مەخمور سەرەتایی بەزینی داعش

مەخمور سەرەتایی بەزینی داعش
ئازادکردنی مەخمور شتیک نیە هەروەها بەسانایی باسی بکەیت و تێپەڕێت، گرتنەوەی مەخمور سەرکەوتنێکی مەزنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش و شوفێنیەتی بەعس و بەدەویەتی عەرەبی بوو، ئازادکردنی مەخمور بوو بە سەرەتایەک بۆ ڕوخانی داعش. هێزی پیشمەرگەی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکانی کوردستان دووساڵ بەرلە ئەمڕۆ مێژوویەکی پڕ شانازی و سەروەرییەکی تری لە خەباتی کورد تۆمارکرد، مەخمور بوو بە سەرەتاییەک لەناساندنی دەست و بازووی پیشمەرگە و خاڵی وەرچەرخانی ئەو هیزە وەک سوپایەکی جیهانی، ئازادکردنەوەی مەخمور بۆ هەموو جیهانی سەلماند ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا و ولاتانی تری جیهانیش بەو هەموو هێز و سوپا و چەک و تفاقەی هەیان ناتوانن ڕوبەڕووی داعش بوەستنەوە و تێکی بشکێنن، بەڵام پیشمەرگە توانی داعش تەفرو تونا بکات، پیشانی جیهان درا کە ئەوە پیشمەرگەیە لەجیاتی ئەوان شەری گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی دەکات. پێشمەرگەی کوردستان توانی مەترسردارتین و دڕندەترین دەوڵەتی تیرۆرستی و سوپاکەی ڕاوبنێت و تێکی بشکێنێت، ئازادکردنەوەی مەخمور بەهیزترین گورزی سەربازی پیشمەرگە بوو وەک دەستپێکی لەناوبردن و سڕینەوەو ڕوخاندنی داعش، تێکشکانی داعش لە مەخمور و ناوچەکە لەسەر دەستی پێشمەرگە بۆ تەواوی دونیای ڕوونکرووە پێشمەرگە تاکە هێزە کەبتوانێ ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستیە مەترسیدارە لەناو ببات، میللەتێک خاوەنی ئەو سوپا بەهیزو قارەمانانە بێت، گومانی نیە دواڕۆژی دەوڵەت بوونی نزیکە.
Top