بێگومان ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بە دوخێکی سیاسی ئاڵوزدا تێدەپەڕێت سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە ئاراستەی ئاسایی خوی چوتە دەرەوە بە جورێک کە ێیستا دەڤەرکە دوچاری چەندین قەیران بوتەوە هەر بویەش بەردەوام بونی باروخێکی ئاڵوزی لەم چەشنە پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە وپێویستە کومەڵگای نێودەوڵەتی سیاسەتێکی لوژیکیانە بگرێتە بەر لە بەڕێوەبردنی ئەم دوخە سیاسیە ئاڵوزە ی ناوچەکە کە لە ئەنجامی کولتوری یەکتر قەبوڵ نەکردنی نەتەوەو ئایین و مەزەبی جیاواز هاتوتە ئاراوە وتا دێت ململانێکان ئاڵوزتر دەبن. ئەقڵیەتی ڕەتکردنەوەی ئەویتر ساڵانێکی دورو درێزە بەردەوامە لە ڕووی سیاسی ، نەتەوەیی ،ئایینی وهتد بویەش ناوچەکە بەردەوام لە قەیران دا گوزەری کردووە و زیانێکی زوری مادی و مەعنەوی و مرویی لێکەوتوتەوە وە یەکێک لە هوکارە سەرەکیەکان ڕێککەوتننامەی سایکس بووە کە زور بە شێوەیێکی ستەمکارانە و نادادپەرورانە ئەم دەڤەرەیان دابەش کرد و مافی دەیان نەتەوەیان پێشێل کرد لە سەروی هەموشیانەوە نەتەوەی کورد کە وەک نەتەوەیێکی چل ملیونی هەتاکو ێیستاش خاوەنی قەوارەیێکی سەربەخو بەخوی نیە و گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا.و لە هەمو لایێکەوە کەوتە بەر پەلاماردانی بیری سیاسی توندڕەوانەی دەوڵەتە کانی ناوجەکەوە و باجێکی یەکجار زوری پێشکەش کرد بو بەرپەرچدانەوەی ئەو زوڵمەی کە لەدوزە ڕەواکەی کرا و هەتا ئەمڕوش قوڕبانیدان بەردەوامە لە پێناو پاراستنی خوی و ناسنامەکەی چونکە نەک گوڕانکاری بەسەر ئەم ئەقڵیەتە سیاسیە دا نەهاتووە بەڵکو بیری سیاسی ڕەگەزپەرستانە ئەمڕو زور لە جارانیش زیاتر نەتەوەو ئایین و بیروڕا ی سیاسی جیاواز ڕەت دەکاتەوەو و هەڕەشەی لەنێو بردنیان لێ دەکات ونمونەش زورن ئەمڕو پێویست بە باسکردنیان ناکات. لە ڕوژهەڵاتی ناڤین دا سەدان ساڵە کڵر لە سەر سایکولوژیەتی تاکەکان دەکرێت بە پێی ئەو ئستڕاتیژیەتەی کە تەعبیر لە ڕەتکردنەوەو وسڕینەوەی نەتەوە و ئایین و مەزەب و تد... دەکات تاکی ئەم وڵاتانە بە جورێک پەروەردە کراون کە چون وبە چ شێوەیێک نەتەوەو ئایین و ئایینزاکان ڕەت بکاتەوە هەر بویەش دەبینین کە ڕەوشی ناوجەکە گە یشتوتە ئاستێک لە نا سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و تێکچونی باری ئاسایش و ئارامی لێکەوتوتەوە و کونتڕول نەکردنیشی کاریگەری نەرێنی دەبێت بوسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی بە گشتی. تاکە ناوچە کە بە ناوچەیێکی جیاواز لە عیڕاق ناسراوە باشوری کوردستانە ،باشوری کوردستان وەک شوێنی ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیان ێیستا نەک بە تەننها لە سەر ئاستی ناوخو دا هەڵگری کولتوری پێکەوە ژیانی سیاسی ،نەتەوەیی،ئایینی ئاشتیانەیە وهەمو پێکهاتەکان بە یکەوە هەڵ دەکەن و ئەم ئەویتر ڕەت ناکاتەوە بە پێچەوانەوە ڕێز لە تایبەتمەدیەکانی یەکتر دەگرن سەرەڕای هەوڵی دوژمنان بو لە ناوبردنی ئەم کولتورە جوانە بەڵام نەیانتوانی توی لە یەکترازانی نێوان پێکهاتەکان جێگیر بکەن لە جێگەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دا و تیادا سەرکەوتو نەبوون کولتوری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە هەرو وا لە خوڕا نه هاتوتە کایەوە بە ڵکو هاوشانی شوڕشی چەکداری بارزانی نەمر لە چوارچێوەی موماڕەسە کردنی دیموکراسی دا زوور کرنگی بەم لایەنە داوە بە هوی بوونی نەتەوەو و ئایین و ئایینزای جیاواز لە باشوری کوردستاندا و تاکی کوردستانی بە جورێک ڕاهێنرا کە چون بە چ شێوەیێک بیروڕای جیاواز قەبوڵ بکات و ڕێزی لێ بگرێت وسەروک مەسعود بارزانیش درێژە پێدەری پاراستنی ئەم کولتورە یە تا ئەمڕو بە پێچەوانەی کولتوری ڕەگەزپەڕستی دەوڵەتانی ناوجەکە و هەتاکو ئەمڕوش ئەم کولتورە جوانە جێگیرە لە باشوری کوردستان کە نەک هەر لە سەر ئاستی ناوخودا ڕەنگی داوەتەوە بەڵکۆ بویتە هوی ئەوەی کە پێکهاتە تە ئایینی و نەتەوەکانی دەرەوەی کوردستانیش کە لە ئاکامی بیری توندڕەوانە ژیانیان کەوتە ژێر مەترسی بە لێشاو ڕویان لە باشور کوردستان کردو و کوردستانیەکانیش باوەشی خویان بو کردنەوە و لە ئامێزیان گرتن وەک ناوچەیێکی جیاوازتر لە شوێنەکانی تر سیمای شارستانی و مروڤدوسی خوی بە هەمو جیهان نیشاندا.. لە کوتایی دا باشترین بەدیل بو کونتڕوڵ کردنی بیری توند ئاژویی لەم دە فەرەدا کە هوکارەکەی یەک دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکە بونە تا ێیستا و هوکاری دووەمیش بە ئامراز گرتنی ئایدولوژیەکان جا چ سیاسی و چ ئایینی لە دژی غەیری خویان دابەش کردنی دەڤەرەکەیە بە سەر چەندین دەوڵەت دا و لە سەروی هەموشیانەوە دامزراندنی دەوڵەتی کوردستان چونکە باشترین ڕێگا چارەیە بو جێگیر بونی گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی ئارامی و لاواز کردنی بیری توندڕەوی بە جەشنێک کە ئەگەر بێتو لەم گۆڕانکاریە هەنوکیەکانەدا دوزی کورد بە هەند وەرنەگیرێت قەیرانەکانی ناوچەکەش بەردەوامیان دەبێت وە ئەوەی دەکەوێتە سەرشانی کوردو کوردستانیەکانیش بریتیە لە یەک دەنگی و هاوهەڵوێستی هەمو لایێک بەبێ جیاوازی و پاڵپشتی کردنی پڕوژەی نیشتیمانی سەروک بارزانی بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە هەستیارە بەرەو سەربەخویی