رۆڵی سەرۆك بارزانی لە هاوكێشە سیاسییەكانی ئێستادا
August 9, 2016
وتار و بیروڕا
بەڵام ئەوەی كە ئێستا گەلی كورد لە رابردوو جیاواز دەكاتەوە، بوونی سەركردەیەكی بە توانایە كە دەتوانیت لەو گێژاوە سیاسییەو ئەو هاوكێشە ئاڵۆزانەی كە لە رۆژ هەڵاتی ناوەراست هاتۆتە ئاراوە بەرەو كەناری ئارامی مان ببات. لە لایەكی تریش كورد لێرەدا وەكوو كارەكتەری سەرەكی ئەو ئارگۆمێنتە سەیردەكرێت هەر چەندە كە هەموو جارێك كورد لە پیلانەكانی رابردوودا، وەكوو چارەسەری كێشەی وولاتان بە كار هاتووە بەڵام لە كاتی ئێستادا، بوونی كوورد لەو ناوچانەی كە زۆرترین كێشە و ئاڵۆزی تێدایە و توانیویەتی بە ئازایەتی و سیاسەتی ئەرێنی ،خۆی بسەپێنیت لە لایەكی ترەوە ئومێد بە بوونی عێراقێكی یەكگرتوو و سوریایەكی سەقامگیر نەماوە هەرچەندە لە رووی دیمۆگرافیش دابەش بووە و لە رووی دینی و تایفە گەریشەوە ،شتێكی بەو روالەتە نیشان نادات.
بۆیەش دەبیت كورد لە بارودۆخێكی ئەوهادا بە شێوەیەك مامەلە لە گەڵ پێشهاتەكان بكات كە:
یەكەم: بە كەمترین زیان لەو بارودۆخەدا دەر بچیت
دووەم :بتوانیت زیاترین سوود ببات
ئەوەش پێویستی بەچییە؟دەبیت هەموو ململانییە ناوخۆییی و كێشەی تایبەتی حیزبەكان،كە خۆیان تێدا قەتیز كردووە وەلا بنێن. یان هەرنەبیت كێشەكان بۆ قۆناغێكی تر دوا بخەن.ئەوەی ئێستا دەبیت باسی لێوە بكرێت ئەوەیە كە، لەو قۆناغەو قۆناغەكانی دواییدا چیمان بەر دەكەوێت وكێشەی حیزبەسیاسییەكان ئەوە نەبیت كە ئەودیموكراسییەی كە لە كاتی ئێستادا پێرەو دەكرێت دەبیت عەیاری چەندە؟بەڵكو هەموو لایەنەكان بە بەرپرسیارەتی مێژووییی و نەتەوایەتی شرۆڤە بۆ ئەم بابەتە بكەن و خۆیان لە هەموو جۆرە بیرو بوچونێكی تەسك كە ببیتە هۆی لە بار چوونی ،بەدوور بگرن.
و لە كاتی ئێستاشدا رۆڵی سەرۆكی هەرێم كە وەكوو سومبولێكی نێو نەتەوەیی كورد لە هەموو كاتێك زیاتر بەرجەستە دەكرێت و پێشوازی سەرۆك بارزانی لە لایەن سەرۆكەكانی ئامریكاو یەكیەتی ئەوروپا، هەروەها پێگەی دیپلۆماسی و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك لە هاوكێشە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وایكردووە كە كوردستان ببیتە ترافیكی هاتووچۆی بەرپرسە باڵاكانی وولاتانی جیهان هەر وەها پێشوازی لە ئاوارەكانی كوردستان و عێراق و هەر وەها كەمە نەتەوایەتییەكان سەرەرای كێشەی ئابوری هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئەو رۆڵی سەرۆك بارزانی بەرجەستە تر كردووە.
ئەگەر كە هەندێك هێزی ناوخۆییی و لۆكاڵی بە هۆی ئەو قینەی كە لەدڵیاندایە بۆ مەبەستی راكێشانی هەست و سۆزی خەڵك لە میدیا شەپرزەو نەخۆشەكانی خۆیان بە چەواشەكردنی خەڵك تۆمەت دەبەخشن و تەگەرە دەخەنە بەر ئەو پرۆسەیە سەركەوتووەی كە ئێستا هەیە و بیرۆكەی سەربەخۆیی و دەولەت بوون كە بەرپرسیارەتییەكی مێژووی دەخاتە ئەستۆی هەموو لایەنە دژی ئەم پرۆسەیە.