با لە پێناو بەدیهاتنی خەونەكانمان، پشتیوانی سەرۆك بین
August 11, 2016
وتار و بیروڕا
و ئەوەی كە جێگای بایەخ بوو ئەو وتارەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو كە بە بۆنەی جینۆساید كردنی ئێزیدیەكان پێشكەشی كرد كە خوێندنەوەیەكی دروست لە بارودۆخی ئێستای كوردستان و ناوچەكە بووە بە تایبەتی كە باس لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان بووە،ئەو ووتارەی سەرۆكی هەرێم لە ساڵیادی جینۆساید كردنی ئێزیدیەكان سەڵماندنی ئەو راستییەیە كە سەردەمی چەو ساندنەوەی گەڵان بەسەر چووە ودەبیت نەتەوەكان لەژێر دەستی رزگار ببن.هەموو ئەو بیرۆكەیەش لە شۆرەشی وولاتانی ئەفریقی بگرە تاوەكوو یەكیەتی سۆڤییەتی پێشوو، كە رێگا خۆشدەكات بۆ ئەوەی لە ژێر دەستی دیكتاتۆریەت رزگار ببن. بێشك كوردیش لەو قۆناغەدا بێبەش نییە چوون زیاتر لە سەدەیەكە قوربانیی ململانی و بەرژەوەندییەكانی وولاتانی زڵ هێزی جیهانە ولەو قۆناغەشدا دەكرێت بە شێوەیەكی گونجاو سوود لەودەرفەتە زێرینە وەربگریت وبریار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن.
پێویستە هەموو لایەك لەپێناو سەربەخۆیی كوردستان ،پشتیوانی لە هەڵوێست و هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بكەین, بۆئەمەش دەتوانین ئەزموونی باشووری كوردستان بكەینە خاڵی وەرچەرخان بۆبەدیهێنانی خەونی نەتەوەییمان كە سەربەخۆیی كوردستانە.
كاتی ئەوە هاتوووە كە هەموو لایەنەكان لەوپرسە نەتەوەییەدا كە بە كاتێكی هەستیاردا تێدەپەرین، بە وریاییەوە مامەلە لە گەڵ ئەودۆخەدا بكەن و بەدیدێكی نیشتمانیانە سەیری ئەم پرۆسەیە بكەن و بەرژەوندی نەتەوەییی پێش بەرژەوەندی تایبەتی وحیزبی بخەن لە بەر ئەوەی كە زۆربەی وولاتانی ناوچەكەو یەكیەتی ئوروپاو هەندێك وولاتی تر زیاتر لە هەموو جارێك خۆێندنەوەیەكی ئەرێنی یان بۆ دۆزی كورد هەیە تاوەكوو بگەین بە خەونی نەتەوەیی خۆمان كە راگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە