كه له رۆژئاوا ده‌گۆڕێت و چیتر ئیراده‌ى گه‌لى رۆژئاوا قبوڵى ئه‌و ره‌شبگیریه‌ى په‌یه‌ده ناكات، كه ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیارى ئێستاى په‌یه‌ده‌ى لقى په‌كه‌كه بێت كه ترسى گۆڕانكارى له رۆژئاوا بیستبێ، سه‌باره‌ت به باكوورى كوردستانیش هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته ده‌یباته‌وه كه له‌گه‌ڵ بارزانى و پڕۆسه‌ى ئاشتیه‌و به كاڵبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى په‌كه‌كه‌ش ئه‌و پارتانه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن كه هه‌م توركیا و هه‌م كوردیش پێیان رازین و حه‌لى وه‌سه‌تن له نێوان هه‌ردوولادا، ئێرانیش له‌و موعاده‌له نوێیه‌دا ناچاره زیاتر بۆ كوردانى رۆژهه‌ڵات بێته پێشه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه هاوكێشه‌ى ناوچه‌كه به هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك هه‌نگاو بنێ هه‌ر خه‌ته‌كه‌ى بارزانى ده‌یباته‌وه و ئه‌وانى دی به دۆڕاوى لێى ده‌رده‌چن