چاره‌سه‌رێك ده‌مانكوژێ

چاره‌سه‌رێك ده‌مانكوژێ
زۆر جار ئێرەیى دۆستان(يان نه‌يارانى ئانارشيست) ئەوەندە مەترسیدار دەبێت دەگاتە ئاستى هەوڵدانى سڕینەوەى بەرامبەر بە هەر نرخێک بێت و سڵ نەکردنەوە لە بە کارهێنانى هەر ئامرازێک و گوێ نەدان بە هەرئەنجامێک. بە تایبەتى ئەگەر پاڵنەرى دەرەکى یان لاوازى بەرامبەر یارمەتى دەر بن هێندەى تر سوورتریان دەکات. لە بەر ئەوەى هاوسەنگى دەروونى لە گەڵدا نیه‌ هەموو ئاواتیان لەو ئامانجە چڕ دەبێتەوە, ئەگەر ئەم دەردە تا له‌ بازنەیەکى بچووکتر دا بیت زیانەکانى کەمترن بەڵام ئه‌گه‌ر بازنەکە گەورەتر بێ و پەیوەندى بە هەمووانەوە هەبێ بێگومان ئەنجامەکانى کارەساتبار دەبن. زۆر جار ڕوویداوە لە مێژوودا کەسێک یان کەسانى وڵاتێک یارمەتى دووژمنیان داوە لە داگیرکردنى وڵاتى خۆیان یان هیچ نەبێ هانی داوه‌ یان بەرگریان نەکردووەو هه‌وڵی ساردكردنه‌وه‌ی به‌رگریشیان داوه‌ , وە ئەو کەسانە زۆر جار بەشێک یا خود نزیک بوونە لە لوتکەى دەسەڵاتیش تەنیا لە بەر ئێرەیى بردنیان و (سروشتی ئانارشیست بوونیان ) بە بەشە زیاترەکەى دەسەڵات ئامادەى خیانەتى گەورەش بوونە کە جارى وا هەبووە سەرى خۆشیان تێدا چووە ,ئەو گرێ دەروونیە بەرچاوى وا تاریک کردوون هەموو کات خەریکى داڕشتنى پیلان بن و باشترین چەکیشیان خەڵکە سادەکە بووە ئەگەر بۆیان بکرێت دەیکەنە شەپۆلى ڕاماڵینى ڕکابەرەکانیان بە هەر نرخێک بێت, هەندێکیان ئەوەندە دەچنە پێش کە بڕوایان وایە تا خوێنى زیاتر بڕژێ و ئاشتى کۆمەڵایەتى درزى گەورەترى تێبکەوێ و قەیرانەکان زۆرتر بن ئەوا ئەوان لە ئامانجەکانیان نزیک تر دەبنەوەو تینوایەتیان زیاتر دەشکێ. بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى ئەو نەخۆشیە پێویستە دەسەڵاتدارى بە توانا زۆرترین شەفافیەت و کەمترین پەنهان کارى لە بەڕێوەبردندا هەبێت و تاکەکان زۆرترین زانیاریان ده‌سبكه‌وێت تاکو بزانن چى لە دەورو بەریان دەگوزەرێ و بە ئاسانى نەکەونە داوى ئەو کەسانەى دەمێکە ئاوازى ناشاز لە سەر تەلى ئەوانى تر دەژەنن. وه هه رچی زووه چاكسازی ڕاسته قینه له سه رجه م جومگه كانی ده سه ڵات به بێ سڵه مینه وه له هه لپه ره سته كانی به رژه وه ندی خواز ده ست پێبكات تاكو گه یاندنی ئه و چاكسازیانه به ئامانج نه ماندوو بی و نه وازیان لێبینی وه به رده وام بی له و چاكسازیانه به ڵكو چاكسازیش له چاكسازیدا بكات چونكه تاكو ده سه ڵات هه بی گه نده ڵیش بوونی هه یه له زۆری زۆر و له كه می كه م.
Top