بۆ بە پارتی قەڵس بوون..وەڵامێ بۆ پەرواعەلی

بۆ بە پارتی قەڵس بوون..وەڵامێ بۆ پەرواعەلی
بەبێ هیچ بەرپرسیاریەتییەک پەروا عەلی، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگای وتارێکەوە گومانی نیشتیمان پەروەریەتی بخاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، بە جۆرێک پێی وایە لە دوای راپەرینی کوردستانەوە پارتی جومگەکانی دەسەڵاتی قۆغ کردووە لە کاتێکدا کەس ئاگاداری وردەکاری ئەو بابەتە نەبێت ئەو دەبێت ئاگادار بێت چونکە باش دەزانێت لە سنووری سەوز نیلی چی روویدا کاتێکدا لە ٢٠٠٩ گۆڕان زۆنگی سەوزی کردە نیلی دواتر چۆن هەڕەشەی لەناوچوونی لێکرا ئێ باشە ئەمە خۆ سنووری زۆنی زەرد نەبوو تا ئێستا بکەویتە بەرگری کردن لە دەسەتێک کە خۆیتان چەند ساڵێک پێش ئێستا بەقسەی خۆتان گیرۆدەی بوون، دواتر پارتی هاوکێشەی ناوچەکەی گۆڕی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و جوڵاندنی ئاراستەی نێودەوڵەتی بە قازانجی گەلی کوردستان ئەگەر پارتی ئەم سەروەریەی پێ ببەخشرێت ئەی ئێوە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو هاوارتان دەکرد دەسەتێکی قۆرغکار و گەندەڵ و زاڵم خێرە ئێستا بونەتە هاوپەیمانی و کاربۆ یەکگرتنەوەی دەکەن، قسەکانی ئەو هەڵسوراوەی گۆڕان کە دەڵێت: "پارتی بە براگەورەیی هەموو کوردستانی کۆنترۆڵ کردووە" لە راستیدا جوان نەیزانیووە ئاراستەی وتارەکەی بکات دەنا دەبوو بینوسیاسە بەرپرسیارەتی پارتی لە هەموو حزبەکانی دیکە زیاتر چونکە دەنگی زیاتر و متمانەی زیاتری جەماوەری بەدەستهێناوە.

دواتر دێت باسی کۆتای هێنانی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی وکردستان دەکات و پێی وایە کە کادیرانی پارتی وەک توتی هەموویان دەست لەسەر سینگن بۆ ئەو بابەتە نایاساییە چونکە لەبەرژەوەندیانە، ئێ باشە خۆ ئەوە پارتییە لە دوا کۆبوونەوەی حزبەکان لە شاری جوان لە سلێمانی پێشنیاری لایەنەکانی رەتکردەوە کە باسیان لەدرێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکرد پارتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکرێت، ئیتر ئێستا ئەو خۆڵکردن چاوی خەڵکە چییە؟.
دواتر بە چاوێکی قایمەوە دێت باسی ئەوە دەکات پارتی رێگری لە سەرۆکی پێشووی پەرلەمان کردووە کە بێتە شاری هەولێرو کودەتای بەسەر پەرلەمان کردووە، بۆ لە خودی حزبەکەی خۆی ناپرسێت کێ بوو کودەتای کرد؟ بۆ ناگەڕێنەوە بۆ قسەکانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کە دەڵێت: "کەسمان لەگەڵ کۆبوونەوەی ١٩ی ئاب و ٢٣ حوزەیران نەبووین، ئەی بۆ چی هیچ حزبێک لەگەڵ ئەو کۆبوونەوە نەبوو ئێوە کودەتاتان بەسەر پەرلەمان کرد بێ متمانەیتان لەناو هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد بڕیار وانە بوو بەچاودێر ئەمەریکا کۆبوونەوە نەکردێت ئەی بۆ کرا و نوێنەری ئێرانیش هێنرایە ناو کۆبوونەوەکە؟.
ئەو بەرێزە بەبێ خوێندنەوەی واقعی بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان دەیەوێت پارتیش وەک حزبەکەی خۆی بکەوێتە ژێرکاریگەری سیاسەتی پەکەکەوە و پشتگیری لە پەیەدە و پەکەکە بکات لە پارچەکانی دیکەی کوردستان چاوپۆشیش لەو هەموو زوڵم و ستەم و دیکتاتۆریەی پەکەکە بکات کە لە دوو پارچەی کوردستان ئەنجامی دەدات، ئەی بۆ چی لە حزبەکەی خۆی ناپرسێت کاتێک فەرماندەی سوپای باڵای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی خاپورکردنی کوردستانی دەکرد حزبەکەی ئەوان نەبای دەهات و نەباران؟.
دواتر نەزانانە بەبێ زانیاری و بۆ ڕیزکردنی دەستەواژەی حزبی دێت دەیەوێت بڵێت پارتی لە ئیدارەدانی حکوومەت شکست خواردوو بووە گوایە لە رێگای واژۆکردنی رێککەوتنی نەوت سامانی کوردستان دەفرۆشێت، پەروا خان پێمان ناڵێت داهاتی بیست ساڵی رابردووی ئیدارەی نیلی و سەوز کە پێشووتر دەسەڵاتیان لەوێ هەبوو چی لێهاتووە، توانیان لەماوەی بیست ساڵ یەک گرێبەستی نەوتی بکەن یەک پێشکەوتی ئیداری لە سیستەمی حکوومی رانی کوردستان بکەن ئێستا لەژێر سێبەری سیاسەتی پارتی حکوومەت لە ئاستی باڵا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گەشەی کردووە و دەیان گرێبەستی گەورەی جیهانی بۆ نەوت کراوە کاتێک ئەمانە کراون دەکرێن بپرسین ئەوان لە کوێ بوون؟.
لە کۆتایدا باسی ئەوە دەکات کە پارەی زەبەلاح پارتی دەزگای میدیایی دروست کردووە و کەچی هێشتا ئازادی رادەربڕین نییە. بەئەرک نەبێت لەخۆی پرسیووە زۆربەی ڕۆژنامەنووسەکانی سنووری سەوز و نیلی ئێستا لەچ دامەزراوەیەک کاردەکەن بۆچی ئەگەر ئازادی رادەربڕین هەیە لە سنووری ئەوان زۆربەیان ڕوولە هەولێر دەکەن؟.
Top