۱٦/ ئاب ئەو ڕوژە پیروزەیە کە نەتەوەی کوردی لە بێ هیوایی ڕزگار کرد

۱٦/ ئاب  ئەو ڕوژە پیروزەیە کە نەتەوەی کوردی لە بێ هیوایی ڕزگار کرد
ڕوژی ‌۱٦ / ئاب /۲۰۱٦کە هاوکاتە لە گەڵ ڕوژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستان لە بەرواری ۱٦/ئابی/۱۹٤٦زایینی وهەروەها هاوکاتە لە گەڵ ڕوژی لە دایک بوونی سەروکی کوردستان ڕێزدار مەسعود بارزانی لەم ڕوژە پیروزەدا وەرچەرخانێکی سیاسی مەزن بەسەر دوزی ڕەوای نەتەوەکەمان دا هات و کورد وکوردستانی کە لە و ئان و ساتەدا توشی بئ هیوایی و بئ ئومێدی ببوون و هەرچی شوڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستان بوون لە لایەن ئەو دەوڵەتانەی کە کوردیان بەسەردا دابەشکرابوو لە نێو بردرابوون هەر بویەش بێ هیوایی باڵی خوی بەسەر هەمو کوردستان دا کێشا بوو بەڵام بەردەوامیدانی خەبات و تێکوشان و زەمینە سازی کردن بو تێپەڕاندنی ئەو قوناغە سەخت و دژوارە و دیڕاسەت کردنی بارودوخەکە بە شێوەیێکی لوژیکیانە لە لایەن سومبولی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی باوک ئەوەبو بڕیار لەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستان درا و تاکو وەک قەوارەیێکی سیاسی بتوانێت هیواو و ئومێدبگەڕێنێتەوە بو تاکی کوردو کوردستانی و جارێکی تر ێینتیمای تاک بو گەل بو وڵات بە هێز بکاتەوە و بە ێیڕادەیێکی سیاسی بە هێزەوە بەرگری لە مانەوەی خوی ناسنامەکەی بکات ئەوەبو لە ماوەیێکی نە چەندان زور ڕوحی کوردایەتی سەرتاسه ری کوردستانی داپوشی و کوردو کوردستانیەکان بە گشتی لە ژێرسایەی پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستاندا بە سەروکایەتی بارزانی نەمر توانیان ڕبوەڕوی هەمو ئەو نەخشەو پیلانانە ببنەوە کە ئامانج لێی سڕینەوەی کوردو کوردستانی و خاکی پیروزی کوردستان بوو لە ئەرزی واقیعدا .

شایانی باسە پارتی و بارزانی هەمیشە سەرکەوتنی کوردو کوردستان پێش هەر شتێکی تر لە یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی دا دەبیننەوە هەر لەو کاتە هەمو هەوڵێک درا بو ئەم مەبەستە و هەوڵەکانیش ئەو ئەنجامەی لێ کەوتەوە کە باشوری کوردستان بە گشتی و بەبئ جیاوازی نەتەوە، زمان ، ئایین ،بیرو ڕای سیاسی بە یەک دەنگ و یە ک هەڵوێست بەشداریان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان کرد لە پێناو ڕەتکردنەوەی ئەو زوڵم و ستەمە زورەی کە دەرحەق بە کوردو کوردستان دەکرا لە هەمو لایێکەوە وئەمەش لە ئاکامی ئەو سیاسەتە حەکیمانەیەو دادپەروەرانەی بارزانی نەمر بوو کە ڕەنگی دابویەوە لە نێو کوردستاندا بە گشتی و ڕوڵی پارتی دموکراتی کورد ،کوردستان لەو سەردەمەدا کە وەک قەوارەیێکی سیاسی ڕوڵی دەبینی لەم ڕووەوە .

دامەزراندنی پارتی لە ڕاستی دا زەرورەتێکی مێژوویی بوو بو کوکردنەوەی کورد لە چوارچێوەی یەک ڕێکخراوی سیاسی دا و یەک گوتاری سیاسی لە هەمان کات دا هەر بویەش لە وسەردەمە سەخت و دژوارەدا سەرکەوتن دوای سەرکەوتن تومار دەکران لە هەمو ڕویێکەوە تاکو ئەو ئاستە کە بزوتنەوەی ڕرگاری خوازی کوردستان بە چەشنێک گۆشاری خستە سەر دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان دان بە مافە ڕەواکانی کورد دا بنێن بە شێوەیێکی فەرمی ودوزی کورد لە قوناغێکەوە بگوازێتەوە بو قوناغێکی تڕ و وەک دوزێکی سیاسی و نەتەوەیی سەیر بکرێت و مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت وئەمەش بو بە بناغەیێکی پتەو بو دوزی ڕەوامان وهەتا ئەمڕوش دوزی کورد لە سه ر ئەم بناغەیە هەنگاو دە هاوێژێت بەرەو گەیشتن بە و ئامانجەی کە خەباتی بو کردووە و قور.ڕبانی بوی داوە.

بویە ێیستاش لەم قوناغە هەستیارەدا کە بە هوی دەستوەردانی دەوڵەتە هاوسنورەکان بە جورێک لە جورەکان کوردستان ڕوبەڕوی لە یەکترازانی ساسی بوتەوە پارتی و سەروک مەسعود بارزانی له هەوڵی بەردەوام دان بو یەکخستنەوەی ناو ماڵی کورد و پتەو کردنی ڕیزەکانی گەلی کوردستان لە پێناو تومار کردنی سەرکەوتنێکی تر بو دوزی گەلەکەمان کە ئەویش بریتیە لە بە یێکەوە هەنگاو نان بە رەو گەیشتن بە سەربەخویی کوردستان چونکە هاودەنگی و هاوهەڵوێستیمان بو تێپەڕاندنی قوناغی هەستیاری ئەمڕوش پێویستیەکی حەتمیە و بە هەند وەرگرتنی ئەرکێکی پیروزو مەزنی نیشتیمانیە لە سەر هەر کوردو کوردستانیەکی دڵسوز .

لە کوتایی دا بە زەرور دەزانم ئەوە دوپات بکەوە کە هەرەوک چون کوردو کوردستانیەکان بەرپرسییاریەتی پاراستنی گەلو وڵاتیان بە ئەرکی سەرشانی خویان زانی لە ژێر سایەی پارتی و بارزانی دا لە ڕابردوو ئەمڕوش پێویستە لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە ،قوناغی نزیک بونەوە لە ئامانجی کوتایی پاڵپشتی و هاوکاری سەروک بارزانی بکەین و وانەیێک لە و سیاسەتە حەکیمانەی سومبولی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر وەربگرین و گوتاری سیاسیمان یە ک بخەین وەک وەڵامێک بو هەمو دوژمنان و نەیارانی کوردو کوردستان و هەنگاوی کوتایی بەرەو سەربەخویی بهاوێژین .
Top