قسه‌كه‌م هاته‌دی

قسه‌كه‌م هاته‌دی
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا گوتم: هه‌ر كه‌سێك وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا بیر نه‌كاته‌وه‌ و به‌ به‌غدا نه‌ڵێ به‌غا و به‌ ئه‌حمه‌د نه‌ڵێ ئه‌حمه‌و، ئه‌وا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر په‌لامنری راگه‌یاندنه‌ سه‌ره‌رؤ و جنێوفرۆشه‌كه‌یان و ده‌یده‌نه‌ به‌ر تیری تۆمه‌ت و بوختانه‌كانیان، دوێنێ یه‌كێتی درۆ و دراوی هه‌بوو، به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌دانه‌ دادگا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی رێككه‌وت، بوونه‌ فریشته‌ی چاكسازی و فول دیموكراتخواز و هه‌وێنی بنبڕكردنی بڕیاری تاكڕه‌وی سیاسی، ئێستا كه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ مه‌داری سیاسه‌تی پیلانگێری نه‌وشیروان مسته‌فادا بیر ناكاته‌وه‌ كراوه‌ته‌ لقی خه‌وتووی پارتی، ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ دوێنێ به‌ دوكانی سیاسی ناو ده‌بردن، ئه‌مڕۆ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و ریككه‌وتنه‌كه‌یان بۆ شی ده‌كه‌نه‌وه‌ و داوایان لێ ده‌كه‌ن بێنه‌ ناو رێككه‌وتنه‌كه‌یان، یا حافیز .. ده‌بێ سبه‌ی كێی تر بكه‌وێته‌ به‌ر په‌لاماره‌كانیان
Top