بە هیمەتی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی هەورازە سەختەكانی بەرەو بەدیهێنانی مافەرٍەواكانە
August 10, 2016
وتار و بیروڕا
بەبێ دەوڵەت داموو دزگای نێودەوڵەتی وەك بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی نەقدی نێودەولەتی ناتوانێت هیچ هاوكارییەك پێشكەشی هەرێم بكات وەك دانی قەرز بو تێ پەراندنی ئەو قەیرانە وەكو یونان و دەوڵەتانی تر, چونكە هیچ زەمانێك نیەئەگەر دەوڵەتمان هەبێت هەر كاتێك توشی هەر مەترسێكی دەرەكی بووین ئەوا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەجێمان نا هێلێت و بەهانامان دێت , وەك كویت لەوكاتەی كە سەدام داگیری كرت لە ساڵی 1990 كە چی كۆمەڵگای نێودەڵەتی بەهانای هات و دەری كرد. ئەگەر دەولەتمان هەبێت كۆمەڵگای نێودەوڵەتی راستەوخۆ چەك و تەقەمەنی بۆمان رەوانە دەكات بەبێ گەرانەوە بۆ بەغدا. هەموومان دەزانین ئەو هاوكاری یانەی كە لە بۆ پێشمەرگەی قارەمان دێت بەقەدر ئەو قۆربانیانە نین كە پێشمەرگە داویەتی لەچەنگی دژی داعش.هەموو ئەمانە و ئەوانی تر كوردستان دەبێت ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان,لە هەمان كاتدا ئامادە دەبێت لە مەحافلی نێودەوڵەتی.پێوستە هەموو رۆشەنبیرانی كورد و كوردستان پاڵپشتی سەركردەكانی كوردستان بن و تێگەیشتنیان هەبێت بۆ هەڵ و مەرجی ئیستا تاوەكو ئم دەرفەتە لەدستی میللەتی كورد نەچێت كە لەوانیە لە دەیان ساڵی تر ئەم دەرفەتە بۆ نەرەخسێتەوە, تاوەكو بە یەكجاری رزگار ببین لە قەفصی عیِراق و بیگەینە ئامانجەكانمان لە ئازادی و سەربەخۆیی.
ئەگەر هەر لایەنێكی كوردی دڵسۆز لە خەمی ئایندەی نەتەوەكەیەتی و دەیهەوێت بەشدار بێت لە شانازیی سەربەخۆیی كوردستان ، دەبێت واز لە بێگانە بێنێت و كێشە و لەمپەر لەبەردەم ئەو پرسە نەتەوەییە دروست بكات . ئەوەی لە ئێستادا گرنگە پیشتیوانی كردنی سەرۆك بارزانییە بۆ گەیاندنی كەشتیی سەربەخوًیە بۆ كەناری دڵنییایی .ھەرێمی كوردستان بە ھەورازی زۆر سەختتریشدا تێپەڕیوە بۆ گەشتن بە ئامانجەكانی.دیارە دەستێكی دەرەكی دەیەوێ لەنگەر بەو كەشتییە بگرێ كە لە كوردستانەوە بەرەو سەربەخۆكردنی گەلی كورد دەڕوات، ئەو دەستانە لە كوردستان نمایشی سیاسی دەكەن بۆ گەلێك شت، بەڵام دەبینین لوولە نەوتی هەرێم دەتەقێندرێتەوە كەچی لێی بێدەنگن! مەلایەك كێشەیەكی كۆمەڵایەتی خۆیەتی، لێی دێنە دەنگ، كەچی بۆ پرسی نیشتمانی بێدەنگن؛ ئەمە دیارە كە ئەمانە كێین و خزمەتی كێیش دەكەن. باردودۆخی كوردستان ھەستیارە و پێویستی بە یەكڕیزی ھەیە لە بڕیار و گوتار و بۆچوونەكاندا؛ دەبێ بە شێوەیەك بێت لە خزمەتی نیشتمان و نەتەوەكەماندا بێ؛ بێگومان بیری تەسكی حزبایەتی خزمەتی ئەو بارودوخە ناكات كە دەبووایە زیاتر باس لە تەقاندنەوەی لوولە نەوتەكە بكرابایە كە بەرژەوەندی ھەموو لا و تاكێكی ئەم كوردستانەیە، ئاخر ئاسایشی ئابووریمان بەستراوەتەوە بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیمانەوە.
ئەزموونەكانی لەگەڵ عێراقی دروستكراو سەڵماندیان كە ، جگە لە پیلانی ژێر بەژێر. راكێشانی سەباز و بە نیەتی خراپ. هەڕەشەی شەڕ و بڕینی مووچە و نەناردنی بوودجە و دەستنیشانكردنی دۆست و دوژمن. بە پێەوانەی بەرژەوەندییەكانی نەتەوەی كورد و گەمەكردن بە هەموو كێشە چارەنووس سازەكانی دا بە شێوەیەك كە هەندێك پێیانوایە كە كورد تەنیا شایەنی ژێر دەستی و تەپە سەرینە وە ئەگەر لە سایەی دۆستایەتی كێشەی رەوای گەلەكەمان لە سایەی پێشمەرگە و سەركردایەتی كورد نەبایە رەنگە سیناریۆكانی سەدامیان دووبارە بكربانەوە. لەبەر ئەوەی پاش ئەو هەموو ساڵانی پێكەوە چ لە فەرمانرەوایی و ئیدارەكردنی عێراقە یان پێكە ژیان. هەردوولا راستیەكان ئەوە دەسەلمێنن كە گۆڕانكاری لە هەڵوێستی عەرەبە عێراقیەكان بەرانبەر كورد و كوردستان و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان نەهاتۆتە ئاراوە..بۆیە پێوستە كورد دەبێت پەند لە مێژووی وەرگرێت باوەڕی بەهێزی بە رۆڵەكانی گەلەكەی و سەركردایەتی سیاسی هەبێت. كە ئەو هەموو دۆست و لایەنگرانەی جیهانی كردوون بە هاوسۆز و پشتیوانی بۆ كێشەكەمان بەهەر نرخێك بێت ناكۆكییە لاوەكییەكان بخەینە خزمەت ناكۆكییە سەرەكیەكان دا و كورد دەستی یەكتر بگوشن و بەیەك هێز و بەیەك هەڵوێست خۆیان بە جیهان و عێراقییەكان ئاشنا و پیشان بدەن و ئەگەر درزێك هەبێت لە نێوانیان بە گفتوگۆ و برایانە چارەسەری بكەن و جارێكی تر بیسەلمێنن كە هێزی كورد لە یەكێتی گەلی كورد دایە و ئەو كاتیش خەونی رزگاری یەكجارەكی و ئازادی كوردستان دەبێتە راستەقینە.