بۆ چی پارتی وسەرۆك بارزانی، ئامانجی نەیارانی كوردە ؟
August 11, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوان گشت هەڵمەت ودژایەتیكردنەكانیان لە یەك چوارچێوە و بەیەك ئارٍاستە بۆ بێ هێزكردنی حكومەتی كوردستان و پارتی دیموكراتی و كوردستان لێدانی پێگەی كەسایەتی سەرۆك بارزانی بەكارهێناوە ، وەك ئەوەی بڵێێ كە ئەرك و بەرپرسیاریەتی گۆرٍان ورێكخەرەكەی ئامانجدار و دیاركرا بێت لەلایەن وڵاتانی ئیقلیمی نەیاری كورد لە دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شەخسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان . كە دیارە لە ماوەی رابردوو تا بەئەمرۆ و زیاتر لە 2 ساڵە سەركردایەتی بەرەكانی جەنگ دژ بە تیرۆریستانی داعش بەدرێژایی 1050 كیلۆمەتر دەكات و لەهەمان كاتیشدا و گشت هەوڵە دیپلۆماسیی وسیاسیەكانی چرٍ كردۆتەوە بەمەبەستی برٍیاردانی گەلی كوردستان لە سەر مافی چارەنووسی خۆی و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان . ، لە ئێستایشدا كوردستان خەرێكی بەرگریكردن و جەنگە، ن لە جیاتی ئەوەی كە ئەوەی گۆرٍان و رێكخەرەكەی بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانیان لەبەرچاو بگرتایە ،ئەوا مەرٍام و كردەكانیان جێگەی مەترسی و زیانبەخشن بۆ سەر دەستكەوتەكان . گەر سەرنج بدەین لە پرسە چارەنووسسازەكانی وەك سەربەخوًیی كوردستان بێ دەربەست راوەستاەو بێدەنگیەكەی بۆنی بێدەنگی مردوویەكی لێدێت وهیچی تر ، لەرووی سیاسیەوە كۆتایی پێهاتوە ناچارە پەنا بۆ پیلان بەرێت لێ شكست چاوەروانیەكی تریەتی.
بەدڵنیاییەوە خەڵكی كوردستان زۆر هوشیارە و لە ماوەی رابردوودا چەواشەكاری و بەڵێنە بێ كردەكانی ئەو حزبە روون بۆتەوە ، هەمووان پشتیوان و داكۆكیكار وبەرگریكاری ئەزموون ودەستكەوتەكانی كوردستان و پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیین بۆ گەیاندنی كورد بە كەناری سەقامگیری ..
پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەهەمانكاتدا قوتابخانەی بارزانی نەمر ورێبازی كوردایەتییە بۆ ملمڵانێ و حزبایەتی بەرتەسك دروستنەبووە بەڵكو ئەمانجی سەرەكی بەدێهێنانی مافەرەواكانی میللەتی كوردە ،بۆیە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخە نەخوازراوەكان دەكات ، بەدڵنیاییەوە هەندێك لەلایەن بە پاڵپشتی نەیارانی رێبازی كوردایەتی وبارزانی هەوڵی بەلارێدابردنمان دەدەن بەڵام ناتوانن پاشگەزمان بكەنەوە .. بۆیە سەرۆك بارزانی و پارتی ئەركێكی زۆر پیرۆزە لەسەر شانی خەڵكی بەشەڕەفی كوردستان بەزۆری وچەی نوێ و هەرزەكار و ڕۆڵە تازە پێگەیشتووانی ووڵات كە بە وژدانەوە وابكەن كە سەرۆكی نەتەوەی كورد و سەركردەی هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی كوردستان پشتیان پێ ببەستێ، پشتگیری و هاوكاری و هاوسۆزی و یارمەتی لە هەموو بوارەكاندا بدەن كە لە ئاستی ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی بێ . بۆ دروستكردنی قەوارەیەكی سیاسی و سەربەخۆیی كوردستانیان و پارێزگاری كردن و چەسپاندنی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی پشت بەستن بە فرەیی و ڕیالیزم مافی مرۆڤ و پێكەوە ژیان لە سەرانسەری كوردستان . بۆیە هەرچی زووترە بۆ ئەو مرۆڤانەی كە كورد و كوردستانین خۆیان پەنە و كەلی كردووە لە دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان و كردنەوەی ئاگری ئازادی و سەرفرازی یەكجارەكی كورد و كوردستانیان كە بە ڕەوای نابینن و بە مافێكی گەلەك دووری دەزانن .
دیارە خاوەنی وژدانی خۆیان نین . ئەمە لەكە و كارەساتێكی لە بن نەهاتووی زۆر گەورە بۆ ئایندەی خۆیان پاشەكەوت دەكەن . خۆ ئاشت كردنەوە لەگەڵ دروست كردنی دەوڵەتی كوردستان كە هۆكارێكی مەزنی ڕاماڵینی هەر هەموو گیر و گرفت و تەگەرە و تەنگو چەڵەمەكانە لە سەرانسەری كوردستان . وە گەورەترین سەر بەرزییە بۆخۆیان و میللەتەكەیان .