یەكیەتی سێمینەی شكستی سیاسی خۆی تۆمار كرد
August 9, 2016
وتار و بیروڕا
دەست پێكی ئەو هەڵانە ئەوكاتە دەستی پێكرد كە بزوتنەوەی گۆران نەیتوانی ئەو بەڵینەی كە بە دەنگدەرانی دابوو جێبەجێی بكات، هەر بۆیەش لە رێگای جولاندنی سۆزی هەندێك گەنج و چەواشەكردنیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەوڵی تێكدانی ئارامی كوردستان لەرێگای سوتاندنی بنكەو بارەگاكانی پارتییاندا بەو شێوەیەش كۆتاییی بە ژیانی سیاسی ئەو بزوتنەوەیە هات.
كاتێك كە گەرایەوە بە هەمان سیاسەت و نەفەسی شكست خواردووی پارڵمانی كوردستان هاتنە مەیدانەوە و ئەوجارەشیان یەكیەتی لە گەڵ خۆیدا پەڵكێشی ئەو گێژاوە سیاسییە كرد.هەرچەندە كە لە رووی ئەخلاقییەوە یەك گرتنەوەی هەر حیزب ولایەنەك بۆ بەرژەوەندی گشتی رێگەپێدراو ئەرێنییە بەڵام لە پێناو ئەو یەكگرتنەوە هەولدان بۆ ئەنجامدانی هەرچەشنە كودتایەك لە چەشنی 19 ئاب و 23ی حوزەیران بە هەموو شێوەیەك رەتكراوە بەڵام ئەوەی كە جێگەی هەڵوێستە لە سەر كردنە لایەنی دووەم بووە كە لەم ووتارە كورتەدا شیاوی باسكردن نییە.
یەكەم: بە تیشك خستنە سەر هەموو ئەو بابەتەو تێبینیانەی كە لە سەرەوە باسی لێوە كرا لە هەموویان سرنج راكێشتر ئەو هەڵانە بوو كە یەكیەتی لە رێگەی ئەو هاوپەیمانەتییە كە توشی بوو ولە هەمان كاتدا لایەنی تر توانی خۆی لەو گێژاوە سیاسییەی كە تێی كەوتوو خۆی دەرباز بكات. ئا لەو قۆناغەدا بوو كە هەوڵی دامەزراندنی فراكسیۆنێكی هاوبەشی "نیلی و سەوز"ییان بە ناوی "هیوا" دا.
ئەگەر نەچینە ناو مەبەستە سیاسی و پاشخانەی كە ئەو هاوپیمانەتییە هەیانە، بە ئاشكرا هەولی جیا كردنەوەی فراكسیۆنی كوردی وبچووككردنەوەیەتی ئەویش بێشك دەبیتە هۆكاری و لاواز كردنی فراكسیۆن لە بریاردان لە پارڵمانی عێراق بە تایبەتی لە سەر بریارە چارەنوسازەكانی تایبەت بە گەلی كوردستان.لە لایەكی ترەوە چوونی شاندی هاوبەشی نیلی وسەوز بۆ بەغا ،دەرخستنی ئەو راستیە بۆ دەستەلاتدارانی بەغایە،كە ئێمە وەكوو كورد زیاتر لە هەمووجارێك ناكۆكین ئەوەش بێشك لە لایەن فراكسیۆنە دچبەرەكانی كورد پێشوازیی دەكرێت.
دووەم:پێشوازی كردنی هەموو بەرپرسانی پلە بالای میری و حیزبی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە نوری ماڵكی وەكوو كەسێك كە لە سەردەمی دەستەڵاتداریەتی خۆی زیاترین كێشەی بۆ هەرێمی كوردستان بە گشتی و فەرمانبەرانی هەرێم بە تایبەتی دروست كرد، ئەویش لە رێگای برینی قوتی خەڵك و شایستە داراییەكانی هەرێم ونەناردنی چەك وتەقەمەنی پێشمەرگە وەكوو هێزی بەرگری عێراقی فیدراڵ هەر وەكوو لە دەستووردا هاتوو،پێشەڵكردنی مادەی 140ی دەستوورعێراقی، سەبارەت بە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان (هەروەك ئەندامێك لە لێژنەی مادەی 140 كە ئەندامی حیزبەكی ماڵكی بو ،دانی بەوەناوە كە پێشەلی كارەكانی ئەولێژنەییەی كردوو و لە قۆناغی راپرسی كارەكانی ئەولێژنەیەی راگرتووە).ئەوەش دووەم گەورە هەڵەی سیاسی بوو كە یەكیەتی تێی كەوت.
سێیەم: لە كاتێكدا كە رۆژانە ناوچە سنوورییەكانی هەرێم لە لایەن تۆپخانەكانی ئێرانەوە بۆردوومان دەكرێن ،لە كاتێك كە 48 كوردی رۆژ هەڵات بە ناو ئیرهابەوە لە سەیدارە دەرێن،لە كاتێك كە فیزیكناسی ئەتۆمی كوردی رۆژ هەڵات بە سەیدارەدانی كۆتاییی بە ژیانی دهێنرێ،رۆژانە كاسبكاران و كۆڵبەران لە سەر سنوورەكان دەدرێنە بەر دەست درێژی گوللە و دەیان وچاڵاكوانی كۆمەڵگای مەدنی و رۆشەنبیرانی رۆژ هەڵات بە بیانۆی جیاواز لە زیندانە تاریكەكان بەدەیان ساڵە لە زیندان دان......وهتد،چوونی شاندێكی باڵای یەكیەتی بۆ تاران ئەویش بە بانگهێشت كردنی فەرمی لە لایەن حكومەتی ئێران سەرەرای ئەوەی كە نییەتی ئیران لەو كردەوەیە ئاشكرایە لە هەمان كاتیش دا سێیەم گەورە شكستی سیاسی یەكیەتی لەو كاتە چارەنوس سازەدایە، كورد خەریكی بریاردان لە سەر چارەنووسە كەی خۆیەتی .
ئەەی كە بۆ رای گشت و خەڵكی كوردستان نەبۆتە پرسیار ئەوەیە كە بۆچی كاتێك كە كورد بریار لە سەر چارەنوسی خۆی دەدات لە ناو خۆی هەرێم كێشە دروست دەبیت؟ وولامەكەش بۆ ئێوەی خوێنەری بەرێز جێ دەهێڵم.